
ماهیر ئەلشەریف*
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ئەگەرچی جیهانی عەرەب لەئاستی جیاجیا ڕەوتی جۆراوجۆری چەپی پڕوپاگەندەکەری مارکسیزمی هەبووە، بەڵام هیچ کامیان نەیاتوانیووە ئەو ئایدۆلۆژییە لەژینگەی ناوچەکەدا بچەسپێنن. لە کۆمەڵگایەکدا کە ئایین بەشێکە لەشووناس و کەلتوورەکەی، مارکسیزم بەئایدۆلۆژییەکی هاوردەکراو، ئەورووپی و ئێلحادی دادەنرێت.
بە پاشەکشەکردنی سۆڤیەت و شکستی ئەزموونەکانی سۆشیالیزم لەسەرەتای نەوەدەکاندا، مارکسیستە عەرەبەکان خۆیان لەبەردەم ئاڵنگاریی فیکری گەورەدا بینییەوە. دوو ڕەوتی سەرەکی زادەیباسە دەوڵەمەندەکان بوون: ژمارەیەک هەم "شکست"ی جێبەجێکردنی مارکسیزم – لینینیزم و هەم "پیلانی" ڕەنگڕێژکراوی وڵاتانی ئیمپریالیستییان ئیدانە کرد، لە کاتێکدا ژمارەیەکی دیکە– نکۆڵینەکەر لەڕۆڵی ڕەگەزی دەرەکی – قەیرانێکی ڕۆشنبیری گشتی کاریگەرییان بەسەر مارسیستەکانی هەموو جیهان دەخستەڕوو و بەدەرفەتێکیاندەزانی بۆ دووبارە خوێندنەوەی مێژووی مارکسیزم لەجیهانی عەرەبدا، کە ڕۆشنبیران لەبەرهەمهێنانی نوسخەیەکیئەم تیۆرە بە پێی ژینگەکەیان شکستییانهێنا.
پەیوەندی سنووردار هەتا بیستەکان
سەمیر ئەمین پێیوایە مارکسیزم لەجیهانی عەرەب "تەرجومەیە، بەڵام بەعەرەبی نەکراوە". پێیوایە ئەو ڕەوتە فیکرییە "نەیتوانیوە پەیوەندی بەڕیشە ناوخۆییەکانەوە بکات". ئەم ئابووریزانە باوەڕیوایە پرسی ڕیشە ناوخۆییەکان پێگەی سەرەکییان لەهەر هەوڵێک بۆ بەرهەمهێنانەوەی مارکسیزمی سەربەخۆدا هەیە. بیردێنمەوە مارکسیزم "ڕەسەن"، زادەی سێ سەرچاوەی ئەورووپی بوو، کە ئەنگڵس و لینین بەگوێرەی فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵمانی، ئابووری سیاسی ئینگلیز و سۆسیالیزمی خەیاڵی فەڕەنسی بوونیادییان نابوو. هەربۆیە، نەریتی پۆپۆلیستی جوڵانەوەی شۆڕشگێڕی ڕووسیە سەرچاوەیەکی مارکسیزمی بوو، لینین و هاوڕێیەکانی لەدۆخی تایبەتی ڕووسیەی قەیسەری، بوونیادییان نابوو.
عەرەبەکان تا پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧ و دروستبوونی کۆمینترن لە ساڵی ١٩١٩، پەیوەندییان بەمارکسیزمەوە سنووردار و بەرەنجامی کاری ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران بوو، وەک سەلامە موسای میسری (١٨٨٧-١٩٥٨)، هەوڵیدابوو بنەما ڕیفۆرمخوازانەکەی جۆرج بێرنارد شۆ و ئایدیای شۆڕشگێڕی کارڵ مارکس پێکەوە ئاشت بکاتەوە. ئەم نووسەر و ڕۆژنامەنووسە لە ساڵی ١٩٢٠، بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاگایی و هەموارکردنی ڕێگا بۆ سۆسیالیزم لەدامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی میسری بەشدار بوو. پاشان بەچوونەناو ئەم حزبەوە دژی کۆمینترن و گۆڕینی ناوی حزبەکە بوو.
