جاسم خیلانی 

شکۆی عەلی هێسک و پروسکی ئەنفاکراوانە ،سیمای شارو شاخ و گەرمیان و شوان و هەولێرە ،عەلی سیاسی تێکۆشەرێکە  هەموو ژیانی لەپێناو خەڵک و گەل و نیستیمانەکەی کردە قوربانی ،ئێستا ناکرێ  لەسایەی سەری دەسەڵاتێک لە زیندان بێ کە هەزارن عەلی خۆی بۆ کردە قوربانی !ئەوەی کراوە بەرانبەر بە ئەو شایەنی خەبات و قوربانی دانی هاورێ عەلی نییە !بۆیە داوی ئازادی دەست بەجێی بۆ دەکەین .چالاکوانی بوواری مەدەنی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی کاک عەلی ناکرێ هاوشان بکرێت لەگەڵ بکوژێک ،لە ڕاستیا من لەگەڵ  تۆڵە کردنەوەی وا نیم بۆ هیچ لاێک !چۆن خەبات و تێکۆشانی ئێمە بۆداد و یەکسانی کۆمەڵایەتی بوو ،بۆ یاساێک کە تاوانباران و ئەنفالچی لێ بەسزای ڕەوای خۆیان بگەێنێ؟بۆیە کاک عەلی مەکەن بە قوربانی ململانێکانتان ،گەر خەبات و قوربانی دانی کاک عەلی لەلای ئێوە ئەهمییەتی نەبێ ئەوە لای ئێمە عەلی و هاوشانی ئەوان مایەی شانازین .لەگەڵ خوێن و هەستو سۆزی خەباتگێرانمان  تێکەڵ بەیەک بوونە ،ڕێچکەی خەبات و تێکۆشانی ڕاستەقینەی تێکۆشەرانی عەلی سیاسی بەردەوامە و،بە هەموو لایەک چەند هاورێ  عەلی سیاسی  واتان هەیە ،عەلی لە نەوەتو یەکەوە کێل بە کێل و گۆڕستان بە گۆرستان قەبر بە قەبری ئەنفال کراوانی بێ جیاوازی وەسەر کردەوە فرمێسکی بۆ ئەو هەموو قوربانیە ڕشت.ئێستا بەبیانوی بێ بنەما زیندانی کردنی کەساێتیێکی وا زەرەر بە بەرژەوەندی گشتیەکانمان  دەگەێنێت و!دڵی ئەوانە خۆش دەکات کە تا دوا هەنەسەیان چەپڵەیان بۆ بەعس کووتا !کەس بەسەر کاک عەلی نابێ  بە قارەمان !قارەمان بوون هەڵوێست و جوامێری دەوێت ،ڕسم نییە وێنەی بۆ داڕێژن !بۆیە هاورێ عەلی ئازاد کەن .بێ شەرت و مەرج  ؟نەک تەنیا ئازاد بکرێت بگرە دەبێ داوای لێبووردنیشی لێ بکرێت و عەلی سیاسی ئازاد کەن ؟  

وتاری نووسەران