
ڕێنۆد سۆلەر
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ماکسیم ڕۆدنسۆن (١٩١٥-٢٠٠٤)، لە نێوان ساڵەکانی١٩٥٠ و ١٩٩٠ نەک بەناوبانگترین عەرەبناسانی فەڕەنسە، کەسایەتییەکی کاریگەری چەپی ڕۆشنبیری خاوەن کەلتوورێکی عیرفانی جێگەی ستایش، نووسەری هەزاران لێکۆڵینەوەیە و هەمیشە میدیاکان بۆ پرسە هەنوکەییەکانی وڵاتانی ئیسلامی ڕا و بۆچوونیان وەرگرتووە.
ماکسیم ڕۆدنسۆن لە ساڵی ١٩١٥ هاتووەتەدنیاوە. دایک و باوکی جوولەکەی ئەورووپای خۆرهەڵات بوون و لەسەرەتای سەدەی بیستەوەچوونە پاریس و لە ساڵی ١٩٢٠ پەیوەندییان کردووە بە حزبی کۆمۆنیستی فەڕەنسە، بەشی فەڕەنسی کۆمینترینەوە. ڕۆدنسۆن لە بیستەکاندا گەورە بووە، پڕۆژەی کۆمۆنیستیئەوسابە"باوەڕی شۆڕشگێڕانە"سەرەتای بووو لەفەڕەنسە لەوگروپانە ڕەنگیدایەوە، ڕێساکانی کۆمەڵگای سەرمایەدارییان ڕەتدەکردەوە و لەحزبی کۆمۆنیست، کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکارییەکگرتوو و ڕێکخراوەکانی لاوان و پەروەردەی ئەخلاقی پێکهاتبوو. دوای پۆلی شەشی بنەڕەتی، ڕۆدنسۆن ناچاربوو ببێتە ڕاگەیاندنکار، بەڵام بە هۆی کتێبخانە جەماوەرییەکانی جوڵانەوەی کرێکاری، لەخۆفێرکردنی بەردەوام بوو و لە ساڵی ١٩٣٢ تووانی بچێتە قووتابخانەی باڵای زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان، کە تاکە دامەزراوەی فێرکردنی باڵا و بۆ خویندن پێویستت بەبڕوانامەی ناوەندی نەبوو. لە ساڵی ١٩٣٧ سەردەمی بەرەی جەماوەری، پەیوەندی بەسەنتەری لێکۆڵینەوەی زانستییەوە کرد، کە باپیرەی سەنتەری نیشتمانی تووێژینەوە زانستییەکانی فەڕەنسەیە.
ئەزموونی لوبنان
ڕۆدنسۆن لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٩ بانگهێشتی خزمەتی سەربازی کرا، توانی لەسەروبەندی شکستی حوزەیرانی ١٩٤٠ی سووپای فەڕەنسە، بچێتە شام. سەردەمی شەڕی لەوێ بەسەربرد و چاوی بەسەرۆکانی جوڵانەوەی کۆمۆنیستی سووریا – لوبنان لەبەیروت کەوت. هاوسەرو کوڕەکەی توانیان بچنەلای، بەڵامڕژێمیڤیچیدایک و باوکیڕادەستی دووژمنی نازی کردن و بۆ ئاشۆیتس دووریان خستنەوە و لە ساڵی ١٩٤٣ لەوێ کووشتیانن، چونکە بە جوولەکەی بیانیان دانان.
ڕۆدنسۆن دوای گەڕانەوەی بۆ فەڕەنسە، پۆستێکی لەبەشی چاپی خۆرهەڵاتی کتێبخانەی نیشتمانی فەڕەنسە وەرگرت. لەسەرەتای پەنجاکان، لوتکەی چالاکییەکانی لەحزبی کۆمۆنیستی فەڕەنسە و ئۆرگانی بڵاوکەرەوەکانی (MoyenOrient– ١٩٥٠-١٩٥١) بوو. دوورکەوتنەوەی لەحزب لەناوەڕاستی پەنجاو دوای داماڵینی ستالینیزاسیۆن، بەڵام بەتایبەت لەکاردانەوە بەهەڵەکانی سیاسەتی کۆڵۆنیالی حزبی کۆمۆنیست دەستی پێکرد. دوای زنجیرەیەک ململانێی فیکری وتارەکانی لە ساڵی ١٩٥٨، کۆمیسیۆنی ناوەندی پشکنین بۆ ساڵێک چالاکی حزبی لێ قەدەغە کرد.
