پەڕینەوە لە سەرمایەداری

ئەنتۆنیۆ مەندۆزا

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

نیۆلیبرالیزم پێویستی بە سیستمێکی کۆنتڕۆڵکردنی فراوانە بۆ ئەوەی دەست لە هەر دوو قەڵەمڕەوی ژیانی مرۆڤ وەربدات و ناچاری بکات لەبەرامبەر ستانداردەکانی پێکهاتەی خۆی چۆکدابدات. سەرەڕای ئەوەش، سەرمایەداری دیجیتاڵی باسکی ئایدۆلۆژیای کۆنتڕۆڵی خواست و ئارەزووەکانی زۆرینەیە، کە بەهۆی بەرهەمهێنانی کەلتوورییەوەبووەتە هۆی لەخۆنامۆبوون،بەزاڵبوونی ئارەزووە زگماکی و تێکدەرەکان، پێکهاتەی وابەستەیی چالاک دەکات..

پێکهاتەی ئایدیۆلۆژییدەسەڵاتخوازی هاندەریدەروونی کۆمەڵگەی بەکاربەر بووە و هۆشیاری بەکۆمەڵ بۆ نیمچە کۆیلایەتی کورتدەکاتەوە، بۆیەڕێگری دەکات لەڕەوایەتی دۆزینەوەی بەدیلێکیفریادڕەس بۆ پێکهاتەی لیبرالیزم. سەرمایەداری دیجیتاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پشتگیری لە دواکەوتووترین دیدگاکان و قووڵترین پەیامەکان دەکەن، کە نەفرەت و دەمارگیری بەئەلگۆریتمەکانی دەسووڕینێتەوە.

دواجار هەموومان دیتمان چۆن ملیۆنێرێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکی بەهێزی بەدەستهێنا بۆئەوەی بیکاتە ژووری گەمەکانی و پەرە بەتێزەکانی "ئازادیخوازانە"ی خۆی بدات: پێشەکی دیسپۆتیزمی دیجیتاڵی کە تێیدا مرۆڤەکان و ئامێرەکان بێ کۆتایی لەیەکتر نامۆن. بەو ئاڕاستەیەدا، دەتوانین ببینین چۆن هەندێک چالاکوانان لە یوتوب یان وەکدەڵێن "کاریگەرەکان" دەبنە ملیۆنەر، لەکاتێکدا پسپۆڕانی زەروری بۆ کۆمەڵگا بەحەقدەستێکی کەم بەکولەمەرگی دەژین. نووخبەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆپاراستنی سیستمی هێزی نەخۆشئاسایان، پێویستییان بەئامڕازێکی کۆنتڕۆڵکردنی ئایدۆلۆژی بەهێزە بۆ سڕینەوەی بەها مرۆڤایەتییەکانی زۆرینە و بەهێزکردنی ئیتنۆسەنتریزمی (ناوەندگەرایی نەتەوەیی) خۆیان. هەنوکە هاندان و پشتگیریکردن لە بڵاوکردنەوەیڕق و کینە و هێدۆنیزم (چێژ وەرگرتن) و تاکگەرایی تووندڕەو، دینامیزمی دینێتەئاراوە کە بەنۆرەی خۆی بە قازانجی بیرکردنەوەی دۆگماتیزمی سەرمایەداری تەواو دەبێت و بە گوتارێکی دواکەوتووتر شوێنی کاری کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بوونی گیانی ئینتەرناسیۆنالیستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بە گوتاری ناسنامەگەرایی زەرورییە، کە ڕق و کینە لە نێوان بەشەکانی کۆمەڵگا بڵاودەکاتەوە و زیاتر پرۆلیتاریزەکراوون تا بەمشێوەیە پەرتەوازە بن و لەپەراوێزی سیستمەکەدا بهێڵرێنەوە. لەلاکەی دیکە، کاتێک سەرمایەداری دارایی بەدەست قەیرانێکی سیستماتیکییەوە دەناڵێنێت،کە دەتوانێت پێکهاتەکانی ناسەقامگیر بکات، حکومڕانی ڕوو لە فاشیزم دەکات بۆئەوەی کۆڵەکەکانی دەسەڵاتەکەی بپارێزێت. بەدەستەواژەیەکی دیکە، فاشیزم ڤاکسینی سەرمایەداراییە لەبەرامبەر جوڵانەوە کۆمەڵایەتییەکان.

نیۆلیبرالیزم هەموو پێویستییەکی کۆمەڵامەیەتی کردووەتە کاڵا و درێژە بە بازرگانیتەندرووستی، شوێنی نیشتەجێبوون و خۆراک دەدات. چەند ملیۆنێرێک بێهیچ جۆرە دڵسۆزییەک، داهاتووی هەموو کۆمەڵگایانبەدەستەوە گرتووە. لە کاتێکدا سەرمایەداری هێزی کار و سەرچاوەکانی زەوی بەکاردێنێت، بەرنامە بۆکۆی ئازار و مەینەتی جیهانی دەدانێ. لەڕاستیدا، پێویستەبۆمانەوە و پەرەسەندنی مرۆڤایەتی، لەم پێکهاتەدڕندەیە بپەڕینەوە.

پێویستە لەڕووبەڕووبونەوە بەم هێرشە دواکەوتوویییە، هاندەری شێوەی بەرهەمهێنان و بەکاربەربین، کە کۆمەڵگای بۆ پێوەرە مرۆڤایەتییەکان گێڕاوەتەوە و لە لۆژیکی ئیستغلال-بەکاربەری و سیاسەتی تووندی خۆپارێزیی دوورمان دەخاتەوە. هەروەها کۆتاییهێنان بەدابینکردنی دارایی کۆمپانیا تایبەتییەکان لەبوودجەی وڵات بەمەبەستی وەبەرهێنان بۆ هێنانەکایەوەی کۆمپانیای حکومی کە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی توانای بەرهەمهێنانی پێداویستییەکانی ژیانیهەموو کۆمەڵگا.

دامەزراندنی بانکێکی حکومی بۆ بەدەستهێنانی لەسەرخۆی کۆنتڕۆڵکردنی ئابووری بەدروستکردنی هێزێکی دابینکردنی دارایی بۆ گواستنەوەی وەبەرهێنان بەرەو بەرنامەڕێژی لۆژیکی و دیموکراسی ئابووری زەرورییە. هەروەها بەکۆمەڵایەتیکردنی سامان و کۆنتڕۆڵکردنی هۆکارەکانی بەرهەمهێنان بۆ پێشینەدان بەخاوەندارێتی کۆمەڵایەتی و دەرهێنانی مافە مادی و مەعنەوییەکانی زەحمەتکێشان لە بەردەستیبازرگانی بازاڕ.

سیستەمی سەرمایەداری بەرەو خراپترە، ڕێگانەدەین فاشیزم دووبارە تۆوی ژەهراوی بوەشێنێت.

* شاعیر.

ir.mondediplo.com

 

 

 

 

 

وتاری نووسەران