
تیبۆر ڕووتار*
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
نزیکەی سەدەونیوێک لەمردنی مارکس و دەیان سەدە پاشەکشەی سۆسیالیزم لە سۆڤیەتی پێشوو، یوگسلاڤیا و شوێنەکانی دیکە تێدەپەڕێت. بۆ نموونە تا ڕادەیەک کۆمۆنیست لەچین لە ٩٠٪ هێزی کاری لەبەشی تایبەتە (بەراورد بەوکاتەی دانگ شیاوپینگ دەسەڵاتی گرتەدەست). ستراکچەرە سەرەکیەکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری زۆر قووڵتر لەجیهان ڕەگی داکوتاوە. تەنانەت نیگەرانی گۆڕانی ئاو و هەوا نەیتوانیوە ئاڵنگاری هەموو دەسەڵاتی سەرمایەداری بکات: هیچکام لەسیناریۆکانی بەڕێوەبردنی قەیران کە دەستەی نێودەوڵەتی گۆڕانی ئاو وهەوا پێشنیاریکردبوو، لەڕیشەوە دامەزراوە ئابوورییەکاننۆژەن ناکاتەوە. پێدەچێت سەرمایەداری هیچ بەدیلێکی نەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، وادیارەمشتومڕی نێوان داکۆکیکاران و ڕەخنەگرانی مارکس هیچ کۆتایییەکی نییە.
دەبێت بۆ تاوتوێکردنی سوود و زیانەکانی مارکسیزم دوو کۆمەڵە لە ئایدیاکان هەڵبسەنگێنین.
یەکەم مێژووەکەیەتی، کە لەڕوانگەیەوە مێژوو بەبڕینی قۆناغی جیاوازی جەمسەرێکی دیاریکراو بەئاڕاستەی خاڵی ئامانج بەرەوپێش دەچێت. مارکس باوەڕیوابوو مێژوو بەقۆناغەکانی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا دەڕوات و چینی زاڵ، هەر کام لەم قۆناغانە بە شۆڕشێک لێکجیادەکاتەوە (وەک چینی بۆرژوا لە سیستمی فیودالیزم و چینی پرۆلیتاریا لە سیستمی کەپیتالیزم). بەردەوام تەکنەلۆژیا لەم تیۆرەدا پێشدەکەوێت، بەڵام پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەمێنێتەوە تا لەخاڵێک شۆڕش بەرپا دەبێت و پەیوەندی کۆمەڵایەتی نوێ سەرهەڵدەدات، چونکە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، پێشەسازییە کۆنەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و ئەم خوولانەوەیە تا کۆتایی مێژوو بەردەوام دەبێت کە لەڕوانگەی مارکسەوە کاتێکە کۆمەڵگا لەڕووی تەکنەلۆژیاوە وا پێش دەکەوێت، وەبەرهێنانی چینایەتیبەهۆی زۆری مادی لەجیهاندا گونجاو نابێت.
دووەم، تیۆری کۆمەڵگا و دیاردەی کۆمەڵایەتی مارکس وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە بۆچی و چۆن ستراکچەرە ئابوورییە بنەڕەتییەکانی وەک کەپیتالیزم، بە گشتی شێوە بەئابووری دەدەن. بۆ نموونە مارکس ڕوونیدەکاتەوە بۆچی بەردەوام کەپیتالیزم لە قەیراندایە یان بۆچی حکومەتی کەپیتالیستی زۆر جار دەوڵەمەندان دەپارێزێت، چۆن کەڵکاوەژوو سوود لەکرێکاران وەردەگیرێت و بۆچی چینی کرێکار تاکە چینی شۆڕشگێڕی حەقیقییە. تیۆرسێنیەکەی هەر تایبەت نییە بەکۆمەڵگای سەرمایەداری. بۆ نموونە هەوڵدەدات ڕوونی بکاتەوە بۆچی فیودالیزم هێندە دۆستی شەڕ و تووندوتیژخواز بوو، لەکاتێکدا کۆمەڵگا سەرمایەدارە تازەکان زۆر زیاتر دیموکراسی و ئاشتیخوازن.
