
جۆرە مرۆڤێکی بیرداعشی و تا بڵێیت دەمشڕ لە باشوور دروست بووە.
جۆرە مرۆڤێکی مێشکداخراو و بیرنەکەرەوە. ئەو جۆرە مرۆڤەی کە من ناوم ناون: جەماعەتی جەزاکەلڵا.
ئەو جۆرە مرۆڤەی کە جگە لە شتی دینی، هیچیتری قبووڵ نییە.
نەوەیەک، وێنەیەکی فوتۆشۆپ دروست بکە بڵێ: سوبحانەلڵا ئیمانداران، ئەها سەیرکەن کەرێک چۆن کڕنووش دەبات، هەموو یەکسەر دەڵێن: وەی سوبحانەلڵا.
لەسەر پشتی بزنێ نووسراوە( ئەلڵا)، وەی جەزاکەلڵا.
خوشکێکی ئیخوانیمان هەموو جزمی عەمەی لەبەر کرد، جەزاکەلڵا.
میسی بە جلی عەرەبییەوە، جەزاکەلڵا.
منداڵێکی حەماسی فەڵەستینی، جەزاکەلڵا.
سەلەفییەکان لە بەریتانیا لە ناوەندی شەقامی گشتی ڕێگای خەڵک دەبڕن و نوێژ دەکەن، جەزاکەلڵا.
مورسی هەموو قورئانی لەبەربوو، جەزاکەلڵا.
سەید قوتب دوو هەزار و دووسەد و حەفتا و دوو کتێبی نووسیوە، جەزاکەلڵا.
تووتی ماڵی مامە فەتاحی گوتی: ئەلڵاهو ئەکبەر، جەزاکەلڵا.
زانایان دەڵێن میزی حۆشترێ لۆ چارەسەری ئیلحاد باشە، جەزاکەلڵا.
تۆ بە هەر یەکێک لەو جوێندەرانەی سۆشیاڵ میدیا ئەمانەی خوارەوە بڵێی، ئەو هەر پێت دەڵێت گ... بخۆ.
-مافی ژن، گ...بخۆ.
-ئازادی ژن، گ ... بخۆ.
یەکسانی ژن، گ... بخۆ.
-ڕیفراندۆم، گ... بخۆ.
-زمانی دایک، گ... بخۆ.
زەردەشتییەکان، گ... بخۆ.
ئێزدییەکان، گ... بخۆ.
یارسانی و جوو و مەسیحی، هەر گ... بخۆ.
بوودا و هیندۆس و یۆگا، دیسان گ... بخۆ.
-نا بۆ ئیسلامی سیاسی، گ... بخۆ.
-نا بۆ ژنکوشتن، گ... بخۆ.
-جەژنی نەورۆز، گ... بخۆ.
-سروودی ئەی ڕەقیب، گ... بخۆ.
-قژی ئافرەت بە دەرەوە بێت، گ... بخۆ.
-فلان مەلایە توندڕۆ و داعشبیرە، گ... بخۆ.
-جیاواز بیردەکەیتەوە، گ... بخۆ
-جیاواز دەپۆشیت، گ... بخۆ.
-کچەمۆدێل، گ... بخۆ.
-لسب و هۆمۆسێکشواڵ و ترانزجێندەر، گ... بخۆ.
-تابلۆ و هونەر، گ... بخۆ.
-مۆسیقا و پەیکەر، ... بخۆ.
-شیعری ڕۆمانتیک و دڵداری، گ... بخۆ.
-ئەکتەری ژن، گ... بخۆ.
-عارد و عاسمان، گ... بخۆ.
-ڕامبۆ و تەڕەزان، گ... بخۆ.
لۆکە و دەرمان، گ... بخۆ.
-ژەهر و سەرەتان، گ... بخۆ.
بەم شێوەیە، تۆ چ شتێکی جیاواز بڵێیت، ئەوان سووکایەتیت پێ دەکەن و جوێن دەدەن.
شەماڵ بارەوانی