نیکۆلا دۆت پویار

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

گەر بمانەوێت وتە بەناوبانگەکەی مانیفێستی کۆمۆنیستی کارڵ مارکس و فریدریک ئەنگڵس (١٨٤٨) بنووسینەوە، دەبێت قبووڵی بکەین چیتر "تارمایی کۆمۆنیزم" جیهانی عەرەب ئازار نادات. لە ئێستادا، "چەندین چەپ" زۆربەیان دەڵێی بەرهەمێکی مێژوویینو کەم و زۆر باش هەڵگیراوون: میراتگرانی کۆمۆنزیمی فەلسەفەیەک کە لەسەردەمی پاشەکشەی یەکێتیی جەماوەری سۆڤیەت هیچ نەخشێکییان نییە و هەر چەندهێشتا سۆسیال دیموکراسی باو لەخۆرئاوا هەیە، بەڵام لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست شوێنپێیەک لەهێزە ڕادیکاڵەکانی "چەپە عەرەبە نوێیەکان"، نیوەی دووەمی حەفتەکان نییە. قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ خستنییە بەردەم ئیسلامی سیاسی کە چەپ دژی هەمووشتێکییەتی، جگەلە پشتگیریکردنی هاوبەش لە فەلەستین.

لە تەمووزی ساڵی ١٩٩٤ کۆماری یەمەنی باشوور دوا کۆماری سۆسیالیستی جیهانی عەرەب بوو، کە لەجەرگەی هاوپەیمانی خوێن لەگەڵ دراوسێ باکوورەکەی لەناوچوو. لەمێژە شەپۆلی پڕشنگداری"چەپە نوێیەکان" عەرەب لەحەفتاکانجڵەوکراوە، کە هەندێکجار لە ماویزم و تا ئاستێک ترۆتسکیزم ئیلهامی وەردەگرت: ستەمکاری سەرکەوتوو دوای سەربەخۆیی، ڕۆڵییان لەستراتیژی دژەشۆڕشی پشتگیریکراوی ئیسرائیل و بەریتانییەکان (وەک عەمان لەڕەوتی شۆڕشی مارکسیستی لەزەفار)دا هەبوو. دەرکەوتنی ئیسلامی سیاسی هاوشانییان بەلایەنگریکردنی دژەئیمپریالیستییەکەی، توانی ئاڵای بەرخودان لەکۆتایی حەفتەکان لەدەستی چەپ دەربێنێت.

خەباتی حەماسەخوڵقێنی ئینتەرناسیۆنالیستی بۆ فەلەستین لە ئوردوون و لوبنان سەدان خەباتگێڕی مەغریبی، توونسی، عێراقی و میسری هاوشانی چەپێکی لوبنانی بەسەرۆکایەتی کەمال جونبڵات (١٩١٧ - ١٩٧٧)، حزبی کۆمۆنیستی لوبنان یان ڕێکخراوی کاری کۆمۆنیستی لە لوبنان کۆکردەوە: ئەم داستانە لەهاوینی ساڵی ١٩٨٢، بەپالاماری ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، بەدڵتەزێنی کۆتاییهات. بەتێپەڕینی کات، شاری یۆتۆپیای ئیسلامگەرا سەرووی ئایدیالی سۆسیالیستی کەوت و لەسەروویەوە، مۆدێلەکانی گەشەکردنی جیهانی سێیەمی ڕابردوو بەئایدیالی بازاڕی ئابوورییە ڕانتییەکان لەچوارچێوەی دەسەڵاتی پادشایەتی، وەکو "قۆناغێک لەسەرمایەداری دووبەی" واقیعی، بەوتەی مایک دەیڤس (١٩٤٦ - ٢٠٢٢) جێگەی گرتەوە.