مارکس ئەم دوو کۆمەڵەیئایدیاکان بەسوودوەرگرتن لەچەمکی جەبری ئابووری و بەتایبەت ئایدیای دەرهێنانی زیادەی پێکەوەگرێدا. مارکس لەکتێبی ڕەخنەی ئابووری سیاسی (١٨٥٩)، بەمشێوەیە باسی ئەم ئایدیایەی کرد: پیاوان بەناچاری لە بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتییان دەچنەناو پەیوەندییەکی دیاریکراوەوە کە بە پێی ئیرادەی خۆیان نییە: واتا پەیوەندی بەرهەمهێنان ... هەموو ئەم پەیوەندییە بریتییە لە ستراکچەری ئابووری کە بونیادی واقیعی کۆمەڵگایە و سەرخانەکانی ماف و سیاسی ڕیشەی بۆ دەگەڕێتەوە و بە شێوەیەکی دیاریکراو شێوە بەئاگایی کۆمەڵایەتی دەدات.
مارکس لە کتێبی سەرمایەدا هەمان نیاز دووبارە دەکاتەوە: ئەمشێوە تایبەتییەی ئابووری کە تێیدا هێزی زیادەی بەرهەمهێنەران ڕاستەوخۆ دەردەهێنرێت، پەیوەندی حکومەتکەران و حکوومەت بەسەرداکراوان دیاری دەکات ... کۆمەڵگای ئابووری بوونیاتنراو لەسەر ئەم بناغەیە، تێیدا پەیوەندی بەرهەم گەشە دەکات و لەئەنجامدا، هاوکات شێوەی سیاسی تایبەتیشی فۆرمۆلە دەبێت.
لەڕوانگەی مارکسەوە، جەوهەری وردی پەیوەندی چینایەتی باڵادەستی ئابووری و چەوسێنراوەکان، ستراکچەری گشتی هەر کۆمەڵگایەک دیاریدەکەن ... یەکەم، خودی ئەم واقیعیەتە لەکۆمەڵگای چینایەتی هەندێک تاک کاری بێ حەقدەست کەئەوانی دیکە وەریدەگرن (سەرمایەدارانێک سوود لەکرێکاران وەردەگرن و دەرەبەگەکان جووتیاران دەچەوسێننەوە)، لە هەموو کارە کۆمەڵایەتییەکان دەسەڵاتێکی زۆر بەگروپی یەکەم دەدەن، نەک تەنیا لەکارە کۆمەڵایەتییەکان. دووەم، شێوازی کاری دەرهێنانی زیادە، لایەنە نائابوورییەکانی کۆمەڵگا فۆرمۆلە دەکات.
بۆ باشتر تێگەیشتن لەخاڵی دووەم، ڕەچاوی ئەم گەڵاڵە ئابوورییەی مارکسیستی بکەین: لە سەرمایەداریدا، کرێکاران سەرمایەی سەربەخۆی خۆیان نییە و لەئەنجامدا، پەیوەستن بەچینی باڵادەستەوە. ئەمە واتا چینی باڵادەست ناچارنییە بەزۆر شتییان لێوەربگرێت (بۆنموونە،سەرکردە جەنگییەکان بەهێرش و تاڵانکردن، سەرچاوەی کشتوکاڵی و ژنان دەڕفێنن). لەجیاتی، کرێکاران بۆخۆیان ئارەزوومەندانە داوا لەسەرمایەداران دەکەن کارییان پێبدەن، چونکە سەرمایەداران هەژموون بەسەر ڕێگاکانی بژێووی ژیاندا دەکەن، دەتوانن لەم هەڕەمە بۆ دەرهێنانی بەهای زیادە لەکرێکاران سوودوەربگرن (بەکەڵکاوەژوو سوودوەرگرتن لەجیاوازی نێوان حەقدەست و قازانج). دێترمینیزمی بێدەنگی پەیوەندی ئابووری کە مارکس لە کتێبی سەرمایەدا باسی کردووە، زۆر لەوە جیاوازە لەکۆمەڵگای فیودالی ڕوودەدات، هەر جووتیارێک لەسەر زەویەکەی کاردەکات و پێویست ناکات بچێتە لای ئاغاکەی بۆئەوەی حەقدەستەکەی لێوەربگرێت.