پاشان ڕۆدنسۆن داوای بوونە ئەندامی لەحزب نەکردەوە. بوو بەجێنشینی مارسڵ کوهن لە قووتابخانەی تووێژینەوەی باڵا (EPHE)، بۆ کورسیئەسیوپی و عەرەبی باشوور. تا خانەنشین بوونی لە ساڵی ١٩٨٣، لەم پۆستەدا مایەوە.
دۆزینەوەی ئایدۆلۆژیای ئەڵمانی
ماکسیم ڕۆدنسۆن سەرەڕای دوورخرانەوەی لەحزبی کۆمۆنیستی فەڕەنسە لە ساڵی ١٩٥٨، هەرگیز مارکسیزمی ڕەتنەکردەوە. ڕۆدنسۆن وەک هێڵی سوور ماتریالیزم و ڕەخنەی ئایدۆلۆژیای پاراست، کە کارڵ مارکس و فریدریک ئەنگڵس لە "ئایدۆلۆژیای ئەڵمانی"، لێیان کۆڵیبووەوە.
ڕۆدنسۆن لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ"ژرارد خوری" لە بەرایی دووهەزارەکان، جیابوونەوە لە کۆمۆنیزمی"دەزگایی" بەم هەستە ڕوونکردەوە، کە زمانی ئایینی نالۆژیکی تەلیسمی لێکردبوو:
بەلای زۆربەوە خاچێکی نوێ بوو – بوونە ئەندام لەحزب بە هۆی بێزاریی لەدیین – دۆزینەوەی ئەوەی چووینە ناو دیینێکی نوێ! ئێمە بە بازدان بۆ کۆمۆنیزم لەڕووی بێزاربوون لەکارێکی نالۆژیکی و ئوستوورەیی، خۆمان گیرۆدەی ئوستوورە و لێڕوانینی نالۆژیکی دیکە دەبینین!
لەسەرەتای سییەکان، چەندینجار کۆمۆنیزم و دیین بەراورد دەکرێن. ئەم بەراوردە بەدرێژایی شەڕی سارد ئەوەندەی چەمکی تۆتالیتاریزم لەشەڕی بیروباوەڕی نێوان دوو بلۆک، بایەخی زۆربوو. "ڕێبازی سیکولار" ڕیمۆن ئاروون لە فەڕەنسە یان "ڕێبازە سیاسییەکان" ئێریک ڤۆگلین لە ئەمریکا نموونەیانن. ڕەسانەیەتی مارکسیزمی ڕۆدنسۆن لەبەراوردکردنی کۆمۆنیزم و دیین نییە. بەلایەوە جێکەوتە لەژێر چەمکی ئایدۆلۆژیا یەکلاکەرەوەیە: مارکس چەمکێکی خستەبەردەست ڕۆدنسۆن کە توانی بەڕێبازێکی جیاواز لە ئیرۆن یان ڤۆڵگین، بیر لەبناغەی هاوبەشی کۆمۆنیزم و دیین بکاتەوە. ڕۆدنسۆن بەبیرکردنەوە لێی، تووشی هەستێکی وەها تاڵ و ناخۆشی فریودراوی حزب بوو، کە هەرگیز وازی لەنووسین و نووسینەوەی ڕەخنەگرتن لەخۆی وەک کۆمۆنیستێکی پێشوو نەهێنا.