یادەوەریی چەپەکانی عەرەب

کۆتایی چیرۆکەکە؟ بەدڵنیاییەوە چەپەکانی عەرەب شکستییانهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆحێکییان هەیە هەمیشە بەیادگاریی ماونەتەوە. دوای ڕووخانی زەین ئەلعابدین سەرۆککۆماری توونس لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١١، بەرەیەکی جەماوەری ناجێگیری ڕەوتە سەرەکییەکانی چەپی ڕادیکاڵی توونس پێکهات و ماوەیەک خاوەن دینامیزمی هەڵبژاردنی واقیعیبوون. کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی جیهانی لە توونس لەمارسی ساڵی ٢٠١٣، دەرفەتێکی دەگمەن بوو بۆ پەیوەندیکردنی ژمارەیەک لەجوڵانەوە پێشکەوتنخوازەکانی عەرەب بە چەپە نوێیەکانی جیهانەوە.

حەمدین سەباحی ناسری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ٢٠١٢، لە ٢٠٪ی دەنگەکانی هێناو بووە سێیەم و تووانی چالاکوانانی پیشەیی و چەپی میسری کۆبکاتەوە. هێشتا بەرەی جەماوەری بۆ ئازادی فەلەستینلە پانتایی سیاسی فەلەستینی ژێر دەسەڵاتی فەتح و حەماس زیندووە و لەساڵی ٢٠٢٣ بانگهێشتی بۆ شۆڕش و خەباتی چەکدارانە دژی شارنشین و هێزەکانی ئیسرائیل، ئاگری لەکەناری خۆرئاوا بەردا. حزبی کۆمۆنیستی لوبنان لایەنگرانی خۆی لەڕەوتی جوڵانەوەی گەورەی کۆمەڵایەتی پاییزی ساڵی ٢٠١٩ کۆکردەوە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سیستمی نەتەوەیی – تایفی بوو. جوڵانەوەی هاوڵاتییان لەحکومەتێکدا بەڕابەری کەسایەتییەکی ڕاستگۆی چەپی لوبنان، شارڵ نوحاس – وەزیری پێشووی کار – تووانی بەرنامەیەکی ئابووری و سیاسی جیهانی بۆ لاوانی شۆڕشی ساڵی ٢٠١٩ بخاتەڕوو، کە بۆ دەرچوونی لوبنان لە قەیرانی دارایی ترسناک زەروری بوو. هەموویان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ شکستییانهێنا.

جگەلەم ساتە کورتەی بێداری سیاسی. لەجوڵانەوەی پێشکەوتوو ئاوڕ لەڕابردووی ڕاستەقینەی چەپی عەرەبیلەم ساڵانەی دوایی، هەندێکجار حزبی و جاروبار ئەکادیمی دراوەتەوە. هیچ کەموکوڕییەک لەبڵاوکراوە ئەکادیمییە کوالێتی بەرزەکانی "چەپە نوێیەکان" کۆنی عەرەب لە شەستەکان و حەفتاکان یان مێژووی حزبە کۆمۆنیستەکان نییە. نەوەیەکی لاو لە لێکۆڵەرە عەرەب زمانەکان زیاددەکەن، کە تاکە پاڵنەری ئەکادیمی تاوتوێکردنی "دەسەڵاتگەرایی"، "ئیسلامگەرایی" یان "وەرچەرخانی دیموکراسی" (تا ڕادەیەک قڕتێکەوتوو)یانە. لەهەمووی گرینگتر، "کۆن"ەکان دواخەباتییان لەچوارچێوەی یادەوەری مێژوویی دەپارێزن: ژانری ژیاننامەنووسییەک کە مۆدێلی ڕۆژە، ڕێگا بە بەرپرسانی پێشووی گروپە چەپەکان دەدات بۆئەوەی ئەمڕۆ یادەوەرییەکی خەباتگێڕیی زۆر لاواز بۆ نەوەی لاوتر بگوازنەوە.