مارکس ڕایوابوو جیاوازی ستراکچەری نێوان سیستمە ئابوورییەکان، سەردەکێشێتە جیاوازییە سیاسییە دیاریکراوەکانی نێوانیان. دامەزراوە و تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی - وەک دیموکراسی، باڵادەستی یاسا و ئاشتی مەدەنی و نێودەوڵەتی – تەنیا دەکرێت لەکەپیتالیزمدا دەربکەوێت و هەرگیز لەکۆمەڵگاکانی پێش سەرمایەداری نابینرێت. لەبەرئەوەی چینی باڵادەست لەکۆمەڵگای کەپیتالیزم بۆ کەڵەکەکردنی سامان پێویستی بەپەنابردنەبەر تووندوتیژی نییە، لەکاتێکدا باڵادەستان لەکۆمەڵگای فیوداڵ بەسوودوەرگرتن لەیاسا نایەکسانەکان، جیاوازی ئەرستۆکراتی و دەستدرێژی بەردەوامیسەر خاک، دەسەڵات و سامانی خۆیان دەپارێزن. نووخبە کەپیتالیستەکان پێویستییان بەم کارانە نییە، چونکە دەتوانن ڕاپەڕاندنی ئەم کارانە سوود لەهێزی ناکۆکی بازاڕ وەربگرن.
تا ئاستێک دەکرێت ئەم چوارچێوە شیکارییە هۆکاری هەندێک ڕووداوی کۆمەڵایەتی و مێژوویی ڕوون بکاتەوە. بۆ نموونە حکومەتی خۆشگوزەرانزادەی سەدەی بیستەمە. سیستمی مارکس دەڵێت، ئەم دیاردەیە وەک هەموودیاردە کۆمەڵایەتییە جەماوەرییەکان، بە گشتی بەرهەمی ڕەچاوکردنی ئابووری بووە، لەوانەیە لەئەنجامدا حکومەتی خۆشگوزەران ئامڕازێک بێت بۆ چینی باڵادەست تا هێزی کاری چەوسێنراوە بێدەنگ بکات یان ڕەنگە سەنگەرێک بێت دژی سۆسیالیزمی تووندڕەوی بەرەنجامی سۆڤیەت.
یان وەک هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شەڕی یەکەمی جیهان. فۆرمۆلی مارکسیستی دەڵێت، لەوانەیە شەڕ هەوڵێکبووبێت بۆپێشخستنی بەرژەوەندییەکانی بازرگانانی ئەڵمانی، کە لەنزیکەوە پەیوەندییان بە سیاسییە باڵاکانەوە هەبووە و ویستوویانە بەدەستبەسەرداگرتنی خاک بەزۆر ببنە دەسەڵاتێکی ئیمپراتۆری، بەڵام فەتحی ئینگلتەرا بەدەستی نۆرمان یان شەڕی خاچدرووشمەکان بە چ شێوەیەک؟ تیۆری مارکسیستی دەڵێت:ئەمانەبەرەنجامیزەوتکردنی زەوی لەسەردەمی پێش سەرمایەداری بوون، واتا سەردەمێک، چینەباڵادەستترەکان نەیاندەتوانی بەزیادکردنی بەرهەمی هێزی کار ئابووری پێش بخەن، چونکە جووتیارەکان خاوەنی زەوی خۆیان بوون و لە کارگەکان لەژێر دەستی ئەوانی دیکە کاریان نەدەکرد.
