
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
کاتێک سەربازانی ئیسرائیلی چاوەڕوانی فەرمانی پەلاماردانی غەزە بوون، دووکەشتی فڕۆکە هەڵگری هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ پشتوانی ئیسرائیل ڕەوانەکران. ئەرکییان ڕێگرییە لەحزبولڵاوئێرانیپشتیوانیەتیبۆکردنەوەی بەرەی دووەمی شەڕ لەسنووری لوبنان. وڵات نییە بەرەی دووەم بکاتەوە. کاتێک زۆربەی جیهان باوەڕیوایە هێزی ئەمریکا بەرەوپاشەکشەیە، ئەم کەشتییانە شایەتحاڵی ٢٠٠ هەزار تەنی هێزی ئەمریکان.
ئەم ڕوانگەیە لەداهاتوو دەکەوێتە بەردەم ئەزموونەوە. بەئەستەم دەتوانین زیادەڕەوی لە مەرجی بەردەممان بکەین. بایدن لە٢٠ی تشرینییەکەم بە "خاڵێکی وەرچەرخانی" زانی. هۆشداریدا لە پێویستی دوورخستنەوەی حەماس و دەستدرێژی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین. هەڕەشەی هێرشێکی لەوشێوەیە بۆ سەر تایوان لە پاشخانەکەیدا بەشاراوەیی مایەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت هەمووشتێک لەوە مەترسیدارترە بایدن دەیڵێت. ئەمریکا لەدەرەوەی وڵات ڕووبەڕووی جیهانێکی ئاڵۆز و دووژمنکارانە بووەتەوە. بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە پاشەکشەی حەفتاکانی سەدەیڕابردوودا بوو، ئۆپۆزسیۆنێکی جدی و ڕێکخراو بەسەرۆکایەتی چین هەیە. لەناوخۆی وڵات، سیاسەتی گیرۆدەی ناکارامە و حزبێکی کۆماریخوازی گۆشەگیر. ئەم ساتە نەک تەنها داهاتووی ئیسرائیل و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو ئەمریکا و جیهان دیاریدەکات.
سێ هەڕەشەی دەرەکی هەیە:
یەک،پشێوی، ئێران لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووسیا لەئۆکراین تەرزی هاویشتووە. دەستدرێژی و ناجێگیری سیاسی، دارایی و سەربازی ئەمریکا قووتدەدات. ئەگەر ڕووسیا لەئۆکراین سەربکەوێت، ئەورووپا دەکەوێتە ململانێوە. دەکرێت خوێنڕشتن مرۆڤ لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕادیکاڵ و دژی حکومەتەکەیان هانبدات. لەوانەیە ئەمریکا پەلکێشی شەڕ بکرێت، کە ئامانجێکی ئاسانە بۆتۆمەتەکانی پشتبەستوو بەشەڕ هەڵگیرساندنو دووڕوویی. هەموویان ئایدیای سیستمی جیهان لاواز دەکەن.
دوو، ئاڵۆزیی. کۆمەڵێک وڵاتی وەک هیندستان و سعوودیە، بەزۆری لە مامەڵەدان و زۆر بەتووندی بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوەن. بە پێچەوانەی ئێران و ڕووسیا، ئەم وڵاتانە خوازیاری بێسەروبەرەیی نین، بەڵام فەرمان لە واشنتۆنیش وەرناگرن، بۆچی دەبێت وەری بگرن؟ ئەم بابەتە بۆ ئەمریکا ڕۆڵبینینی هێزی زەبەلاح بوون قوورس دەکات. وەک نموونە، تەماشای گەمەی تورکیا بۆ بوون بەئەندامی سووید لەناتۆ بکەین، بەڕواڵەت دوای ١٧ مانگ، ئەم کێشمەکێشە داهێزەرە چارەسەر دەبێت.