بابەتەکانی هێشتا پرسی ڕۆژن

بەدڵنیاییەوە کەلێنێک لە نێوان هەڵاوسانی یادەوەری خەباتگێڕی، کە بێگومان بە بێ نوستالیژیای شۆڕشگێری نییە و لاوازی ستراکچەری و نەک تەنها لەڕاگوزەری چەپ لەجیهانی عەرەبدا هەیە،بەڵام ئەمەش لۆژیکییە. نەوەی کۆن، کارئەکتەران و شایەتحاڵانی خەباتی گەورەی کۆمەڵایەتی و دژەئیمپریالیستی شەستەکان و حەفتاکان کە وردە وردە بە هۆی تەمەن بەرەو لەناوچوونی فیزیکییە، دەیەوێت میراتی تایبەتی خۆی جێبێڵێت. ئەو میراتەی لەئێستادا تەواو ڕووتەڵی نییە: زۆرجار چەپەکانی عەرەب لەڕەخنەگرتن لەئیمپریالیزم، دەسەڵاتگەرایی و تایفەگەرایی، پێشڕەو بوون.

بێشک خوێندنەوەی ڕابردووی دنیای عەرەب داهاتووی گەشە و نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکانیناوی پەلوپۆیان هاویشتووە. مەسەلەی قەرزی دارایی دەرەکی وڵاتانی عەرەبی، وابەستەیی سەربازیی و گرێبەستی چەک لەگەڵ "دەسەڵاتە زەبەلاحەکان" یان بەڕێوەبردنی سنوورە دەریاییەکان بۆ بەرگرتن لەکۆچی نایاسایی بۆ ئەورووپای خۆرئاوا، لەوانەیە جارێکی دیکە باسی بۆرژوازی کۆمپرادۆری ناوخۆیی چالاک بکات. لاوازی هەنوکەی چەپی عەرەب بەئازار، بەراورد بە پرسی ڕۆژ: دژەئیمپریالیزم و دژەئیستعمار، بەگژداچوونەوەی دەسەڵاتگەرایی، خەباتی فێمێنیستی، نائایینیکردنی سیستمە سیاسییەکان، سەروەری نەتەوەیی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

قەیرانی مۆدێلەکان

کەوایە هۆکاری لاوازی هێزە چەپەکان لەجیهانی عەرەب چییە؟ بەدڵنیاییەوە هۆکاری ستراکچەری هەیە: بێگومان ڕووخانی بلۆکی سۆسیالیستی لە نەوەدەکان سەرەکیترینە، بەڵام تەنیا تاکە هۆکار نییە. تەنها ڕووخانی مۆدێلێکی (مەرجەع) نەبوو – حزبی کۆمۆنیستی لوبنان لەدووەم کۆنگرەی لە تەمووزی ساڵی ١٩٦٨، نەک ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی سۆڤیەت لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست گرت – بەڵکو خەریکە هاوکاریی دارایی و سەربازیشلەدەست بدات. بۆیە جێگای سەرسووڕمان نییە کە ڕووخانی کۆشکی سوور لە مۆسکۆ ئەوەندەی حزبە براکانیان لە ئەورووپای خۆرئاوا، بۆ حزبە کۆمۆنیستەکانی ئەمریکای لاتین بەئازار بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا، پێشتر قەیرانی دیکەی مۆدێلەکان هەبوو: هێزی پڕجۆش و خرۆشی ماویزم و خەباتیڕزگاریخوازی نەتەوەییڤێتنام، کە هەر دووکییان ئەلگۆی "چەپە نوێیەکان"ی عرەب بوون، هاوشانی شۆڕشی گەورەی کەلتووری پرۆلیتاریا لە چین و پاشان ململانێی ڤێتنام – چین لەشووباتی ساڵی ١٩٧٩، چووە ژێرپرسیارەوە. سۆسیالیزمی عەرەبیش لەگەڵ هاوڕێ بەعسییەکانیان لە عێراق و سووریا پرزەی لێ بڕاو ئامانجی فراوانخوازی و سۆسیالیستی ناسر بەسەرۆکایەتی ئەنوەر سادات (١٩١٨ - ١٩٨١) کۆتاییهات و لە مانگی مارسی ساڵی ١٩٧٩ پەیماننامەیەکی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا کرد.