یەکێک لەسەرنجڕاکێشییە سەرەکییەکانی مارکسیزم، توانای پێکەوەدانانیڕوونکردنەوە ئەگەرییەکانە بۆ دیاردە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام ئەم چوارچێوە تیۆرییە گەورەیە لە بەرامبەر زانستە کۆمەڵایەتییە مۆدێرنەکان بەئاسانی لەگرێژنە دەچێت. بەرکەوتەی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی کۆن دەبێت و سەردەکێشێتە فۆرمۆلەبوونی ئاژاوەی شۆڕشگێڕییەوە و دواتر پەیوەندی کۆمەڵایەتی نوێ و بەڕواڵەت باشتر دەبێت. لەجیاتی، پەنادەباتەبەر تیۆری کردەگەرێتی کە گریمانەکەی ئەوەیە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان بەم هۆیە شێوەدەگرن کە بۆ کردەی سیستمی کۆمەڵایەتی پێویستی پێیانە. لەگەڵ ئەوەشدا، تەکنەلۆژیا لەڕابردوو بەردەوام لەپێشکەوتندا نەبووە یان ئەوکۆمەڵگایانەی شوێنی پێشینانیان گرتووەتەوە، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایان ئەزموون نەدەکرد. خودی مارکسیستە تازەکانی وەک جۆرج کۆمینێل و ڤیڤێکچیبەر باوەڕیانوابوو، چینی سەرمایەداری شاری ڕابەرایەتی شۆڕشی ١٨٧٩ی فەڕەنسەی نەدەکرد، کە لەگەڵ حکومەتی ئەرستۆکراتی فیوداڵ لەشەڕدا بوو یان ئەم شۆڕشە بەرەنجامی دامەزراندنی کۆمەڵگای کەپیتالیستی دیموکراسی نەبوو، هەمان کار دەربارەی شەڕی ناوخۆی ئینگلیز (١٦٤٢ - ٤٨)یش ڕاستە. مارکس چینی کرێکار بەتاکە چینی شیاو دادەنێت، بەڵام مێژوو پیشانیدەدات کە هەموو گروپێکی ناڕازی دەتوانێت شۆڕش هەڵبگیرسێنێت.
تیۆرە کۆمەڵایەتییەکانی مارکس چۆن؟ بۆ نموونە ئەم ئایدیایە کە قەیرانە ئابوورییەکان بەرەنجامی ئارەزوو بۆ کەمکردنەوەی قازانج لەبەرچاوبگرین. مارکس بەڵگەی دەهێنایەوە کە کەپیتالیستەکان هەمیشە بۆکەمکردنەوەی تێچوو لەڕێی ئۆتۆماسیۆنی بەرهەم و بەتێپەڕینی کات ئەمکارە سەردەکێشێتە جێگرەوەی ئامێرەکان لەجیاتی کرێکاران بۆ ڕێگایەک دەگەڕان، چونکە کاری مرۆیی بەتاکە سەرچاوەی بەهای ئابووری دەزانی، ئەنجامگیری کرد کە ماوەیەکی زۆر هەموو کاسبیوکارەکان وردە وردە قازانجیان نامێنێت، چونکە کرێکاران بەردەوام دەردەکرێن، بەڵام بێ قازانجێکی زۆر، سەرمایەداران ناتوانن دارایی بۆ وەبەرهێنانی نوێ دابین بکەن و بە بێ وەبەرهێنان هەموو سیستمە ئابوورییەکان پەیتا پەیتا دەوەستن و قەیرانی گشتی نوێی لێدەکەوێتەوە.
ئەم گریمانەیە کێشەی زۆرە. بۆ نموونە شاهیدی ئەزموونی پیشانی دەدات کە سەرەڕای زیادبوونی ئۆتۆماسیۆن لە٤٠ ساڵی ڕابردوو، قازانج کەم نەبووەتەوە و لەوە گرینگتر، هەموو ئابووریناسان بە گشتی ئەم گریمانەیەی مارکس ڕەتدەکەنەوە کە هێزی کار تەنها سەرچاوەی بەهای ئابوورییە.
ئایدیای مارکس لە زێدەبایی، واتا کرێکاران هەمیشە بەناچاری دەچەوسێنرێنەوە تەنانەت ئەگەر بەئازادی گرێبەستێکی یاسایی لەگەڵ خاوەنکار لەبارودۆخی ڕکابەریکردن ئیمزا بکەن (چونکە تێچوونی حەقدەستییان هەمیشە لەوقازانجە کەمترە کە کۆمپانیاکان داهاتییان لێوەردەگرن). ئەمەش تەواو هەڵەیە، چونکە ڕاستە لەوانەیە کرێکاران لەسیستمی کەپیتالیستی بچەوسێنرێنەوە، بەڵام هەمیشە نا.