لە ڕاستیدا لە بیستەکان ئەو حزبە کۆمۆنیستانە لەچەند وڵاتێکی عەرەبی دەرکەوتن و مارکسیزمییان بەم ناوچەیە لەجیهاندا ناساند. ئەم حزبانە دەستوبرد هاوبیری "مارکسیزمی سۆڤیەت" بوون و تیۆرەکانی مارکسییان لەڕێگای خوێندنەوەی لینینستی خستەڕوو. لە کاتێکدا لینینیزم بەدەستی ستالین ڕۆحیەی دیالێکتیکی خۆی نەماو بۆ عەقیدەیەکی وشک گۆڕا، کە کاریگەری بەسەر هەموو حزبەکانی کۆمینترینەوە هەبوو.
بە پێچەوانەی پڕووپاگەندەی هەندێک شیکارکاران، هاوبیری حزبە کۆمۆنیستەکانی عەرەب لەگەڵ ئەم نوسخەیەی سۆڤیەتی مارکسیزم، ئاماژەیەک لە "گوێڕایەڵی" نەبوو کە "ناوەند"ێکی بەهێز بەسەر "مانگە" لاوازەکاندا سەپێنرابێت. لە ڕاستیدا پرسەکە زۆر ئاڵۆزترە. حزبە عەرەبەکان وەک زۆربەی گروپە کۆمۆنیستییەکان لەجیهاندا، تا شکستی ئەزموونی "سۆسیالیزمی واقیعی"(یان "سۆسیالیزمی باو") قەناعەتییان کردبوو ئەم نوسخەی سۆڤیەت هەم لەئاستی تیۆری و هەم کرداری مارکسیزم "ڕەسەن"، نووێنەرایەتی دەکات. پاشان کەوتوونەتە ژێرکاریگەری لۆژیکی باڵادەستبەسەر ئینتەرناسیۆنالی کۆمۆنیستیدا، کە بە گشتی بەرمەبنای ئەم گریمانەیە بوو: بەپلەی یەکەم، شۆڕشی ئۆکتۆبەر، بەدروستبوونی یەکەم دەوڵەتی سۆسیالیستی، بەرایی قۆناغێکی نوێی هاومانای گواستنەوەی سەرمایەدارییە بۆ سۆسیالیزم لەئاستی جیهانی. پاشان بە پلەی دووەم، دامەزراندنی کەمپەکان و ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیستی پاش جەنگی دووەمی جیهان، گۆڕانی بەردەوامی باڵانسی نێودەوڵەتی بەقازانجی سۆسیالیزم خێراو سەرمایەداری نغرۆی قەیرانێکی جیهانیکرد، کە چاوەڕوان دەکرێت بەدرێژایی کات ترسناکتربێت. دواجار سەرکەوتنی سۆڤیەت و پێشکەوتنەکانی "سۆسیالیزمی واقیعی"، ڕەهەندی کۆمەڵایەتی جوڵانەوەی ڕزگاری نیشتمانی لە ئاسیا و ئەفریقا بەهێز کردووە، کە بەشێکی جیانەکراوەیە لەشۆڕشی سۆسیالیستی جیهانی.