لە کاتێکدا ئایدیالە سۆسیالیستییەکان لە کۆتایی حەفتاکان لە هەمووشوێنێک لە پاشەکشەدابوون، شۆڕشی شووباتی ساڵی ١٩٧٩ی ئێران و بەدوایدا سەرهەڵدانی حزبولڵا لە لوبنان و ڕەوتە ئیسلامی – ناسیۆنالیستەکان لە فەلەستین، بەئاسانی ئاڵای خەباتی دژەئیمپریالیستی لە چەپ ڕفاند و ڕکابەری ئایدۆلۆژی و ستراتیژی کرد. گوایە وەکمێژوونووسی بەریتانی ئەریک هۆبزبام (١٩١٧ - ٢٠١٢) دەڵێ: "دەلاقەی سۆسیالیزم لەسەدەی بیستەم لەجیهانی عەرەب لە ساڵی ١٩٨٩ بەڕووخانی سۆڤیەت کۆتایی نەهات، بەڵکە پێشتر لەکۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتەکان کۆتاییهاتبوو".

ئیسلامگەرایی، پرسیارێکی هەڵنەهێنراو

جگەلەو هۆکارە ستراکچەرییانەی پێش ماوەیەک بوونەهۆی قەیرانی چەپی عەرەب، هۆکاری دیکە لەبازنەی ڕووداوەکانی ڕۆژ دەرکەوتن، کە دووبارە پرسی هەڵبژاردنیان لەنێوان دژە سەرەکییەکان و لێکدژەکان هینایەبەرباس. شۆڕشەکانی عەرەب لە ساڵی٢٠١١ شاڕێگایەکییان بۆ هێزە چەپەکانی جیهانی عەرەب کردەوە، بەڵام زوو دووبابەت پەرتەوازەیکردن: ئیسلامی سیاسی و قەیرانی سووریا.

ئیسلام لەسەردەمی پەیدابوونی کۆمۆنیزمی عەرەبی، پرسیارێکی هەڵنەهێنراو بوو: زۆرجار کۆمۆنیستە عەرەبەکان لە لایەن نەیارانی ئایینیان تۆمەتباربوون بەبێ خوایی. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕامان و نووسینی بیرمەندانی مارکسیستی عەرەب دەربارەی میراتی کەلتووری و فەلسەفی ئیسلامی کەم نییە، بەندەلی سەلیبە جوزی (١٨٧١ - ١٩٤٢) فەلەستینی، خوێندکاری پێشووی زانستە ئایینیەکان لە زانکۆی شیعی نەجەف لەعێراق، کە میراتی لەتووێژینەوەیەکی گەورەی پاڵنەرە ماتریالیستییەکان لەفەلسەفەی عەرەبی و ئیسلامی بەجێهێشت.بەداخەوە هەرگیز بەرهەمەکانیان بۆ فەڕەنسی یان ئینگلیزی وەرنەگێڕدرا، بەڵام زیاتر لەئیسلام، ئەو ئیسلامگەراییەیە کە هێشتا بۆ چەپی عەرەب بووەتە مەتەڵ. سەرکەوتنە یەک لەدوایەکەکانی بزووتنەی ئەلنەهزەی توونس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی نیشتمانی لەتشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١١، پاشان سەرکەوتنی کاندیدی ئیخوان ئەلموسلمین محەمەد مرسی، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری میسر لەحوزەیرانی ٢٠١٢، بۆ ماوەیەک هەژموونی ئیسلامێکی سیاسی لەحکومەتدا جێگیر بوو کە توانای دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا و ئیتالیا، یان حزبی داد و گەشە پێدانی بەسەرۆکایەتی ئەردۆگان بیرهێنابووەوە. سۆسیال دیموکراتە تەکەتولەکان لە توونس (ئەنجومەنی دیموکراتی کار و ئازادی) لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٤ لە هاوپەیمانیکردنی بزووتنەوەی ئەلنەهزە ئاوی نەخواردەوە، بەڵام لە ٦ی شووباتی ساڵی ٢٠١٣، چەپی ڕادیکاڵ و مارکسیستی توونس دژی ئەلنەهزە ڕاپەڕین. کودەتای ژەنەراڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی لە میسر لەحوزەیرانی ساڵی ٢٠١٣ لە نێوان هێزە چەپە میسری و لەسەروویەوە عەرەب بەدوو شێوەی دژبەر دەخوینرێتەوە: ئایا دەبێت بەناوی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤی دیموکراسی دژی کودەتا بین؟ یان بە پێچەوانەوە پشتیوانی لەجوڵانەوەیەکی جەماوەری ڕەخنەگر لە ئیخوان ئەلموسلمین و دینامیزمی بۆناپارتیستی بکەین؟