سەربەخۆیی ڕێژەیی دیین
بێگومان لە ساڵەکانی ١٨٤٥ – ١٨٦٦، مارکس و ئەنگڵس ئایدۆلۆژیای ئەڵمانییان نووسی و بەنیوەچڵی مایەوە و یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٢ لەمۆسکۆ بڵاوکرایەوە و دوای جەنگی دووەمی جیهان، ڕۆشنبیرە مارکسیستەکانئاماژەیان پێکرد. بە بێ لێکۆڵینەوەیەکی فراوان کە ڕاڤەکردنی ئەم دەقەی دژوار دەکرد، دەتوانین بڵێین مارکسیزمی ڕۆدنسۆن دوو ئایدیای سەرەکی پاراست. یەک، دروستنەکردنی مێژوویەکی ئایینی سەربەخۆ، بە بێ لەبەرچاوگرتنی دینامیزمی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی. ڕۆدنسۆن بەرهەمی پەنجاکانی بۆ ژیانی پێغەمبەری ئیسلام تەرخانکرد و بەژیاننامەیەکی بەناوبانگ کە لە ساڵی ١٩٦١ بڵاوکرایەوە گەیشتە لوتکە، ئاوا باسی پەرەسەندنیڕێبازی خۆرهەڵاتناسانەی بەرایی ئیسلامی کرد: "ئێمە گەیشتینە ئەم ڕایە دیین زیاتر پۆششی ئایدۆلۆژیا، دەمامکیڕۆحی و ڕازاندنەوەیڕواڵەتی پێویستییە قووڵترەکان نییە". لێرەدا ڕۆدنسۆن زۆر لەتیۆرەڕەنگدانەوەییەکانی هەندێک لە سۆسیۆلۆژانی مارکسیست نزیک دەبێتەوە ئەگەر یەکجێ بۆی زیاد نەدەکرد، دەبێت وەک "کاردانەوەیەکی دیینی بۆ دۆخێکی کۆمەڵایەتی گشتی" لەئیسلام بگەین، دووەم ئایدیای گرینگ، وەک دەبینرێت، لە ڕاستیدا سەربەخۆیی ڕێژەیی دیین پەیوەستە بەکاری کۆمەڵایەتی. واتائایدۆلۆژیا دژبەرەکانی کۆمەڵگای وەرگێڕا بۆ زمانی خۆی.
دەربارەی ئیسلام، گەشەکردنی خێرای ئابووری مەککە و حیجاز لەکۆتایی سەدەی شەشەم، نایەکسانی سامان و دۆخی کۆمەڵایەتی تووند کرد و پەیوەندی ناوچەکەی بەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبستانی باشوورەوە نزیککردەوە، کە سەرهەڵدانی پاڵنەری تاکگەرایانەی کۆمەڵگای مەککەیلێکەوتەوە و لەدژبەری ئایدۆلۆژیای باوی کۆچنشینی و بەها وەکیەکان، شەرەف و بەخشندەییەکەی، واتا هەمان مەروە (مروەت، مرۆڤایەتی، کامڵبوونی پیاوسالاری)، بەناوبانگی شاعیرانی پێش ئیسلام بوو. ڕۆدنسۆن لێرەدا ڕوانینێکی دوورکیمی هەیە، دەکرێت وەک ئایدۆلۆژیایەکی نوێ لەیەکەم پەیامی ئیسلام بگەین کە لەپاڵنەری ئابووری، کۆمەڵایەتی ڕەوتی نوێکردنەوەی ستراکچەرە کۆمەڵایەتییەکەی سوودی وەردەگرت، کە لە پاشەکشەدایە:
پێغەمبەر تا ئەوکاتە حەزی تاکگەرایانە بوو، تەنیا ڕۆڵی تێکدانی ستراکچەرە کۆنەکانی هەبوو و بۆ پیرۆزکردنیان لەکاتی پاراستنی ستراکچەری کۆمەڵگا، سیستمێکی نوێی خووڵقاند.
کەوایە ئیسلام وەک چارەسەری شیاو بۆگرژی نێوان ستراکچەری کۆمەڵایەتی، ئابووری کۆمەڵگای لەگۆڕانی مەککە لەسەدەی شەشەم و عەقڵیەتەکانی پەیوەست بەدۆخی پێشووی ئەم کۆمەڵگایە دەرکەوت. ئایدۆلۆژیای نوێ چارەی بۆ گرژییە دەروونیەکان (ئیسلام وەک دیینی فریادڕەسی تاک)وکێشە کۆمەڵایەتییەکان (ئیسلام وەک ئایدۆلۆژیای دەوڵەتێکی عەرەبی)،دۆزییەوە.