هەر چەند مارکس پرسی سواربوونی بێ بەرامبەری لەناو چینی کرێکار بەلانی کەم گرت و لەجیاتی هەڵەی ناکۆکی و کاردانەوەی لە چێنی کرێکار دایەپاڵ ئاگایی درۆیین (کە چەمکی نیوە پیلانگێڕی و نیمچە فرۆیدییە). تەنانەت مانسەر ئۆڵسن لە کتێبی لۆژیکی کردەی بەکۆمەڵ دەنووسێت: کرێکاران لەبارودۆخی ئاسایی هیچ هۆیەکی ئاڕاستەکراویان نییە بەشداری لە شۆڕش بکەن و ئەو ئەگەرەش کرێکارێک بتوانێت هاوسەنگی هێز تێک بدات زۆر کەمە. چاوپۆشین لەوەی تاکێک بۆخۆی چ کارێک بکات، شۆڕش یان سەردەکەوێت یان شکست دێنێت. کەوایە باشترە لەپەراوێزدا بمێنێتەوە ڕیسکی بەدیلگیران یان کووژران بەگیان نەکات. گەر شۆڕش سەربکەوێ، هەتا گەر بەشداری شۆڕش نەکات، بەردەوام دەبێت لەسوودوەرگرتن لێی.بۆ نموونە زیادکردنی مافە دیموکراسییەکان یان نەمانی چەوساندنەوە. بەم گریمانەیەی هەموو کرێکاران مرۆڤی لۆژیکین، پێویستە چاوەڕوان بکرێت کە کردەی بەکۆمەڵی شۆڕشگێڕانەی جەماوەریی، دیاردەیەکی دەگمەن بێت: بۆڕوونکردنەوەی پیویستمان بەئاگایی درۆینە، بەڵام ئەم ئایدیایەی مارکس کە ستراکچەری ئابووری شێوەی کۆمەڵگا دیاریدەکات چۆن؟ ئەم ئایدیایە وەک بنەمایەکی ڕوونکردنەوەی گشتگیر سەرکەوتوو نەبوە. زۆربەی بیرمەندانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەجیاتی، هەڵوێستی کردەگەرایانەتری ماکس ڤیبێر ناسراو بە فرەیی میتۆدۆلۆژیان قبووڵە کە بەوپێیە، ململانێی دەسەڵات/ئابووری، دەسەڵاتی سیاسی و دەسەڵاتی ئایدۆلۆژیا سێ فاکتەری سەرەکی و وەکیەک گرینگن. هەندێکجار ئابووری گرینگترین شوفێری ڕووداوی مێژوویی و گۆڕانی کۆمەڵایەتییە.
هەندێکجاریش وا نییە. مێژوونووسانی هاوچەرخڕوونیدەکەنەوە کە ناتوانین شەڕی یەکەمی جیهان بۆ ڕەهەندە ئابوورییەکەی کورتبکەینەوە. ئەمەش بۆ شەڕی خاچدرووشمان ڕاستە. ئێستا دەزانین ئەم شەڕانە پەیوەندییەکی ئەوتۆیان بەئارەزووی خاچدرووشمانەوە بۆ دەستەبەرکردنی سامان و زەوی نەبووە، چونکە زۆرجار شۆڕشگێڕەکان لەم ڕووداوە پارەکانیان لەدەستدەدەن و دوورنییە هەر لەسەرەتاوە زانیبیان ئەم کارە تێچوونی زۆرە، نەک قازانج. کەوایە پارە هاندەرییان نەبووە.