بەدرێژایی دەیەکانی ٢٠١٠ و ٢٠٢٠، مەسەلەی هاوپەیمانیکردنی ئیسلامگەرایان سەر لە چەپەکانی عەرەب دەشێوێنێت: حزبی شیوعی عێراق لەمانگی ئایاری ٢٠١٨ هاوپەیمانییەکی هەڵبژاردنی لە بازنەی بەرنامەیەکی هاوبەشی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و ڕیفۆرمی لیبراڵی حکومەتی عێراقی لەگەڵ مقتەدا سەدر پێکهێنا. ئەم هاوپەیمانییە ئەوەندە لە پەرلەمان بەردەوام نەبوو. زۆر چەپی عەرەب لەکەمینە، لەڕووبەڕووبوونەوە بە مەسەلەی ئیسلامی هەستدەکەن کەوتوونەتە سەر دووڕیانێک: ئایا دەبێت مل بۆ هاوپەیمانی تاکتیکی لەگەڵ ئیسلامگەرایان لەدەوری خاڵە هاوبەشەکان، واتە بەگژداچوونەوەی ئیمپریالیزم، ئیستعمار و داکۆکیکردن لە مافە دیموکراسییەکان لەبەرامبەر ڕژێمە پاشاییەکان یان ستەمکارییەکان بدات؟ یان دەبێت سیستماتیکییانە لەسەر پرسی سیکۆلاریزم، مافەکانی ژنان یان کوتلەگەرایی لەدینداران دووربکەوێتەوە و بۆچوونی جیاواز بێت لێیان؟

لایەنگر یان دژی دیمەشق؟

قەیرانی سووریا، دووەمین بابەتی جێ مشتومڕە بۆ چەپی عەرەبی لەسەرەتای دەیەی ساڵی ٢٠١٠. لەخۆرهەڵاتەوە تا خۆرئاوا، زۆرجار چەپەکانی عەرەب لە لایەن ئیخوان ئەلموسلمینەوە لە ساڵەکانی ئەم دواییە تۆمەتبارکراوون کە ئامادەیی ستەمگەرایانەیان بۆ بەرگریکردن لە بەشار ئەسەد هەبووە. چەپ لەخودی سووریا بۆ چەند بەشێک دابەش بووە، پارتی ئیرادەی گەلی قادری جەمیل یان حزبی کۆمەنیستەکانی هاوپەیمانی سووریای هاوپەیمانی ڕژێمی بەعس، حزبی دیموکراتی گەلی سووریا (حزبی کۆمۆنیستی پێشووی سووریا – مەکتەبی سیاسی) ڕیاز ئەلتورک. هەڵوێستی ڕاشکاوانەیان بەرامبەر جوڵانەوەی ناڕەزایی وەرگرتووە. لە باقی جیهانی عەرەب، زۆرجار چەپ لەگەڵ دیمەشق دەردەدڵ دەکات، بە ئاوارتەی ڕێکخراوێکی گچکەی ترۆتسکیستی سەر بە چوارەمین سکرتاریەتی نێودەوڵەتییەکگرتوو. 