چەپ لەبەردەم ئاڵنگاری داماڵینی کۆڵۆنیالیزم
کاتێک ڕۆدنسۆن باسی پێغەمبەری کرد، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و خۆرئاوا لەلوتکەی داماڵینی کۆڵۆنیالیزم و جوڵانەوەی دژەئیمپریالیستیدابوون. لەئەنجامدا چەپی فەڕەنسە ناچاربوو بەرەوڕووی ئاڵنگاری ناسیۆنالیزمی عەرەب بێتەوە، کە دەبوایە وڵاتانی عەرەبی تازە سەربەخۆ دوای قۆناغی یەکگرتن لە خەبات بۆ سەربەخۆیی، سیاسەتی پەرەپێدانی تایبەتییان دەناساند.
ماکسیم ڕۆدنسۆن لەدووئاست بەرکەوتەی بە پرسی نیشتمانی بوو (کە پێیدەگووت "نیشتمانگەرا"). ڕۆدنسۆن لەساڵی ١٩٦٧ سەرەتا لەچەندین بڵاوکراوە، تایبەتمەندی کۆڵۆنیالیزمی دەوڵەتی ئیسرائیلی بەرجەستەکردو لەشەڕی حوزەیرانی١٩٦٧، ڕۆڵی گرینگی لەگۆڕینی هەڵوێستی ڕۆشنبیری فەڕەنسی چەپ لەقازانجی فەلەستینیەکان بینی، کە پێشتر زیاتر لایەنگری ئیسرائیل بوون.
ڕۆدنسۆن لە ساڵی ١٩٦٦ لەکتێبی پڕبایەخی "ئیسلام و سەرمایەداری"، ڕاستەوخۆ لەپرسی پەیوەندی نێوان دیین و پەرەپێدانی ئابووری کۆڵییەوە. پیشانیدا ئیسلامێکی هەمەگیر و سەربەخۆ لەمێژوودا نییە، بەڵکو فرە ئیسلام هەیە کە لەبارودۆخی مێژووییەکەیدا گەشەیان کردووە. ئەم ئیسلامە چەندین ئایدۆلۆژیان، هەم لەڕووی دەروونناسی هەڵە و هەم سیاسی ناکارا و تەنانەت مەترسیدارە بەفاکتەری سەرەکی دیاردەی ئابوورییان بزانین. نەپەنابردنەبەر قوورئان بۆکاری خێرخوازی و نەقەدەغەکردنی ڕیبا، نەبووە کۆسپی بەردەم گەشەکردنی سەرمایەداری بازرگانی و دارایی لەئیسلامدا. لەئەنجامدا، تەبایی ئیسلام و سەرمایەداری (نەزیاتر لەئیسلام و خاوەنداریی کۆمەڵایەتی)، نابێت بە پێی ڕێبازی جەوهەرگەرایی لە ئیسلام هەڵبسەنگێنرێت کە جیاکەرەوەی ڕیفۆرمخوازانی موسڵمان و ئینجا ئیخوان ئەلموسلمین و پەیڕەوانیانە، بەڵکو دەبێت بەسەرنجدان لە مێژوو، بواری ئابووری تایبەتی وڵاتانی ئیسلامی بەمێژووی کۆڵۆنیالیزمەکەی شیبکرێتەوە، کە بەکردەوە جیهانی ئیسلامی لەسەرمایەداریدا توواندبووەوە. چەند مانگێکپێشتر، لەسەرەتای ساڵی ١٩٦٥، ڕۆدنسۆن سەردانی جەزائیری کرد تا لە کۆنفرانسێکدا ئایدیای گەشەکردوو لەئیسلام و سەرمایەداری بخاتەڕوو و ئامادەبووانی لەمەترسی ئاڵۆزی پارێزراو لەسۆسیالیزمی عەرەب و بەرەی ئازادیبەخشی نیشتمانی (جەزائیر) لە پەیوەندی ناسیۆنالیزم و ئیسلام و ئیسلام و سەرمایەداری ئاگاداربکاتەوە: "تیۆرسێنی سیکولاری میکانزیمی کۆمەڵگایەکی یەکسانیخواز پێویستە. تەنها بەپەنابردنەبەر حوکمە دیینی و ئەخلاقییەکان ناتوانین بیکەین، تەنانەت ئەگەر ئەم حوکمانە ڕەوایەتی بەنکۆڵی لێکردن بدەن".