هەڵبەتە مارکس فەیلەسوف و بیرمەندی زانستە کۆمەڵایەتییەکان بوو و هەندێک ئایدیا فەلسەفییەکەی بەئاڕاستەکراوتر لەشیکارە مێژووییەکان دەزانن. ئایدیای کاڵاپەرستی یان بابەتیکردن، نموویەکییانە. کاتێک بابەتیکردن ڕوودەدات کەخەڵک سیفەتی مرۆڤەکان بگەڕێننەوە بۆشتێکی فیزیکی. هێما ئایینیەکانی نموونەی کلاسیکی ئەم دیاردەیە، خەڵک بەوخەیاڵە دەیانپەرستن دەتوانن کاری مرۆیی بکەن، بۆنموونە باشکردنی پێوەندی یان زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی. بونیادیترین لایەنی ئۆبژێکتی کۆمەڵگای کەپیتالیستییە کە پەیوەندی ئابووری خەڵک پێکەوە لەقاڵبی پەیوەندی نێوان شتەکان (بەرهەمەکان) دەردەکەوێت، کە بەنێوەندگیری هێزە جیاوازەکانی بازاڕ دەکرێت. بەگووتەی مارکس، ئەوەی بەرهەم دەهێنرێت، نەک لەڕێگای ئایدیاکان و پەیوەندییە کەسییەکانی خەڵک، بەڵکو لەڕێی خولانەوەی دەرهەستەیی لەخستنەڕوو و خواست دیاری دەکرێت. مارکس، لە کتێبی سەرمایە، بەدەسەڵاتی شتەکان لەسەر خەڵک لە سەرمایەداریدا دەیخوێنێتەوە، بەڵام خستنەڕوو و خواستییان ڕاستەوخۆ بە هۆی ئارەزووەکان و بەباشتر زانینی کەسی خەڵک دیاریدەکرێن و دەکرێت ئەمە لە هەڵبژاردنی کڕینەکانیاندا ببینی. سەرەڕای، زۆربەی مارکسیست و سۆسیۆلۆژانی هاوچەرخ داکۆکی لەبەرنامەدانانی حکومەتی سەنتراڵ ناکەن، لەجیاتی وەکدەڵێن پشتیوانی لەسۆسیالیزمی بازاڕ دەکەن. هەر کۆمەڵگایەکی بازاڕیی کە دابەشکردنی کار زۆر ئاڵۆز و سیستمی ئاڵوگۆڕی ئابووری هەیە – چ لەجۆری سۆسیالیستی یان هتد – بیگومان هەمان دەسەڵاتی شتەکان لەم مانایەدا دەردەخات.
دیالێکتیک، چەمکێکی دیکەیە کە لەمانای مارکسیستی، شێوازێکی نهێنی و ناتەواوی لێکۆڵینەوەیە. لە لایەک، هەندێکجار لێڕوانینی دیالێکتیکی تەنیا بەمانای جۆرێک شێوەی فیکرە کە چەمکەکانی وەک خولگەی ناتەواو و خوازراو، پێوەندی بەرامبەر، ئاکامی نەخوازراو و فرەیی فاکتەرەکانی بەدیهێنەری دیاردەکان لەخۆدەگرێت. بۆ نموونە گرامشی مارکسیستی ئیتالی جەختیدەکردەوە هەر چەند ڕەفتاری سەرمایەداران بڕیاری سیاسییەکان و حکوومەت دیاریدەکات، سیاسەتەکانی حکومەتیش کاریگەری بەسەر ڕەفتاری کەپیتالیستەکانەوە دەبێت. زۆرجار ئەم ئایدیایە بەم درووشمە دەردەبڕرێت: ژێرخانی ئابووری کاریگەری بەسەر سەرخانی سیاسییەوە دەبێت، بەڵام دواتر ژێرخان جارێکی دیژێرخان دەوڵەمەند دەکات، کەچی لەم مانایەدا، ئیدی دیالێکتیک ئایدیای تایبەتی مارکسیستی نییە و تا ڕادەیەک واتا، بیرکردنەوەی ئاڵۆز یان لێکۆڵینەوە لەدیاردە ئاڵۆزەکان. ئاتین بالیبار فەیلەسوفی مارکسیست، لەباسی دیالێکتیکدا دەڵێت: لۆژیک یان فۆڕمی ڕوونکردنەوە کە بەدیاریکراوی بۆ دەستێوەردانی یەکلاکەرەوەی شەڕی چینایەتی لە پەیکەری مێژوودا داڕێژرابێت. ئەگەر نەتوانی بەسوودوەرگرتن لەشێوە باوەکانی لێڕوانینی ڕەخنەیی بەرگری لە مارکسیزم بکەی و بە شێوازێک پەنابەریەبەر ئەکرۆباتەکانی گەمەی وشەکان کە بۆئەم مەبەستە داڕێژراوە، ئەمە ئاماژەیەکی باش نییە بۆ مارکسیزم.
ڕاستە زۆرجار مارکسیزم وەک مۆدێلێکی زانستە کۆمەڵایەتییەکان دەناسرێت، کە شێوازی کاری جیهانی ئێمە ڕووندەکاتەوە.