حزبە کۆمۆنیستەکان بەمشێوەیەئامانجی شەڕەکانی مارکسیستی عەرەبەکانیان پێناسەکرد: ئاڵنگاری ئیمپریالیزم و پرۆژەکانی لەناوچەکە، بە تایبەت پرۆژەی زایۆنی و بەگژداچوونەوەی وابەستەیی بەناوەندەکانی سەرمایەداری بۆ بەهێزکردنی پێشکەوتنی جیهانی. ئەوئامانجانەبوون کە لەچەمکی "شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانی"دا جێیکراوەتەوە و ئاڕاستەی ڕەوتی سیاسییان بوو. تەنانەت ئەگەر دروستبوونی سۆسیالیزم ئامانجی ڕاستەوخۆیان نەبێت، تایبەتمەندی ئەم شۆڕشانەیان بە "ئاماژەی جیاکەرەوەی قۆناغێک"دەزانی، کە تایبەتمەندی پەڕینەوەبوو لەسەرمایەدارییەوە بۆ سۆسیالیزم لەئاستی جیهانی. کەوایە لەگۆشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەچەمکی پێشکەوتن دەگەیشتن و وایاندەزانی هەنگاوی گیراوەبەری بۆرژوازییە نیشتمانییەکان "پێشکەوتوو"،سەریکێشاوەتە فراوانی چینی کرێکار و سەرهەڵدانەوەی پەیوەندی بەرهەمهێنانی نوێ کە ببووە هاوپەیمانی سۆڤیەت. پێیانوابوو ڕەخساندنی بارودۆخی پەڕینەوە بۆسۆسیالیزم لەڕێگای بەنیشتمانیکردن، ڕیفۆرمی زەوی، بەپیشەسازیکردن و پەروەردەکردنی جەماوەرەوە دەبێت.
سەربەخۆنەبوون
بەڕیزپەڕی چەند بیرمەندێکی وەک سەمیر ئەمین، مەهدی عامل (حەسەن حەمدان)، یاسین ئەلحافز، ئەلیا مەرقوس یان عەبدولڵا لارویی، بە گشتی عەرەبەکان بە هۆی هاوبیری مارکسیزمی سۆڤیەت، نەیانتوانی مارکسیزم بەسەربەخۆیی بەرهەم بهێننەوە.
دەکرێت ئەم نەتوانینە بەم واقیعیەتە ڕوونبکەیەوە کە مارکسیزمی کۆمۆنیستە عەرەبەکان پەیوەندییان بەئایدیای ڕۆشنگەری، بەهاکانی مۆدێرنیتە و ئامڕازی بەدیهێنانی نەمابوو،کەچی دوو ڕەوتی فیکری پشتیوانیان لەم ئایدیایە دەکرد: ڕیفۆرمخوازانی ئایینی و لیبراڵە سیکۆلارەکان. بۆ هەر دووکییان، پاشکەوتوویی کۆمەڵگای عەرەب لە لایەک بۆ نەزانی دەگەڕایەوە کە کۆسپی بەردەم ناسینی ئایین و زیادبوونی دەمارگیری و لە لاکەی دیکە، بە هۆی ستەمکارییەوە، بە تایبەت سیاسەتێک بوو کە نادادپەروەری، گەندەڵی و ئازار و ئەزیەتدانی ڕۆشنبیران. پاشان ڕیفۆرمخوازان و سیکۆلاریستەکان باوەڕییان بەڕەهەندی جیهانی مۆدێرنیتەی زادەی خۆرئاوا و وزەی لەئاڤێرۆیزمی لاتینییەوەوەرگرتبوو (مەبەستی ئیبن ئەلڕوشدە). بەمشێوەیە ئەو بیرمەندانە بەئاواتی قەرەبووکردنەوەی دواکەوتوویی جیهانی عەرەب، بانگەشەی ئەو بەهایانەیان کرد کە مۆڵەتی پێشکەوتنی بە "ئەوی دیکە"و دروستبوونی کۆمەڵگای مۆدێرندابوو: ئازادی تاک، زانینی عەقڵانی، دادپەروەری وەک "بنەمای حکوومەت و پەیوەندییەکانی نێوان خەڵک"، بۆ هەمووان لە بەرامبەری، ناسیۆنالیزمی یەکگرتووکەری خەڵک لە پابەندبوون بە نیشتمان بە بێ جیاوازی ئایینی، تایفی و بۆنەکان، جیایی ئایین لەحکوومەت، خۆشویستنی کار و هەوڵدان وەکو "سەرچاوەی سامان" بۆ کۆمەڵگا... بەڕاگەیاندنی ئەم بەهایانە، لایەنگرانی ئەم ڕەوتە بەشداریی کارایان لەبەگژداچوونەوەی نەخوێندەواری و گشتاندنی پەروەردەی مۆدێرندا هەبوو. هەوڵییان بۆ بەمۆدێرنکردنی زمانی عەرەبی و یەکسانکردنی زاراوە مۆدێرنەکان، یەکەم فەرهەنگنامە و دائیرەتولمعاریفەکانی زمانی عەرەبییان نووسی و لەدامەزراندنی ڕۆژنامەکان و پێکهێنانی ئەنجومەنە کەلتووری – کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵی پێشەنگییان هەبوو.