ئێران، ڕۆڵی ڕۆحانیەتی شیعە
لەکۆتایی ١٩٩٧٠، وڵاتانی ئیسلامی ڕووبەڕووی شکستی ستراتیژی گەشەکردنێک بوونەوە کە دوای سەربەخۆیی جێبەجێکراو وردە وردە دۆخی گشتی و یاسا نیشتمانییەکانبەئیسلامیکران. ڕۆدنسۆن چەندین دەقی بۆ ئەم دوو دیاردە پەیوەستە دیاریو ئیسلام و سەرمایەداری قووڵتر شیکار کرد.
ڕۆدنسۆن لە ساڵی١٩٧٨ سێ وتاری بەناونیشانی "گەشەکردنی جارێکی دیکەی ئیسلام" بڵاوکردەوەوزیاتر بەڕوونی زۆربەی ڕۆشنبیرانی فەڕەنسی ئەوکاتە، پیشانیدا ڕۆحانیەتی شیعە چۆن ڕۆڵی خۆی دەبینێت و ڕەوتی شۆڕشی ئێرانی لەقازانجی خۆی گۆڕیوە.
ڕۆدنسۆن هەوڵیدا جەوهەری پەیوەندی نزیکی ئیسلام و فەندەمێنتالیزم دیاری بکات. ئاماژە دەکات بەدوو هۆکاری جیاکەرەوەی ئیسلام و مەسیحییەت لە پەیوەند بە فەندەمێنتالیزم کە وەک "ئارەزوو بۆ چارەسەرکردنی هەمووکێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لەڕێگای دیین و هاوکات، گەڕاندنەوەی یەکپارچەیی باوەڕ بەدۆگما و بۆنەکان" دەناسێنرێت. لە ساڵی ١٩٨٤ لەوتارێکی زانستی "فەندەمێنتالی ئیسلامی و فەندەمێنتالی باو، هەوڵێک بۆ ڕوونکردنەوە" سەرەتا جیاکاریکرد لە نێوان حەزرەتی عیسا وەک ئامۆژگاریکەرێکی جوولەکە و حەزرەتی محەمەد، بە هۆی دۆخی مێژوویی نیمچە دوورگەی عەرەب لەوکاتەدا، ناچاربوو یاسا دابنێت: فاکتەری سەرەکی لە ئیسلامدا بوار دەدات بۆپەنابردنەبەر فەندەمێنتالیزمی سیاسی، دامەزراندنی کۆمەڵگای باوەڕداران (ئوممەت)، دەرئەنجامی بارودۆخی مێژووی پێکهاتنی بەرایی ستراکچەرێکی سیاسی، ئایینیە.
پیویستە لێرەدا بەئاشکرا جیاوازی بکەین لە نێوان ڕای ڕۆدنسۆن بۆ حەزرەتی محەمەدی پێغەمبەری یاسادانان و لەسەدەکانی بەرایی ئیسلام،پیرۆزیدا بەیاساو هەستی سەربەئومەتی موسڵمانان. سەر بە ئومەت شتێکی نوێیەو تواناو کاراییەکەی لەناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم بەڕایەڵەکردنی جیهانی ئیسلام، سەرەتا لەڕێی تەلگراف، چاپەمەنی و کەشتی هەڵم و دوایی تەلەفۆن، تەلەڤزیۆن و هەنوکە ئینتەرنێت زۆر زیادی کردووە.