هەندێک لە مارکسیستە هاوچەرخەکان دان بەوەدادەنێن کە زۆربەی تیۆرەکانی مارکس هەڵەن، بەڵام پێشنیاردەکەن دایانڕێژینەوە و ئەوانەی بەسوودن دەریانبێنین و ئەوانی دی بخەینەلاوە. بۆنموونە دەکرێت چەمکی زێدەبایی لابەین، بەڵام ئایدیایەی کرێکاران لەکەپیتالیزمدا دەچەوسێنەوە بپارێزین. ئەریک ئالین ڕایت و ڤیڤیک چیبەری مارکسیستی هاوچەرخ، ئەمە لەو واقیعیەتەوە هەڵدەهێنجن کە لە نێوان تاک کرێکاری تاڕادەیەک لاواز و تاک سەرمایەدارە بەهێزەکاندا هەیە.
مەسەلەکە ئەوەیە، هەرگیز ئەو ڕوانگەیە تایبەت نییە بەمارکسیزم. ئابووری نیوکلاسیکی ستانداردیش بەسوودوەرگرتن وەکدەڵێن لەمۆدێلی قۆرخکاری کڕین، هاوڕای هەڵوێستەکانی موزایەدەی نابەرامبەرە. بیهێنە بەرچاو بازاڕ تەنیا خاوەنکارێکی هەیە کە بێئەو کرێکارانی حەقدەستوەرگر دەمرن لەبرسان: ئەم خاوەنکارە ئازادە چەندی دەیەوێت حەقدەستەکان دیاری بکات. هەر چەند لەدنیای ئێستاماندا، بازاڕی کار لەم قسانە ڕکابەریترە، بەڵام تەواویش ڕکابەری نییە: هێشتا دەکرێت ڕکابەری بەمیتۆدی جیاواز لەناوببرێت (بۆ نموونە لەڕێگای قۆرخکارییەکان یان ڕێساکانی حکوومەت) و حەقدەستەکان بە شێوەیەکی دەستکرد کەم بکەیەوە، بەڵام بەراورد بە مارکسیستەکان، ئابوورییە نیوکلاسیکییەکان شاهیدی بەهێزیان لەئاستی چەوساندنەوەی کرێکاران لەبازاڕەکانی بێ ڕکابەری لەمجۆرەیان کۆکردووەتەوە. مەزەندەی ئاماری ئاسایی دەریدەخات کرێکارانی ئەمریکی بەمام ناوەندی حەقدەستێک وەردەگرن کە نزیکەی لە ٢٠٪ لەو بەها پشکییانە کەمترە کە لە کۆمپانیاکەیاندا هەیانە. کێشەی مارکسیستەکان ئەوەیە هەر وەک ئەم مۆدێلە ئابوورییانە پیشانیدەدەن کە نایەکسانی دەسەڵات تەنیا میکانیزمێکی چەوساندنەوەیە. فاکتەری دیکەی جیاوازی نێوان ڕۆڵی ئابووری و حەقدەستەکان بریتییە لە تێچوون و خۆلێدانەکان، واتا ئەم ڕاستییەی کرێکار ناتوانێت کارێکی داهات زۆربکات مەگەر زانیاری پێویستی خاوەنکارانی گریمانەیی هەبێت و کاتێک بۆ خواستی کار تەرخان بکات و هەدنێکجار ناچاربێت بۆ دۆزینەوەی کاری نوێ شوێنەکەی بگوازێتەوە. هەمووئەمانە ئەوەندە کات و پارە بەفیڕۆ دەدەن، لەوانەیە کرێکارەکە بەباشی بزانێت لە کۆمپانیا سەرەکییەکە لەکارەکەی بەردەوام بێت، تەنانەت گەر حەقدەستێکی باشی پێنەدات. ئەم کارە فڕی بەسەر کەپیتالیزمەوە نییە: ئەمشێوە کۆسپانەی گۆڕینی کار لە هەر کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی گریمانەیی لەداهاتووش دەبێت.