خۆ بەخاوەنزانینی بەهاکانی مۆدێرنیتە
بەڵام شۆڕشە کەلتوورییەکەی پارێزەرانی ڕۆشنگەری بەردەوام بوو. بەها مۆدێرنیتەکان لە ئەرشیفی مێژوودا مانەوە بانگەشەیان بۆ دەکرد و لەوکۆمەڵگایانەداقووڵنەبووەوە، کە لایەنی دەرەوەیی مۆدێرنزاسیۆنی دەرەکی کێشەی بۆ دەخوڵقاند. دەبێت بڵێین هەرگیز ئیستعماری ئەورووپی ترسی لە هاوردەکردنی کۆمەڵگای باو بۆ مۆدێرنیتە نەبوو، کە لەزۆربەی وڵاتانی عەرەبی هەبوو. بەنۆرەی خۆی، بازرگان و خاوەن زەوییەکانی ڕابەری جوڵانەوەی نیشتمانیان بۆ سەربەخۆیی گرتبووە ئەستۆ، نەیانوێرابوو پێ بنێنە ڕێگایەکەوە پەیوەندییە باوەکانی بباتە ژێرپرسیار، کە گرەنتی بەرژەوەندی چینایەتی و سەروەری کۆمەڵایەتییان بوو. بۆبەمۆدێرنکردنیپەیکەری سیاسی حکوومەت، خۆیان لە چەندڕێکارێکدا سنووردار کرد.
چینی مام ناوەند (ئەفسەرەکان، مامۆستایان و کارمەندانی حکوومەت)یش دوای سەربەخۆیی گەیشتنە دەسەڵات، هەستییان نەکرد چەسپاندنی سەربەخۆیی سیاسی، هاوردەکردنی چەند هەنگاوێکی ڕواڵەتی مۆدێرن لەستراکچەری کۆمەڵایەتی – ئابووری و گرتنەبەری هەڵوێستی ئاڵۆزی "سیکۆلاریزم"، بۆ گرەنتیکردنی پێشکەوتن بەس نەبوو. بەقبووڵکردنی بەشێک لەبەهاکانی مۆدێرنیتە، لەچەمکی واقیعی بەتاڵییانکردنەوە. لە ئازادی، ئەوان تەنها ئازادی میللەتان و لەیەکسانی هۆکارێک بۆ کۆتاییهێنان بەنایەکسانی کۆمەڵایەتی نێوان چینەکان دەیانبینی، نەک بنەمایەک بۆ دامەزراندنی حکوومەت لەو ناوەندانەی هەموو هاوڵاتییەکانی لە بەرامبەر یاسادا یەکسان بن.