لەودیو قەیرانی سووریا تەنها باس باسی دەسەڵاتگەرایی ناکرێت، بەڵکو دەربارەی جەوهەری ئیمپریالیزمە هاوچەرخەکانیش ناکۆکن. بەلای ژمارەیەکەوە تەنها ئیمپریالیزمێک هەیە: ئەمریکی و بەراوردکردنی بە چین، ڕووسیە یان تەنانەت ئێران. چ لەڕوانگەی شێوەی دەسەڵات و ڕۆڵی سەربازی و چ هەژموونی دارایی و کەلتووری لەپێوانەی نێودەوڵەتی هەڵەیە. بۆ ئەوانی دیکە، پشتگیری ڕووسیە، ئێران یان تەنانەت چین لە سووریای بەشار ئەسەد بەئاشکرا هێمای سەرهەڵدانی ئیمپریالیزمی فاتحی نوێیە. هەرگیز چەپەکان دانیان بەئەزموونی "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی" کوردەکانی (پەیەدە) لە باکووری سووریا نەناوە: کوردەکان کە گومانی زۆر نزیکبوونیان لە ئەمریکا لێ دەکرێت، جوڵانەوە پێشکەوتنخوازەکانیش ڕەخنەیان لێ دەگرن. ئەو ڕەوتانەی هێشتا لەژێرکاریگەری ئەلگۆی ناسیۆنالیستی عەرەبیدان و کوردەکان بەدابەشکردنی سووریا تۆمەتبار دەکەن، هاوشێوەی هەوڵەکانە لەڕووی دابەشکردنی دەوڵەت – میللەتانی ناوچەکانی وەک عێراق و لیبیا.

ئەمڕۆ چەپەکانی عەرەب لاواز و پەرتوبڵاو بەرچاودەکەون، بەڵام لەبیرمان نەچێت قەیرانەکەشییان لەچوارچێوەی "خولانەوە بۆ ڕاستی جیهانی" و قەیرانەکانی جیهانی چەپ دان: پرزە لێ بڕان، ئەگەر نەڵێین بەیەکجاری دیارنەمانی جوڵانەوەیەکی فراوانی بەجیهانیکردن کە دووهەزارەکان سەردەمی لوتکەی بوو، تەنها ئاماژەیەکییەتی. بەم مانایە نییە چیدی چەپ هیچی بۆ گوتن دەربارەی جیهانی عەرەب و ژیۆپۆلەتیکی ناوچەیی نییە. میراتەکەی لەناوچووە و جێگرەوەی نابێت. نۆژەنکردنەوەی جوڵانەوەی یەکێتییە کرێکارییەکان لەجیهانی عەرەب یان لەبەرچاوگرتنی ڕەهەندەکانی ژینگەیی (وەک "ڕاپەڕینیخۆڵ و خاشاک" لە ساڵی ٢٠١٥ لە لوبنان) پڕۆژەی بەرفراوان بۆ چەپی عەرەب لەداهاتوو پێکدەهێنێت، بەڵام لەم ناوەدا، تەنها پەیوەندی نێوان چەپە لاوازکراوەکانی عەرەب لەگەڵ فەلەستین دەمێنێتەوە، تاکە بابەتێک لێکییان جیادەکاتەوە: گوایە پاڵنەری دژەئیستعماری و پشتگیریکردن لە فەلەستین هێشتا تەنها شتێکە،جیهانی عەرەبیەکڕیزدەکات.

لێکۆڵەر لە ئەنستیتۆی فەڕەنسەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Ifpo) و ڕاوێژکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی.

orientxxi

وتاری نووسەران