كاوه بيسارانى

جۆلانی بۆ ئەم شەڕە دژ بە کورد ئەکات؟

ئایا ئەم هێرشەی جۆلانی و تورکیا بەشێکە لە پلانی ژیانەوە و گەڕانەوەی ولایەتی موسڵی عوسمانی؟

هیچ گومانێک نیە لەوەی کە ئەوەی ئیمڕۆ سوریا ئەبا بەڕێوە ، تورکیا و میلیشیەکانێتی کە زیا لە دە ساڵە درووستی کردووە و چۆن بیەوێت بەکاری ئەهێنێت لە کاتی پێویستدا لە ناوچەکەدا، لە ژێر ناوی و بەناوی ئیسلامەوە. 

دوای ساڵێک لە ڕووخاندنی ئەسەد، زمانی تورکی بوو بە دووەم زمان، لیرەی تورکی بووە دراوێکی فەرمی بەهێز بەرامبەر لیرەی لاوازی سووری و لە هەمووی گرنگتر، میلیشیا جیهادیەکان کە هەرچی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی هەیە لەماوەی دە ساڵی رابردوودا کردوویانە، ئیستا بە تەواوی هەموو دەزگا سیاسی، سەربازی و ئەمنی سوریا هەیە بە دەستیانەوەیە. 

 هەر لەسەرەتای هاتنیان بۆ دەسەڵات کۆمەلێک تاوانی کۆمەڵکوژی گەورەیان دژ بە عەلەوی، دروز کرد، وە ئیستا سەرەی کوردە، بە گوێرەی ئەو نەخشەیەی کە بۆیان دانراوە. 

ئەوەی رێگر بوو بێت لێیان مەبەست لە تورکیا،

ئیسرائیل و کورد بووە. بەڵام دوای رێکەوتنە ئەمنیەکەی پاریس ،کە تورکیا ڕازی بوو ئیسرائیل چی بوێیت، سوریا بیداتێ. 

چەند رۆژێکی پێ نەچوو بەسەر واژوو کردنی ئەو رێکەوتنە لەگەڵ ئیسرائیل، چەتەکانی جۆلانی هێرشیان کردە سەر شێخ مقصود و ئەشرەفیەو هەڕەشەی هێرش کردنە سەر هەموو ڕۆژئاوا. 

ئەم هێرشە لەژێر پاساوی "یەکگرتنەوەی خاکی سوریا و دەوڵەتێکی مەرکەزی بەهێز".بوو

گەر ئەمە ڕاستە ئەی بۆ بە پێچەوانەوە، وازی لە خاکێکی زۆری سوریا هێنا و ڕادەستی ئیسرائیلی کرد؟."

لێرەدا ئەگەرێینەوە بۆ چاوپێکەوتنێکی رامی عبدالرحمن، سەرۆکی مەرسەدی سوری بۆ مافی مرۆڤ کە ووتی " داوایان لە هسدە کردووە کە لەگەڵ هێزەکانی جۆلانی شەڕی حشدی شعبی  و حخب الله بکات لە عێراق، ئەوانیش ووتویانە ئەمە کاری ئێمە نی".

پرسیارەکە ئەوەیە: بۆ تورکیا و ئەمریکا ئەیانەوێت شەڕی حشدی شعبی بکەن؟

ئەمە ئەمان گەڕێنێتەوە بۆ دوو مەسەلەی تر، یەکەمیان نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئیسرائیل خەریکێتی و تا ڕادەیەک زۆر  تیایا سەرکەوتوو بووە، تەنها عێراق و ئێران ماوە تەواوی بکەن

دووەم لەمە گرنگترە،  خەوی بەردەوامی تورکیا بۆ گەرانەوەی وولایەتی موسڵ، کە هەموو باکووری عێراق تا کرکوک ئەگرێتەوە، وە تورکیا هەمیشە ووتێتی کە کرکوک و موسڵ و لەولاشەوە حەڵەب،  هەمیشە شاری تورکیان وە بە شاری خۆی زانیووە. 

بۆ ئەمە دەبێ هەموو شارەکان لە کورد پاک بکرێتەوە بە تایبەت حەڵەب و تا سنووری عێراق ، وە چەتەکانی بە ناوی داعش بێت یان ناوێکی تر بێت، بینێرنەوە بۆ ناو عێراق یان باکووری عێراق وە هەموو ئەو ناوچانە بگرن کە تورکیا بە خاکی مێژووی خۆی دائەنێت. 

 ئەوسا بتوانێ هەرێمێکی سونیی لە حەڵەب تا موسڵ درووست بکات، وە کە کاتی خۆی هات بیخاتەوە  سەر  دەوڵەتی عوسمانی موسڵمان"."

باشە ئەمریکا بۆ بەمە ڕازی ببێت؟

ترامپ هەموو سیاسەتی جیهانی گۆڕی و کردیە گێژاوێک ئەمسەر و ئەوسەری دیار نیە.

ترامپ گەر بتوانێ تورکیا بەکار بهێنێت لە دژ هەردوو  ڕووسیا و چین لە جەنگی ساردی جیهانی ئیمرۆدا لە گرنگی پێگەو جیۆپۆلەتیکی تورکیا،  ئەوا ترامپ ئامادەیە چاو بپۆشێت لەسەر پلانی تورکیا  وەک ئیستا چاوی لێ پۆشیوە لە سوریا بەڵام مەرجێک هیچ کات مەترسی نەبێت لەسەر ئیسرائیل و بەرژەوەندی ئەمریکا  و ئۆردۆگان ئامادەیە ئەوە بکات. 

ئەوە ئیستا تورکیایە کە سوکانەکەی بە دەستەوەیە و لێی ئەخوڕێت؟

بەڵام تا کەی و تا کوێ؟؟

وتاری نووسەران