بەگوتەی سەمیر ئەمین، دەبێت پرۆژەی سۆسیالیزمی داهاتوو پشتبەستووبێت بەدەستکەوتەکانی سەرمایەداری، لەبواری مادی، ئازادی تاک و دیموکراسی سیاسی و ناوەرۆکی ئەم چەمکە مۆدێرنانە دەوڵەمەندتر و بەجیهانیتر بکات. گۆڕانی سەرەتای نەوەدەکان و شکانی پرۆژەی گەشەپێدانی عەرەبی، سەلماندی بارودۆخ بۆسۆسیالیزم تەنها لەناخی سەرمایەداریدابەردەستە، نەک پچڕان لێی. سۆسیالیزم پرۆژەیەکە بۆ گەشەکردنی مۆدێرنیتە، بە هەر شێوازو ڕێبازێک بێت. کەوایە "پۆست مۆدێرنیتە" هەمان "کۆمەڵگای کۆمۆنیستی" یۆتۆپیاییە کە کارڵ مارکس وێنای کردووە. عەبدولڵا لارویی باوەڕیوایە لەڕوانگەی مێژووییەوە ئەرکی بۆرژوازی نیشتمانییە، بە تایبەت پەلکێشکردنی چەمکە مۆدێرنەکانی پێناسەکراوی بیرمەندانی ڕۆشنگەری عەرەب، تا بەکۆتانەگەیشتوون باسییان دەکرێت و هەر جۆرە دواکەوتنێک هەموو کۆمەڵگای عەرەبی لاواز دەکات.
دەبێت مارکسیستە عەرەبەکانی پابەند بەئایدیالی سۆسیالیزم لەئێستادا، پێگەی تایبەتی بەبڵاوکردنەوەی بەهاکانی مۆدێرنیتە بدەن. وەک: پەنابردنەبەر فەرمانڕەوایی عەقڵ و بڵاوکردنەوەی سیکۆلاریزم. سیکۆلاریزمێک کە نەدووژمنی بیروباوەڕ و ئایینە و نەئایدۆلۆژیای ڕزگاری، بەڵکو کۆمەڵێک بنەمای عەقڵانییە بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگا. هەمیشە مارکسیستە عەرەبەکان ڕێزی خاوەن باوەڕانیان گرتووە و هەرگیز دژی بیروباوەڕە ئایینیەکان نەدواوون، بەڵام هەنوکەبەخراپ سوودوەرگرتنی سیاسی لەئایین،سەرلێشێوانە لە نێوان ئایین و زەمەن و ئەرکی خۆیانە لەدیاردەیەک ڕابپەڕن، مەترسی زیانگەیاندنی بەکۆمەڵگای هەیە. دەبێت بەسیکۆلاریزەکردنی دەوڵەتی عەرەبی پەرە بەمۆدێرنێک بدەن، کە ئارەزوودەکە پێی بگەن... و دیارە بەسەرنجدان لەوەی سیکۆلاریزم سەرەڕای چییەتی جیهانییەکەی، خۆی بە شێوەیەک لەوڵاتان پیشان نادات، بەڵکو بە پێی بارودۆخ و بوارە دیاریکراوە مێژووییەکان جیاوازە.
دەبێت مارکسیستە عەرەبەکان لەئایدیالی خۆیان بۆ سۆسیالیزم، ناوەرۆکی ئەو بەهایانە بەهێزبکەن و دیموکراسی بە بەهای فرەڕەهەندی بزانن کە لایەنە سیاسییەکەی سنووردارناکرێت، بەڵکو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیشی دەگرێتەوە. لەڕاستیدا، تا دیموکراسی بەپێشکەوتنی کۆمەڵایەتی نەبەسترێتەوە، بەنیوەچڵی دەمێنێتەوە، بە هەمان شێوەی دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکان بەدیموکراسی سیاسی نەبەسترێنەوە، گەڕاوەن، وەک لەزۆربەی وڵاتانی عەرەبی بینیمان.