سێیەم، گەورەترین هەڕەشەیە. چین ئەو پێگەخوازییەی هەیە تا بەها جێگیرکراوەکان لەدامەزراوە جیهانییەکان بخاتە بەردەم چەند بژاردەیەک، کە چەمکەکانی وەک دیموکراسی، ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لەنوێوە پشتبەستوو بە پەسندییەکانی ئەم سیستمە بۆ پەرەپێدان لەبەرامبەر ئازادییەکانی تاک و فەرمانڕەوایی نیشتمانی لەبەرامبەر بەها جیهانییەکان، ڕاڤە بکات. چین، ڕووسیا و ئیڕان بە هاوئاهەنگییەکی خاو، هەوڵدەدەن گروپێک پێکبهێنن. ئێران هاوکاری ڕووسیادەکات بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چین بەنەوت. ڕووسیا و چین بەحەماس، هێزی ژێرئاڵای ئێران، ئەوانڕووماڵی دیپلۆماسی لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا پێشکەش دەکەن.
بەلەبەرچاوگرتنی سیاسەتی ناوخۆ لە واشنتۆن، ئەم هەڕەشانە گەورەتر دەبن. سیاسەتمەدارانی کۆماریخواز بەرەوگەڕانەوەن بۆ گۆشەگیرخوازی پێش جەنگی جیهانی حزبەکەیان، لەبازرگانی و کاری دەرەوە. ئەم پرسە سەرووتر و لەشەخسی دۆناڵد ترەمپ قووڵترە و دەپرسرێت: ئەگەر حزبێکی ئەمریکا هەموو چەمکی "بەرپرسیاریی جیهانی" ڕەتبکاتەوە، دەتوانێت وەک هێزێکی زەبەلاح کاربکات؟ بیرتنەچێت کە پیرڵ هاربەر پێویستبوو تا ئەمریکا لە ساڵی ١٩٤١ بچێتە ناو جەنگی (جیهانی دووەم)ەوە.
بۆ ئەوەی بزانین ئەم بارودۆخە چۆن دەتوانێت زیان لەبەرژەوەندی ئەمریکا بدات، ئۆکراین لەبەرچاو بگرە، کۆماریخوازەکان دەیانەوێت هەڵڕشتنی چەکوپارە ڕابگرن، کە تەنانەت لەڕوانگەی تەسکبینترین بەرژەوەندی کەسیش لۆژیکی دیارە. ئەم شەڕەی ئۆکراین دەرفەتێک بەئەمریکا دەدات پووتین بێدەسەڵات بکات و چین لەپەلاماردانی تایوان ڕابگرێت، بێئەوەی هێزەکانی خۆی بخاتە مەترسییەوە. لەبەرامبەردا، جێهێشتنی ئۆکرانیا بانگهێشتنامەیەک دەبێت بۆ ڕووسیابەئاڕاستەی پەلاماردانی ناتۆ کە بەنرخی گیان و سەرچاوەکانی پلەبەپلە زیاتری ئەمریکییەکان تەواو دەبێت و پەیامێک بۆ دۆست و دووژمن دەنێرێت، کە لەمەودوا ئەمریکا هاوپەیمانێکی جێگەی متمانە نییە. ئەگەر کۆماریخوازانی گۆشەگیرخواز لەئەزموونی ئۆکراین شکست بێنن، ئەگەر ترەمپ بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی، نازانین ئەمریکا بەرەو کوێ دەچێت.
ئەمانە کۆسپی دژوارن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریکا خاڵی بەهێزی جێگەسەرنجیشی هەیە. وەک، توانای سەربازی. ئەم وڵاتە نەک تەنها ئەو دوو کەشتییەی فڕۆکە هەڵگری هێرشبەرەی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە، بەڵکو چەک، زانیاری و پسپۆڕیش بۆ ئیسرائیل دەنێرێت، کتومت ئۆکراین. چین بەپەلە بوودجەی سەربازی خۆی بۆ سووپای ئازادیبەخشی گەل زیاد کردووە، بەڵام بەگوێرەی ڕێژەی دراو لەبازاڕ، ئەمریکا پار ئەوەندەی دە وڵات دوای خۆی، بوودجەی بۆ بەرگری داناوە و زۆرترینیشییان هاوپەیماناننی.
