
نەعمان عومەر
زۆر بەداخەوە بەهۆی شکستی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆو دروستبونی قەیرانی ئابوری ودارایی و بێتوانای دەسەلاتدارانی هەرێم لەچارەسەرکردنی قەیرانەکان و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و پشتبەستن بەیەک سەرچاوە بۆ پارەپەیداکردن (تەمویل)و گوێنەگرتنی حیزبەکانی دەسەلات لە دڵسۆزانی قەوارەی هەرێم و لەڕۆشنبیران وحیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و نەگەیشتنە ڕێککەوتن نەلەگەڵ یەکتری بۆڕوبەڕوبونەوەی مەترسیەکان نە لەگەڵ بەغداو ملنەدان بۆ خۆپیشاندانە مەدەنیەکان و کەڵەکەبونی ناڕەزیەتی هاولاتیان لە پێنەدانی موچەکانیان و زیادبونی هەڕەشە لەسەر بژێوی ژیانیان و، پەککەوتن و دەستەوەستانی دەمەزراوەکانی هەرێم لە دۆزینەوەی دەرەچەیی یاسایی و پەکخستنی ئەو دەزگایانە لەلایەن فەرمانڕەوایانی پارتی ویەکێتی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایهاتنی ماوەیی یاسایی کۆمسێۆنی هەڵبژاردنەکان نەگەیشنتە ڕێککەوتن لەسەرکوسی کۆتاکان لەلایەن یەکێتی وپارتیەوە،بەغدا دەرفەتی وەرگرت و بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە بەغداوەگرێدا و چەند بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردنیشی هەڵوەشاندەوە . بێگومان بێدودڵی فەرمانبەران وخانەنشینانی هەرێم مافی مەدەنی و سروشتی خۆیانە دڵخۆشبن بەم بڕیارە چونکە ئیتر کە کار گەیشتە نان و هەڕەشە لەسەر ژیان هەموشتێک کۆتای دێت ،بۆیە من لەدەربڕینی شادی ودڵخۆشی مامۆستایان وفەرمانبەران تێدەگەم ،لەوەش دڵنیام کە غروری دەسەلاتدارانی هەرێم و بێتواناییان لە دامەزراندنی دەزگاو دامەزراوەی حکومی و بنیادنان و سەرڕێخستنی شێوازێکی بەرێوەبردنێ باش و دابین نەکردنی لایەنی کەمی مافی هاولاتی یەکسان و پشت بەستن بە لۆجیکی هێزو چاوسورەوەکردن و قۆرخکاری لەسەر جەم بواری ژیانی سیاسی وئابوری ومەدەنی سەربازیش بەم دۆخەمانی گەیاند،هەروەها نایەکسانی لەڕادەبەدەرو گەندەڵی نەبونی ئازادی و قوڵبونەوەی جیاوازی چینایەتی و بەرکەنارکەوتنی چینەکانی مامناوەندی هەژارو وپەراوێزخراوەکان ئینتمای نیشتییمانی سستکردوو وایکردوە بەشیکی هێجارگەورەی هاولاتیان بەم بڕیارانەی حکومەتی ئیتحادی خۆشحاڵبن ،بەلام سەرباری ئەوڕاستیانەی سەرەوە دەبێ ئەوەبزانین کە حکومەتی عێراق هەموو ئەوبڕیارانەی دەریدەکات و هەموهەوڵەکانی پرۆسەیەکی داڕێژاراوو ستراتیژێکی پێکەوەگرێدراوە بۆ بچوککردنەوەی قەوارەی هەرێم و لەباربردنی بەهەرمی تێکۆشانی گەلی کوردستان کەبەداخەوە سیاسەتی چەوت و ملهوڕی پارتی ویەکێتی و ململانیەکانییان زەمینەی ئەم بڕیارانەی ڕەخساندوە ،،ئەگەر نا دەکرا کورسی کۆتا بەشێوازێکی واچارەسەربکرێت کە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوپێکهاتانە بێت وهەر ئەوپێکهاتانەش مافی دەنگدانیان هەبێت بەکاندیدەکان ،هەروەها دەتوانرا دەسەلاتی کوردی ئیلزام بکرێت بەپێدانی موچەی فەرمانبەران بێدواکەوتن و لێبڕین بەلام بێگرێدانەوەی بە حکومەتی فیدراڵەوە .