هەندێک لە مارکسیستەکان هەوڵیانداوە تیۆری مێژووی مارکس ڕزگاربکەن و مەیلی تەکنەلۆژیا و قالبی کردەگەرێتییەکەی بسڕنەوە و لەسەر ڕەوتی شەڕی چینایەتی قووڵ ببنەوە. ئایدیاکەیان ئەمەیە کە دەتوانین گۆڕینی مێژوو بەپێی شەڕی گروپە جیاوازەکان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەکان ڕوونبکەینەوە، بۆ نموونە چینی مام ناوەند دژی چینی گوێڕایەڵ. بۆ نموونە ڕۆبێرت بێرنەر مێژوونووسی مارکسیست باسی شەڕی چینایەتی ئاسۆیی و ستوونی هێنایەگۆڕ. دیارە ئەمە گەشە بەمۆدێلی مارکس دەدات، بەڵام سوودی چییە کە دیاردە کۆمەڵایەتییە ناسراوەکان بە لێبێڵی تازە بناسێنین، بۆ نموونە شەڕی ئایینی ناوبنێین شەڕی چینایەتی ئاسۆیی؟ لەبنچینەوە بۆچی ناوی بنێین شەڕی چینایەتی؟ ئەمە هاوشێوەی ئەوەیە کە ئیمرە لاکەتۆش فەیلەسوفی هەنگاریا بە بەرنامەی تێکچوون خوێندییەوە و جیاکەرەوەی سەرەکییە هەر جارێک ئایدیای کۆن بەهۆی داتا ئەزموونییە نوێیەکانەوە ئەنجام دەدرێن، بە نوێکردنەوەیەکی نوێ، هەمان ئایدیا بە شێوەیەکی نوێ دەناسێنێت.
بنەمای جەبری ئابووری لەناخی سیستمی فیکری مارکسیستیدایە، بەڵام مارکسیستە نوێترەکان هەوڵیانداوە بەشیکردنەوەی ڕزگاری بکەن. هەڵبەتە فریدریک ئەنگڵس دوای چەند ساڵ لەمردنی مارکس دەستی بەم ڕەوتە کرد و لەکۆتاییدا باسی جەبری کرد. ئەوشێوەیەی ئەنگڵس گووتوویەتی، پەیوەندی چینە کۆمەڵایەتییەکان تەنها هۆکاری دیاردە کۆمەڵایەتییەکان نین، بەڵکو پێیوایە لایەنی ئابووری کۆمەڵگا تەنیا بنەمای هەر شتێکی دیکەیە، هەر چەند لایەنە نائابوورییەکانیش لەشێوەدان بەئەنجامی کۆمەڵایەتی ڕۆڵییان هەیە، بەڵام دیار نییە مانای ئەمە چییە. ئەگەر مانایەکی هەبێت یان دەکرێت ئەوتیۆرە چ بەکارهێنانێکی پراکتیکی هەبێت. تەنانەت مارکسیستە چالاکەکانی وەک لویی ئاڵتۆسێر نەیانتوانیوە ئایدیای ئەنگڵس بۆ جەبر، لەکۆتاییدا تێگەیەنراوبکات یان بەکردار پیشانی بدەن.
لە ڕاستیدا، دەکرێت تیۆرەکانی مارکس بەسوودوەرگرتن لەئایدیاکانی نامارکسیستی لەبۆتەی نوێدا پیشان بداتەوە، بۆ نموونە تۆنی جیاوازی مارکسیستی کاڵکردەوە و ڕیفۆرمی کرد تا لەگەڵ داتا نوێیەکان باشتر بگونجێت یان تا خاڵی شکست پەرەیان بەمانای وشەکانی چین و جەبری ئابووریدا، بەڵام ئەگەر چەمکە سەرەکیەکانی جێگایەکی بۆ بینین نەبێتکە بەهۆیانەوە مارکس دەناسین، هۆیەک نییە بیاندەینە پاڵ ناوی مارکس.
ئەمانە بەم مانایە نییە، مارکس بۆخۆی بەهای خوێندنەوەی نییە. زۆربەی گووتراوەکانی مارکس ڕاستن، بۆنموونە بوونی چەوساندنەوە لە کەپیتالیزم و ئەم ڕاستییە کە سەرمایەداران و سیاسییەکان دەچنەناو مامەڵەی قازانجی دووسەرە و کەڵکاوەژوو لەخەڵک سوودوەردەگرن و نایەکسانی پرسێکی کۆمەڵایەتی تێکدەرە.
* مامۆستای یاریدەدەری سۆسیۆلۆژیا لەزانکۆی ماریبۆر سلۆڤانیا
nebesht.com