
وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە کە داد(گا)ی بەغدا تەنها بۆ گیانی کورد و سوننە لەکارە.
ئێستا کورد و سوننە له لاوازترین دۆخدان، بۆیە دادگا(شیعە)وا بە دڵی خۆی مرخی لێخۆشکردوون و تۆڵەیان لێدەسەنێتەوە و دەیەوێت پەڕ و باڵیان بکات.
هەرێمی کوردستان موڵکی هیچ حزب و کەسێک نییە تا پێمان خۆش بێت لەناوبچێت. ئەو بەرهەمی دەریایەک خوێن و سەدەیەک خەبات و قوربانی دانە و دەبێ وەکو چاومان بیپارێزین.
من بەرگری لە کەللـەڕەقی و نا عەدالەتی و گەندەڵی هیچ لایەن و کەسێک ناکەم، بەڵام مافی خۆمە وەک کوردێک کە هەست بە مەترسی و نیازناپاکی ئەو داد(گا)یە دەکەم، بڵێم چەند داماون ئەوانەی دڵیان به داد(گا)ی دوژمن خۆشە.
ئەو دادگایەی کە هەمان دادگای(سەورە)ی دوێنێیە، وەلێ لەژێر ناوی تر و لەناو مەزهەب و بەرگی تر. ئەو دادگایەی که لە ئێران ئیعاز وەردەگرێت، دڵنیابن کەی به تەواوی بۆی لووا، هەمان شێوەی جەمال، هەموو عەڕابەسکاڵاکەرەکانیش دەنێرێتەوە ماڵ.
ئەزیزم، دادگای دوژمن لە فیدڕالییەت پەشیمان بووەتەوە. ئەو فیدرالییەتەی کە لە ژێر فشاری ئەمریکا و هاوپەیمان دانی پێدانابوو.
بۆیه هەنگاو بە هەنگاو و بە پلان و پیلان هەرجاره و به بیانووێک دەیەوێت دەسەڵاتێک لە هەرێم وەرگرێتەوە و زیاتر لە قاڵبی بدات، تا سەرەنجام بە تەواوی هەڵیوەشێنێتەوە و ببینەوە بە شیمالولحەبیبەکەی جاران و پێمان بڵێت: إقلیم کوردستان سابقًا و بە هەموو ئەوانەش بڵێت جەمالەکان ئەنگۆش هەمووتان لۆمارێ، کە ئەوڕۆ سادەلەوحانە بە بڕیارەکانی ئەو دادگایەی دوژمن شاگەشکەبوون و لەسەر شەقام و لە سۆشیال میدیا و لە ڕاگەیاندنەکانیان قنی بۆ بادەدەن.
دڵنیابن چجارا دوژمنێ باب و کالا، نابن دۆستێ لاوا.