بارزان محمدەسوورە

مرۆڤ ئەو بوونەوەرەیە، کە لەسەر زەوی درووستکراوە و کارە جۆر بە جۆرەکانی ژیانی تێدا ئەنجام دەدات، بۆ بەرەنگار بوونەوەی ژیان و دەستەبەر کردنی پێداویستیەکانی ژیان، کێبەرکێیەکی دژوار دەکات، هەم لەگەڵ خودی مرۆڤەکان، هەروەها مرۆڤەکانیش لەگەڵ سرووشت، کەزیانێکی یەکجار زۆری بەسرووشت گەیاندووە.

لێرە پیس بوون بوو بەدوو چەمک یەکێکیان سرووشتی: کە کاریگەری کەمی هەبوو لەسەر پیسبوونی زەوی ئارامگرتووتر، خاوێنتر و تەندرووستتر بوو، بەڵام جۆری دووەم پیس بوونی مرۆییە، کە مرۆڤ بۆ دەست کەوتنی پێداویستیەکانی بۆ ئەوەی خواست وپێداویستیەکانی پڕبکاتەوە، بەڵام نەتوانراوەکە گێرەشێوێنییەکی زۆری لەسەرزەوی درووست کردووەو بەجۆرێک پیسی کردووە، کەچارەسەریەکان ئەستەم بن.

چونکە دەگمەن شوێن هەیە مرۆڤ دەستی پێنەگەیشبێت و تێکی ندابێت.

ئەوچالاکیانەی مرۆڤ بوونەتە هۆی پیس کردنوو وێرانەی ژینگە هەموو ئەو پاشە ڕۆیانەی بەخودی هەناسەی مرۆڤیشەوە ژینگە پیس دەکەن، کەزیان مەندی گەورەی زەوییە.

ڕووەک ئەوەی مرۆڤ ئێستا پێی ئاشنا بووە، لە سوودەکانی و جوانییەکی دەروونی و ڕوویەکی گەشاوە لە ڕووەک بەدی دەکرێت، جگە لە سوودە تەندرووستیەکەی، چونکە ئەگەر ڕووەک نەبایە ئەستم بوو ژیانیش بەو فۆڕمە بەردەوام بایە.

مرۆڤ هەموو ئەو کردارانەی دەیکات تا خودی هەڵکێشان و دانەوەی هەناسەی لەسەر ژینگە وەستاوە، ئەو ئۆکسجینەی دەی مژێت، لەچی وەردەگرێت، یان ئەو دوانەئۆکسیدەی دەی داتەوە چی لێدێت؟

ئەی ڕووەک ئەو ئۆکسجینەی دەری دەکات و ئەو دوانەئۆکسیدی کار بۆنەی دەی مژێت، چی لێدەکات؟

مرۆڤ ئەو ئۆکسجینەی هەڵی دەمژێت، لەجێی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەردەدات و ڕووەک دوانەئۆکسیدەکە دەمژێت و لەسوڕی خۆیدا بەکاری دێنێت وەک ئایۆنات و دواتر بۆ نەترات و نایترۆجین.

کەئۆکسجین دەردەدات، مرۆڤ و زیندەوەران بەگشتی بەکاری دێنن، بۆ ئەوەی ژیانی پێ بەڕێبکەن، بۆتە هۆی بەردەوامیدان بەژیا.

بەنموونە: ئۆتۆمبێلێک کە بەبەنزین کاردەکات لەکاتی بڕینی ماوەی (۱۵)هەزار کیلۆمەتر،(4350)کیلۆگرام ئۆکسجین سەرف دەکات، هەروەها(3250)کیلۆگرام گازی دوانەی ئۆکسیدی کاربۆن و(530)کیلۆگرام لەگازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و(93)کیلۆگرام هێدرۆکاربۆنات. (27)کیلۆگرام  لە ئۆکسیدەکانی ئازۆت دەردەداتە دەرەوە،.ئەی دەبێت چەند ئۆتۆمبێل لەهەرێم هەبن، ڕۆژانە چەندین کیلۆمەتر دەبڕن، جگە لەمە دەبێت چەندین ئۆتۆمبێلی کوالێتی نزم و سەرفکردوو هەیە،کەدووکڵیان شەقامەکان دادەگرن،  ڕۆژانە لەشەقامەکان چەندین ئۆتۆمبێل دەبینین، کە دووکەڵێکی زۆر لەگزۆزەکانیان دەردەچێت وەک بۆڕیە سۆبەوایە.ئەگەر هیچ یاسایەک بەبێ پاساوهێنانەوە هەبێت نابێت بەهیچ فۆڕمێک  ڕێگا بەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت، کەلە شەقامەکان هاتوچۆ بکەن و ڕاستەو خۆ دەست بەسەر بکرێن، بەڵام لێرە زۆرێک لەو ئۆتۆمبێلان هی حوکمین، کە بەشێوەیەک دووکەڵ فڕێدەدەنە هەواوە، کەهەرگیز تەندرست نیەو زیانەکانی ئەوەندە زۆرن کە چارەسەریەکانی ئەستەمە

تکایە مرۆڤ بەو دار مەبڕەوە، چونکە دار پارێزەری هەوای ژیانە.

وتاری نووسەران