
لە مامۆستا تێکۆشەرەکانی کوردستان
ئەحمەد سالار
ئامادەکردنی: مەغدید حاجی
بەشی دووەم و کۆتایی
٭ مامۆستا ئەحمەد سالار جگە لە خزمەتی زۆری لە بواری پەروەردەو فێرکردندا،وەکو هونەرمەندێکی بەتواناو ناوداری بواری شانۆ،لە هەردوو ڕووی دەرهێنان و نواندن، خزمەتی زۆری پێشکەش بە بزووتنەوەی شانۆی کوردی کردووە. هەروەها وەکو نووسەریش چەندین دەقی شانۆیی نووسیوەو بەردەوامیشە.
٭ مامۆستا ئەحمەد سالار هەر لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، ئەندامێکی کارا بووە لە تیپە هونەرییەکان. لەگەل دامەزراندنی کۆمەڵەی هونەرووێژەی کوردی لە ساڵی1973 بۆتە ئەندامی ئەم تیپە.
لە ساڵی 1970 ئەحمەد سالار، ئەوکاتەی قوتابی ئەکادیمیای هونەرەجوانەکان بوو لە بەغدا، تیپێکی هونەری بۆ قوتابییە کوردەکان دامەزراندووە.
ــ لە ساڵی 1971 بۆتە یەکەمین سەرۆکی بەشی دڕاما لە ڕادیۆی کوردی لە بەغدا.
ــ لە ساڵی 1973 تیپی پێشڕەوی شانۆی لە سلێمانی دامەزراندووە.
ــ لە 1974 بۆتە سەرۆکی یەکەی سینەماو شانۆ لە شۆڕشی ئەیلول.
ــ هەروەها لە دامەزراندنی ئەم تیپە شانۆییانە بەشدار بووە: ( تیپی سلێمانی بۆ شانۆ، تیپی شانۆیی زانکۆی سلێمانی، تیپی شانۆی سالار)..
ــ لە ساڵی1999 بە نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان هەڵبژێردراوە.
ــ لە ساڵی 2005 بۆتە سەرۆکی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان.
ــ ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ــ ئەندامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانە.
ــ بە توێژینەوەکانی لە زۆر سمیناری نێودەوڵەتی بەشداربووە لە ناو هەرێم و لە دەرەوە، وەکو وڵاتانی: ئەڵمانیا، میسر، ئێران..
ــ بە دەیان دەقی شانۆیی نووسیوەو خاوەنی نزیکەی 30 کتێبە.
ــ بە دەیان دەقی شانۆیی دەرهێناوە. هەروەها وەکو ئەکتەر لە دەیان شانۆگەرییدا ڕۆڵی بینیوە.
ــ چەندین وتارو توێژینەوە لە سەر ژیان و هونەری ئەحمەد سالار نووسراون. مامۆستا کەمال غەمبار دکتۆرانامەکەی لەسەر ئەحمەد سالارو هونەرەکەی بە زمانی عەرەبی لە ژێر ئەم ناونیشانەی خوارەوە نووسیوە:
( احمد سالار رائدا و مٶسسا للمسرح الاحتفالي الكوردي المعاصر )
پ.د.عەلی محەمەد ئەلربیعی کتێبێکی دەوڵەمەندی بە زمانی عەرەبی و لەژێر ناونیشانی ( ٲحمد سالار ٲيقونة المسرح الكردي) لەسەرنووسیوە.
٭ مامۆستا ئەحمەد سالار لە ماوەی ژیانی پڕ لە بەخششی ئەدەبیدا زۆر خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەشکراوە، ئاماژە بۆ بەشێکیان دەکەین:
1- مدالیای زێڕین(بابان)وەکو باشترین ئەکتەر،1972
2- خەڵاتی یەکەمی دەرهێنان، لە یەکەمین ڤیستیفاڵی زانکۆکانی عیراق،1977
3- خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن زانکۆی سلێمانی ،1978
4- مدالیای یەک لە پێشەنگەکانی شانۆ لە عیراقدا، 1984
5- مدالیای زێڕین،بە بۆنەی 77 ساڵەی شانۆ لە شاری سلێمانی، 2002
6- لە ساڵی 2004 لە لایەن سەندیکای هونەرمەندانی عیراق لە شاری موسڵ کۆڕێکی بۆ سازکراوە، لە کۆڕەکەدا بە کۆی دەنگ بڕیاردرا کە نازناوی (هونەرمەندی گەلی عیراق)بۆ ساڵی 2004، بە مامۆستا ئەحمەد سالار ببەخشرێت.
7- لە ساڵی 2008 لە لایەن سەندیکای هونەرمەندانی عیراق قەلغانی شەڕەفی پێ بەخشراوە.
8- لە ساڵی 2010 لە لایەن (بنکەی هیوا)ی ڕۆشنبیری لە شاری سلێمانی مدالیای زێڕینی پێ بەخشراوە.
٭ لە کۆتاییدا هیوای تەندروستی باش و تەمەن درێژی بۆ مامۆستا ئەحمەد سالار دەخوازین.
٭ سەرچاوە:
1- جمال بابان، اعلام کورد العراق،2006
2- کمال غمبار، احمد سالار رائدا ومٶسسا للمسرح الاحتفالي الكوردي المعاصر.
۳- چاوپێکەوتنی تایبەتیمان لەگەل مامۆستا ئەحمەد سالار بە ئامادەبوونی هەردوو برای بەڕێز ( ئەرسەلان دەروێش و بەختیار شەعبی) عنکاوا، 2024