توانای ئابووری ئەمریکاش بەرچاوە. ئەم وڵاتە دانیشتووانەکەی کە ١\٢٠ی دانیشتوانی دنیایە، ١\٤ی بەرهەمهێنەری دنیایە و ئەم پشکە لەچوار دەیەی ڕابردوو سەرەڕای گەشەکردنی چین، وەک خۆی ماوەتەوە. "ئیکۆنۆمیست" نیگەرانی ناکاراو پشتگیریخوازی خشکۆڵی حکومەتەکەی بایدنە بۆ پیشەسازی، بەڵام ئێمە لەتوانای ئەمریکا لەبواری تەکنەلۆژیا و دینامیزمی ژێرخانی بەگوماننین، بە تایبەت لەبەرامبەر چین، جێگەیەک زۆر ڕوون بووەتەوە، ئامانجی گەشەکردنی ئابووری سەر بە ئامانجی بەزۆرگەیاندنی هەژموونی حزبی کۆمۆنیستە.
بەگووڕبوونەوەی دیپلۆماسی، خاڵێکی بەهێزی دی ئەمریکایە کە بەلانیکەم دەگیرێت. شەڕ لەئۆکراین بەهای ناتۆی جێگیر کردووە. لەئاسیا، ئەمریکا (AUKUS)یبونیادناوەو پەیوەندییەکانی بەزۆربەی وڵاتانی ژاپۆن، فیلیپین و کۆریای باشوور بەهێز کردووە. ئەم هەفتەیە، جاک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕوونیکردەوە چۆن وڵاتانی بەرژەوەندخواز، دەتوانن هاوبەشی باشییەکدی بن. لێرەدا هیندستان مۆدێلی خراوەڕووە، کە سەرەڕای ئیرادەی خۆی بۆ لەدەرەوە مانەوە لە هەر هاوپەیمانییەک، بەشێکیزۆری نەخشەکانی ئەمریکا بووە بەئاڕاستەی ئاسایش لە ئاسیا.
هێزی ناوەندگەرایی
ئەوە ئەمریکا بەرەو کوێ دەبات، کە ئیسرائیل بەگەرمی لەئامێز دەگرێت تا بتوانێت بەر بەشەڕێکی فراوانتر بگرێت؟ هەندێکدەڵێن هێزێکی زەبەلاحی بەتەمەن دوای نزیکەی ١٥ساڵ هەوڵدان بۆ چوونەدەرەوە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دیسانەوە بۆیبایداتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، قەیرانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئەوەندەی شەڕەکانی ئەڤغانستان و عێراق هەموو وزە و کات بۆخۆی دەبات.
فۆرمۆلی بایدن باشترە: لە ڕاستیدا خاڵێکی وەرچەرخانە ودەریدەخات ئەمریکا دەتوانێت خۆی تەبای دنیایەکی ئاڵۆزتر و هەڕەشەکەرتر بکات. هێشتا ئەم وڵاتە شتی زۆری بۆ ئاڕاستەکردن هەیە، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئاسایش باشتر بکا و هاوکاربێت بۆ بەکراوەیی مانەوەی ڕێگەی بازرگانی. بەهاکانی، هەر چەند بەنیوەچڵی هاتوونەدی، بەڵام لەدنیاداوا مرۆڤ بۆخۆی کێش دەکات، کۆمۆنیزمی چینی نایکات. ئەگەر بایدن لە بەڕێوەبردنی قەیرانی غەزە سەرکەوتووبێت، بۆ ئەمریکا، بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ جیهان باش دەبێت.
ئیکۆنۆمیست