جیهانی ئیسلام سیکۆلاریزاسیۆنی هاوشێوەی ئەورووپای مۆدێرنی ئەزموون نەکرد، نەک لەبەرئەوەی ئیسلام دەبێتە کۆسپی بەردەمی، بەڵکە بە هۆی دواکەوتوویی بەپیشەسازیبوونی جیهانی سێیەمی موسڵمانان و ئامادەیی کەمینەی ناموسڵمان لەناو موسڵمانان، بۆ ماوەیەکی زۆر لەگۆڕینی وابەستەیی ئایینی بە تایبەتمەندییەکی پەیوەست بە کۆمەڵگا ڕۆڵی هەبووە. بە هەموو ئەم هۆیانەوە، کۆمەڵانی خەڵک بەدبەختییەکانی زەمانەیان دایەپاڵ بێ باوەڕی یان گەندەڵی ئەخلاقی دەسەڵات، نەیتوانی ڕوونکردنەوەیەکی سیستماتیکی (بۆنموونە بەهۆی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان یان ئیمپریالیزم) بۆ بارودۆخی خۆیان بخەنەڕوو. کەوایە ڕۆدنسۆن داکۆکی لەم ئایدیایە دەکات کە فەندەمێنتالیزمی ئیسلامی دەتوانێت بەئاڕاستەی جیا لەفەندەمێنتالیزمی کاسۆلیکی و پرۆتستانتی هەنگاوبنێت، کە لە سەردەمی جەنگی سارددا بووژانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
بەرپرسیاری نووخبەکانی بەمۆدێرنکردن
ڕۆدنسۆن باوەڕیوایە نووخبەکانی بەمۆدێرنکردنی وڵاتانی ئیسلامی دوور لەبرەودان بە بۆچوونی سیکۆلاریزە لەجیهان، بە پێچەوانەی ئەخلاقگەرایی تەقوایانەیی کە دەیاندایە پاڵ کۆمەڵانی خەڵک، وەک دۆخی ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیستی یان سۆسیالیستی خۆیان سوودیان لێوەرگرت. لیبراڵەکان و سۆسیالیستەکانی عەرەب کە بە هۆی شکستی ئابووریەکەیان متمانەیان نەمابوو، بەدوای خۆیانەوە بوون و ڕێگایان بۆ فەندەمێنتالیزمی موسڵمان کردەوە: کەجەنگان لەپێناو ئەم ئایدیالانە لەژێرئاڵای خۆی ڕازیکەرتر دەبێت تا خۆی لەڕوانگەی ئایدلۆژیاوە بەپاڵنەری گوماناوی بەبێگانەکان ببەستینەوە کە ناسیۆنالیزمە مارکسیستەکان و سۆسیالیستەکانی بانگەشەیان بۆ کردووە.
ڕۆدنسۆن پێشبینی سەرکەوتنی زیاتر بۆ فەندەمێنتالەکان ناکات، چونکە بەلایەوە ئایدۆلۆژیای ئایین بۆ دیاریکردنی کاریگەری ئابووری یان کۆمەڵگا بەس نییە. کەوایە حزبە ئیسلامییەکان ڕووبەڕووی هەمان کێشەی پێشینانیان دەبنەوە: یان خۆیان تەبای سەرمایەداری بەجیهانی بوو دەکەن و لەژێر "دەسەڵاتی ئیسلامی" دەیشارنەوە، یان بەرەو "فاشیزمی کۆن" دەچن کە دیین لەڕێسایەکی ئەخلاقیدا کورتدەکەنەوە. حزبی دیموکراتی تورکیا نموونەی ڕێگای یەکەمە، کە لە نێوان پەنجاکان و شەستەکان لەدەسەڵاتدابوو (دادوگەشەپێدانی). نموونەی دووەم، ئیخوان ئەلموسلمین (تالیبانی ئەڤغانستان). ڕۆدنسۆن لەشووباتی ساڵی١٩٧٩، کەمێک دوای گەڕانەوەی خومەینی بۆئێران، نووسی: لەبەرئەوە ئایینەکان مەترسیدارنین چونکە بانگەشەی باوەڕبوون بەخوا دەکەن، بەڵکە جگەلە ئامۆژگاری چارەیەکیان بۆڕاسپاردەی ئەخلاقی خراپە دەروونییەکانی کۆمەڵگا نییە. هەر چەند زیاتر باوەڕیانوابێت چارەیان هەیە، دۆخی هەنوکەی کۆمەڵایەتی پیرۆز دەکەن، زۆرجار بەئاڕاستەی بەرژەوەندی سەرۆکانێکە کە لەدەسەڵاتدا ڕادەستی ئەم ڕاڕایە دەبن و بەناوی چاکسازیی ئەخلاقی، سەربازی بە هەمان ناو دەسەپێنن.