لەڕێگای هەموارکردنەوەی یاسای بوجەو درکردنە دەرەوەی موچە ی فەرمانبەران لەململانێ سیاسیەکاندا.بۆیە ئەوبڕیارە لەدەرەوەی دەسەلاتەحەسریەکانی حکومەتی ئیتحادیە چونکە دەستوری عێراق مافی دەسەڵاتی تە شریعی یاساو حکومەتی بەهەرێم داوە بەڵام بەهۆی ناکۆکی ناوحۆیی پارتی ویەکێتی وبەکارهێنانی دادگای ناوبراو بۆ زەبر وەشاندن لەیەکتری ،لەلایەک ،لەلایەکی تر پێنەدانی وموچەو بونی هەڕەشە لەسەرژیانی هاولاتیانی نارەزایەتی وسکالا بەرزکردنەوە لە محکەمەی ناوبرا و ئەم بڕیارە دەرچوو کە زەبرێکی گەورە و پاشەکشەیەکی ئاشکرایە بەدەسەڵاتی هەرێم ،کەبەئامانجی پێکانی دەسکەوتی خەڵکی کوردستان و پەکخستنی دامەزراوەکانی هەرێمە .بۆیە ئەگەر هۆکاری ئەم دۆخی مەترسی ڕاستەقینەیە لەسەر قەوارەی هەرێم سیاسەتی ناعقلانی ناعادیلانەو نابەرپرسانەو بێپلانی هەرێم بێت ،ئەوە بەدیوی ئەودیویشدا ،دەسەلاتدارانی بەغدا بڕیارەکانیان لەسۆنگەی خەمی موچەخۆران و مافی هاولاتیانی هەرێمەوەنیە بەڵکوو بۆ لەقاڵبدان و بچوککردنەوەی دەسەلاتی هەرێم و چۆکپێدادانێتی بۆ مەرجەکانی بەغدا کەکۆتاییەکەی بە ئۆتۆنۆم گەیاندنی فیدرالیەت دەگات، ئەگەر بۆیان بچێتەسەر . لەڕاستیدا ناشزاندرێ ئایە میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لەئەرزی واقعدا مومکنە ئایە بەڕاست ئیتر موچەخۆران کێشەی موچەیان نامێنێت و بەم شێوازو لیستەی ئێستای موچەخۆران بەغدا ڕازی دەبێت ،ئایە ئەگەر هەرێم ناڕازی بوو حکومەتی عیراق چۆن موچە دەدات وەلێکەتەکانی پابەند نەبونی هەرێم چی دەبێت وسەرناکێشێت بۆ دادگایکردنی ئەولایەنەی کەپابەند نابێت ؟!، هەموو ئەمانەپرسیارن ، ڕەنگەلەئایندەدا وەلامیان بدرێتەوە بەلام ئەم بڕیارە گورزکی کوشندەیە لە دەسەلاتی هەرێم و ئامانج لێی خۆفەرزکردنەوەی بەغدایە بەسەر کوردستاندا. بۆیە پێوێستە حزبەدەسەلاتدارەکان و ئۆپۆزسیۆنیش ئەوڕاستە بزانن کە ئەم بڕیارە درێژکراوەی ئەوستراتیژی فشارەجۆراوجۆرانەیە کە بۆ بچوککردنەوەی هەرێم نراوە ،کە ئەفسوس شێوازی دەسەلاتداری و غروری پارتی و یەکێتی وململانێ خۆکوژیەکانیان ئەم ئەنجامەی لێکەوتەوە ئەگەربەردەوامیش بن لەکەڵکەی یەکتر شکان و خۆفەرزکردن وبەسەر خەڵک ویەکتریەوە ئەوا کۆتایی بەهەرێم دێت و بەرپرسیاری مێژویش لەئەستۆی ئەواندایە .وەدەبێ ئەوەش بزانن حەڵقەکانی سینارێوی بێدەسەلاتکردنی هەرێم کۆتایی نەهاتوەو هەنگاوی تری بەدوادادێت ،بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی عقلانی و وریاییەوە مامەڵەلەگەڵ بڕیارەکەدابکەن و وریای ئەوکارتی فشارانەی تر بن کەحکومەتی بەغدا بۆ کاتی دیاریکراو هەڵی ڴرتوەو ،وەک بۆمب بەتەوقیت بیتەقێنێتەوە ،کەئەگەر وریانەبن هەموان پێکەوە دەکوژێت .هەروەها پێویستە هەرچی لەتوانادایە لەبواری پەیوەندی دیبلۆماسیی بخرێتە کا ر بۆ هێشتنەوەی ئەوەی هێشتا لەدەسنەچوە.