کارۆخ سەید ڕزگار

بارودۆخی سیاسی و سەربازی لە سووریا تادێت ئاڵۆزتر دەبێت بەتایبەت کاتێک باس دێتە سەر ڕۆڵی گرووپە جیهادییەکان و کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە ناوچەییەکان ململانێی نێوان هەسەد و ئەحمەد شەڕع تەنها کێشەیەکی ناوخۆیی نییە بەڵکو ڕەنگدانەوەی ململانێی هێزە ئیقلیمییەکانە کە بووەتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا.

بوونی گرووپە جیهادییەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا، وەک بەربەستێکی گەورە لەبەردەم هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێکی سیاسی دەردەکەوێت ئەم گرووپانە بەهۆی ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکانیانەوە زۆرجار دەبنە هۆی تێکدانی متمانە دروستکردن لە بەینی مزڵوم عەبدی  و ئەحمد شەرع. ئەو گرووپانە پەیوەندیان لەگەڵ تورکیاهەیە ئاڕاستەکردنی گرووپەکان زۆرێک لە چاودێرە سیاسییەکان و لایەنەکیی ناوخۆی سوریا پێیان وایە کە ئەم گرووپانە بە تایبەتی ئەوانەی لەژێر چەتری ئۆپۆزسیۆنی چەکداریدان، ڕاستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە ئاڕاستە دەکرێن ئەم خاڵە چەند ڕەهەندێکی هەیە بەرژەوەندی ستراتیژی تورکیا ئەم گرووپانە وەک کارتێکی فشار بەکاردێنێت بۆ پاراستنی سنوورەکانی و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی قەوارەی کوردی وە بۆشەڕی بەوەکالەت بەکارهێنانی ئەم هێزانە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندایەکی دەرەکی کە مەرج نییە لە بەرژەوەندی گەلی سووریادا بێت، بەڵکو خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی توریکا دەکەن لە ژێر ناونیشانی ئاشتی بۆ سووریا کاتێک باس لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە ناوخۆییەکان بۆ نموونە کورد و هێزەکانی سووریا دەکرێت، گرووپە جیهادییەکان وەک مێخی داکوتان کاردەکەن بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان پێکهاتەکاندا وای کردووە کە یەکڕیزی نیشتمانی لەناو بچێت.

هێزەکان لەبری ئەوەی لەسەر داهاتوویەکی دیموکراسیی ڕێکبکەون سەرقاڵی پاراستنی خۆیان بن لە مەترسییەکانی یەکتر ..

 

وتاری نووسەران