ماکسیم ڕۆدنسۆن بەدەستپێکردنی ئایدۆلۆژیا بەمانا مارکسیستییەکەی، وردە وردە تێگەیشتنی بۆچەمکی کۆمەڵگاناسی دەوڵەمەند دەکات. ڕۆدنسۆن پابەند بەئایدۆلۆژیای ئەڵمانی، سەرەتا ئایدۆلۆژیا بەکۆمەڵێک پەیوەندی دەناسێنێت کە کۆمەڵگایەک بیردەکاتەوە بتوانێت بەهۆیەوە پەیوەندی بە"جیهانی ئەزموونی"یەوە بکات. بۆی زیاد دەکات، ئەم ئایدۆلۆژیایە لە لایەن گروپە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاریگەر دەبێت، لەهەندێکلاوە بەدامەزراندنی "حزبە کڵێساییەکانی جیهانیگەرا" کۆتایی پێدێت. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وردە وردە ئەم جوڵانەوانە بۆ حزبی ئایدۆلۆژیای پاک دەگۆڕێت، کە بە گشتی لەبەرنامەکەیاندا ئاماژە بەکاری باڵاڕۆیی نەکراوە: دەبێت هەر لەم جیهانەدا بەڵێنە نەبینراوەکان ببرێنەسەر. جوڵانەوەی ئایدۆلۆژیا دەبێتە شەڕانگێز، بەرنامەیەکی کاتی سیاسی، کۆمەڵایەتی. لەگەڵ ئەوەشدا، تایبەتمەندی یۆتۆپیای خاڵی هەڵهاتنی ئایدۆلۆژیای جیهانگەرا، لەیەکگرتنەوەی هاوبەشی کۆمەڵگا و کڵێسا یان بەدەربڕینێکی دی، لەئامانجە تۆتالیتارییەکەیدا پەنهانە. کاتێک شاری یۆتۆپیا دێتەدی، دەبێتە ئایدۆلۆژییەک (بەمانا بچوککردنەوەکەی)وبەوەستانی خەبات، بەرنامەی کۆمەڵایەتی، سیاسی کاتی خۆی، بەڕاسپاردەی ئەخلاقی یان ئایدیالیزمی خێرخوازانە دەگۆڕێتەوە. لەوانەیە شاری یۆتۆپیای کۆنیگۆڕاو بۆ ئایدۆلۆژیا، بەنۆرەی خۆی شارێکی یۆتۆپیای نوێ پەلکێشی ئاڵنگاری بکات کە گروپێکی کۆمەڵایەتی سەرهەڵدراو (ڕۆشنبیران، چینی کۆمەڵایەتی، باوەڕدارانێک کە دینەکەیان بەجدی وەردەگرن)، داکۆکی لێدەکەن.
ڕۆدنسۆن، بەسیاسیبوونی ئیسلام و سەرهەڵدانی فەندەمێنتالیزمی ئیسلامی بەرەنجامی حەتمی کۆتکردنی وڵاتانی موسڵمان لەبەرامبەر دەسەڵاتەکانی سەرمایەداری ئەورووپی دەزانن، کۆتێک دەبێتە کۆسپی بەسیکۆلاریزاسیۆن و هاندانی ئامڕازەکانی ئایین، یان لە لایەن نووخبەکانی بەمۆدێرنیتەکراو کە پێویستبوونی "دیالۆگی ئایینی"یان لەگەڵ جەماوەری بێئاگا قبووڵکردووە یان حزبە ئایینیەکان وەک هەڕەمێک بۆ گۆڕانی کۆمەڵگا بەکارایی ئایین ڕازیبوون، دەیکەن.
