
د.هێمن خورشید
ئێستا کە ڕژێمی بەعسی سووریا ڕووخاوە و دنیا بە دیار دیمەنی زیندانە ترسناکەکانی ئەو دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەوە حەپەساو و واقوڕماون، کاتی ئەوەیە یادێک لە ئازاری قوربانییەکانی خۆمان بە دەست ڕژێمی بەعسی عێراقەوە بکەینەوە.، بەعس نەفرەتێکی مێژوویی بوو، زیاتر لە پەنجا ساڵی لە تەمەنی ئەم ناوچەیە برد، هیچ زیانێکی بۆ ئەو دووژمنە وەهمییەی دروشمی لە دژ بەرز کردبووەوە نەبوو، بگرە خۆی گەورەترین دووژمنی ئەو گەلانە بوو کە حوکمی دەکردن. هێلکەی یەک ئەدەبییات و یەک پەروەردە بوو کە جووچکەی بەعسی هەردوو وڵاتی لێوە ترووکابوو، ئەوە بۆیە هەردووک ڕژێم گەلی خۆیانیان بۆمباباران و زیندەبەچاڵ دەکرد.
لهماوهی رابردوودا له سهردانم بۆ قهلای نوگره سهلمان، ئێمە لەبەردەم قەڵاکەدا دەگەڕاین چاوم به پیاوێك كهوت هەڵەبجەیی بوو ، کە لە کۆتایی هەشتاکاندا بۆ ماوەی شەش مانگ لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیدا لە زیندانی بەدناوی "نوگرە سەلمان" زیندانی بووە و دەیان جار مردنی بە چاوی خۆی بینیوە.، ، نووشتابوویەوە و بە دەست بەرد و خۆڵی لە زەوی پاک دەکردەوە، وا دیار بوو بەدوای شتێکدا دەگەڕێت. دوای سڵاو و ئەحواڵپرسی، لێیمان پرسی بەدووی چیدا دەگەڕێت. ئیتر ئەم دەمەتەقێ کورتەی لێ پەیدا بوو. تێگەیشتین سی و شەش ساڵ لەوەوبەر کچۆڵەیەکی بە دەستی خۆی لەبەردەم ئەو قەڵایە ناشتووە. دوای چەند مانگێک ئازاد کراون، لەوەبەدوا ئیتر ئەو شوێنەی نەبینیوەتەوە.
لەناو قسەکانیدا گرنگترین شتێک ڕایگرتن، ئەوەیان بوو کە وتی "حەججاج" جەللادەکەی نوگرە سەڵمان، جارێکیان لاقی پیشان داوین، پارچەپارچە بووە -دیارە کۆن بریندار بووە- پێی وتووین ئەمە کورد بەسەری هێناوم، کەواتە بەعس بە پلان کەسانێکی زەبربەرکەوتوو و دەروونشێواوی لە زیندانەکاندا داناوە، کە دڵنیایە لەوەی گەردێک بەزەیی بەرانبەر زیندانیکراوان نانوێنن. ئەمەیش ئەوپەڕی دڕندەییە. ، ڕاستییەکەی من دوای بینینی قەڵای نوگرە سەلمان زیاتر لە واتای ئەنفال تێگەیشتم، لەو ڕۆژە بەدواوە.