تێڕوانینێکی جێی باس
هەروەها دەبێت لەبیرمان بێت خەباتی عەرەبەکان ڕەهەندی نیشتمانی هەیە کە لە پەیوەند بە خەبات بۆ ڕزگارکردنی وڵاتانی عەرەبی داگیرکراو و ڕێگاچارەی دادپەروەرانە بۆ ئایدیالی فەلەستین، نەمانی سەربازی دەرەکی، گرەنتیکردنی مافی باڵادەستی میللەتان بەسەر سامانی سروشتییان و هێنانەکایەی یەکێتییەکی دیموکراسی لە نێوان وڵاتاندایە. کەوایە دەبێت مارکسیستە عەرەبەکان پەیوەندی دیالێکتیکی لە نێوان ئەرکی گۆڕانی کۆمەڵایەتی دیموکراسی لە لایەک و پەیامە نیشتمانییەکان لە لاکەی دیکە دروستبکەن، چونکە لاوازی دەروونی کۆمەڵگایە کە بەگوتەی یاسین ئەلحافز، دەستێوەردانی دەرەکی، پەلامارەکان، داگیرکردنی وڵاتان و کۆنتڕۆڵکردنی سامانی نیشتمانی ئاسان دەکات کە میللەتێکی ئازاد و سەربەخۆ پێویستی بەهاوڵاتی ئازادە هەستبکات لەماڵەکەیدا باڵادەستە. ئەم ڕەهەندە نیشتمانی و نەتەوەییەی بەگژداچوونەوە دژبەری وابەستەبوون بە ئینتەرناسیۆنالیزم نییە، چونکە ئەم ڕەهەندە گرەنتی هاوپێوەندی نێوان هەموو ئەوکەسانەیە بۆ جیهانی نوێ تێدەکۆشن، جیهانێک، نە چەوساندنەوە، نەکۆیلایەتی، نە هەژموونی و نەهێرشی دژە ژینگەی تێدایە.
نابێت قەیرانی هزری مارکسیستەکان لەئاستی جیهانی ڕاگوزەریان بەواتای ڕەخنەی مارکسیستی لە سیستمی سەرمایەداری بابەتییەتی خۆی لەدەستداوە. دواجار مارکسیزم بواری زانستی و فەلسەفی، ڕەخنەیی و ڕزگاریییە و دەرککردنی میکانیزمەکانی چەوساندنەوەی سەرمایەداری ئاسان کردووە. ئەم گۆڕەپانە بۆ لێڕوانینی نوێ کراوەیە ودەکرێت بیر لەدیاردەی نوێ بکەنەوە کە کاریگەری بەسەر هەسارەکەمانەوە هەیە. وەک بەجیهانیکردن چوارناڵەکی غاردەدات و بەتووندی گەشەپێدانی نێوان باکوور و باشوور پەکدەخات. ئەم دیاردەیە، لەبارودۆخی کار و میکانیزمەکانی، جیاوازە لەتێگەیشتنی مارکس بۆ مێژوو، مێژوویەک لەژێر کردەی سەرمایەداری، لەئاستی جیهانی ستانداردە. تێزە کلاسیکەکانی ئیمپریالیزم،بەجێماوی لینین، بووخارین و ڕۆزا لۆکسۆمبۆرگ، بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە نوێیەکانی دەسەڵات بەسەر جیهان (نایابی تەکنەلۆژیا، زاڵبوون بەسەر قەرزدا، وابەستەیی دارایی) بەس نین. هەربۆیە، گۆڕانکاری قووڵ لە ستراکچەری چینی کرێکار، بە سەرهەڵدانی زانست وەک هێزێکی ڕاستەوخۆی بەرهەمهێنان، گۆڕانکاریی ڕایەڵەیی و ئۆتۆماتیکیکردن، چەمکی هێزە کۆمەڵایەتییەکانی هەڵگری پرۆژەی ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕیی لەبنەڕەتەوە گۆڕیوە.
* مێژوونووسی فەلەستینی، سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوەی دامەزراوەی تووێژینەوەی فەلەستین (بەیرووت).
orientxxi