ڕوونکردنەوە ئایدیالیستەکان
لەسەردەمێکدا ڕوونکردنەوەی ئایدیالگەرایانە لە مێژووی ئیسلام یان لە مێژوودا بەڕوانینی ئیسلامی بەتووندی باوی دەبێت، کە هەر دووکیان یەکە، جارێکی دیکە خوێندنەوەی ڕۆدنسۆن بێ سوود نییە. لەڕوانگەیەوە، ڕوونکردنەوە لەڕێگەی ئایینەوە دوا ڕێگای نەبوونی زانیاری مێژوویییە. تەنها مێژووی خۆرئاوا کە زیاتر لەمێژووی جیهان ناسراوە، تا ئاستێکی زۆر توانیوویەتی لەڕوانگەی "تاکە هۆکار" زۆربەوە، لەڕوونکردنەوەی ئایدۆلۆژیا خۆی بدزێتەوە. هەڵبەتە نابێت ئاگامان لەهۆکارە ئایینی و کەلتوورییەکان نەمێنێت کە بایەخییان بۆ ئیسلاملەسەدەی نۆزدەوە تا ئێستا، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان بینیوە، نەک تەنها لە ناو فەندەمێنتالەکان، بەڵکە لەناو دژەلیبراڵ و سۆسیالیستەکانی بەرچاو بووە. تێزی ڕۆدنسۆن کەمتر گەڕانە لەخودی ئیسلام بۆ ڕیشەکانی بەئایدۆلۆژیابوونی ئیسلامی تا گۆڕانی وڵاتانی ئیسلامی یەکپارچە و بندەست، بەسستی لەئابووری جیهانی ژێردەسەڵاتی خۆرئاوادا توواندرانەوە. هەر چەند تایبەتمەندییە تایبەتەکانی ئیسلام نادیدە ناگرێت، ڕێگا بە پەلوپۆهاویشتنی بەئایدۆلۆژیکردن دەدات.
هەرگیز ڕۆدنسۆن عەقڵگەرایی خۆی نەخستەلاوە، کە لەڕۆشنگەری فەڕەنسی بەمیراتی گرتبوو و لە مێژوونوسانی کۆمۆنیستی پێشووی وەک پیەر ڤیداڵ – ناکە (١٩٣٠ - ٢٠٠٦) و ژان – پیەر ورنانت (١٩١٤ - ٢٠٠٧) نزیکترکردەوە، وەک ورنانت بوو کە لە ساڵی ١٩٩١ خەڵاتی ساڵانەی یەکێتیی عەقڵگەرایانەی بە ڕۆدنسۆن بەخشی، کە پاوڵ لانژوینی فیزیکزان لە سییەکان دایمەزراند، سەردەمێک لەژێر دەسەڵاتی حزبی کۆمۆنیستدابوو و لەئاکامدا لەپەنجاکان و شەستەکان، ناوەندی کۆبوونەوەی کۆمۆنیستە دژەستالینییەکانیلایەنگری پەرەدان بە گفتوگۆی مارکسیزم و زانستە کۆمەڵایەتییەکان بوو. لەڕوانگەی ڕۆدنسۆنەوە، دەبوو ئیسلام(بەم ئاڕاستەیە ڕێنمایی بکرێت)، بەدوای ڕێگای سیکۆلاریزاسیۆنیخۆرئاوا بکەوێت: سنووردارکردنی باوەڕ بە بواری تایبەتی و پاراستنی دۆخی گشتی، ڕاوێژی دیموکراسی پشتبەستوو بە عەقڵانیەتی لاییک. هەوراز و نشێوی دەیەکانی ڕابردوو دەریدەخات ئەم گۆڕانە هەرگیز دڵنیا نەبووە و ئەوە خودی پێناسەکردنی ئیسلامە، ئاڵنگاری دەکرێت.
داهاتوو نادیارە و سیکۆلاریزاسیۆن بە حەتمی نابینرێت. بۆیە مارکسیستی لوبنانی، ژیلبێرت ئاشکار، ناسیاوی ڕۆدنسۆن و بەقووڵی ئاشنای بەرهەمەکانی، دەنووسێت: "بەگژداچوونەوەی فەندەمێنتالی ئیسلامی دژی هزرە کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی و سیاسیەکانی، نەک دژی بنەما بنچینەییە باوەکانی ئیسلام وەک دیینێک، دەبێت یەکییان لەپێشەوەی پێشکەوتووانی کۆمەڵگا موسڵمانەکان بمێنێتەوە". شەڕێک وەک دیتمان نەک خەباتی ئایدیاکان، بەڵکە بەگژداچوونەوەی سەرمایە و ئیمپریالیزمە وەک مژدەدەرانی فەندەمێنتالیست.
* دکتۆرای مێژوو و زانستە مێژووییەکان، مامۆستای ئیسلامناسی و هزری ئیسلامی (سەدەی ١٨-٨) لە زانکۆی ستراسبۆرگ (کۆلێژی زمان، بەشی تووێژینەوەی عەرەبی).
.orientxxi.info