گوشاد حەمە سەعید

زۆرجار هەندێک لەهاوڕێیان داوام لێدەکەن کۆمەڵێک ڕووداووبەسەرهاتی ژیانی خۆم بگێڕمەوە،من لەکۆمەڵێک بۆنە کەواهاتۆتە پێشێ هەندێک لە یادەوەریەکانم بگێڕمەوە،بەڵام ئەمەیان یادەوەری ئەدەبی و ڕۆشنبیری نیە وەک لەدووتوێی ئەم نووسینەدا بۆتان بەدەردەکەوێ.بەڵکە بەهانا چوونی هاو قوتابیەکی شیوعیمە  کە دوای  تەواو کردنی خوێندنمان بووینە سەرباز لە یەک وەحده ی سەربازی،ئەو هاوڕێیە ناوی رەحیم کازم بەهلولە وخەڵکی شاری ناسڕییەیە ودەرچووی بەشی زمانی ڕووسییە لە کۆلێجی ئادابی زانکۆی بەغدا،شەوێک ئێمە پاسەوانیەکەمان پێکەوە بوو لە وەحدەی سەدوچواردە لەڕاشیدیەی نێوان بەغداو باقوبە،ئەو کۆمەڵە وەحدانە هەموویان سەربە موخابەرە بوون ودەرچووی کۆلێژەکانی  هەموو زمانەکانیان بۆ وەرگێڕانی برووسکەو پەیوەندیە بێتەلەکان لەوێ پەستابوو،شەو لەکاتی پاسەوانیەکەماندا دەبوو ڕێگایەکی دوورودرێژ بێین وبچین،قوڕولیتە زۆربوو ناوناوێک نمە بارانێکی لێدەداین،بەدرێژایی ئەوماوەیە رەحیم کپ و ماتیەکی پەست دایگرتبوو،ئێمە چوارساڵ لە زانکۆ وەک برابووین ،چەندی کردم تێنەگەیشتم بۆ وا عێدزە؟،من دەمزانی داخی ئەو ڕژێمە توندوتیژەی بۆ قوت نادرێتەوە،هەمیش دەیگوت کاکە واللە کلە سکم وگوادە واتە هەمووی قەهرو .....یە،مردن باشترە،خۆ مرۆڤ هەردەمرێ با لەپێناو شەڕەفدابمرێ،من تێیدەگەیشتم بەڵام خۆم لێی نەبان دەکرد،ئەودەمێک بوو دەیوویست لەدەستێکی ئەمین و جێی باوەڕیەوە پەیووەنی بەهێزەکانی پێشمەرگەی حزبەوە بکا،بەڵام ڕەحیم باڵای زۆربەرزبوو،زۆریش لاوازو بنێس بوو هەرگیز لەوباوەڕەدانەووم بتوانێ ژیانی پیشمەرگایەتی تاسەر پێ بجێتە سەر،بۆیە نەمدەزانی چیبکەم.

لەبیم نەچێ هەواڵێک بڵاو بزووەوە کە سەربازەکانی خەڵکی پارێزگا دوورەکانپێنج شەممەو هەینی یارمەتی دەدرێن بۆ دابەزین واتە چونەوە ناو ماڵ و خێزانەکانیان،بەڵێ پێنج شەممە ئێمە گەڕینەوە،وادەزانم بەهۆی کوڕێکەوە کەناوی کەمالی ئیحسان پاشابووئۆتۆمبیلی خۆی هەبوو ، کوڕێکی زۆر بەڕێزبوو، هەر لەبەردەرگای مەعەسکەرەوە کەوتینە ڕێگاو زۆر  بەئاسانی گەیشتمەوە هەولێر وشەوێکی پڕ ئیسڕاحەت بوو چاوم بە خێزانەکەمان کەوتەوە ،شەوەکەی نووستم و بۆسبەینێ لەسەر نانخواردنی بەیانی دانیشتبووین زەنگی دەرگای ماڵەکەمان لێدرا ،ئەومنداڵەی دەرگای کردبووەوە هاتەوە گوتی کاکە میوانت هاتون،کە چوومە بەردەرگا سەیرمکرد رەحیمی هاوڕێکەی مەعەسکەرمە لە گەڵ کوڕێکی خەڵکی بەسڕا کەناوی موسا عەمران حەمدان بوو،موسا هاوینان نەیدەوێرا بچێتەوە بەسرا زۆر جار دەهاتە هەولێر لەبەر ئەوە ماڵی ئێمەی پێدەزانی کەلە گەراجیش زۆر نزیک بووین،فەرمووم لێکردن هاتنە ژوورەوە و دەستو چاویان شووشت و یەکسەر نانی بەیانیمان لە پێش دانان و نانیان خوارد،موسا کەزۆر قۆشمەبوو کوڕێکی نیشتمان پەرووەربو و بەفێڵی دەست شوشتن تێیگەیاندم کە ڕەحیم نەهاتوە بگەڕێتەوەو گوتی من دڵنیام ڕەحیم شیوعی بووەو دابڕاوە دڵنیابە زۆر بێزارە هەرچیەکی پێتدەکرێ یارمەتیبدە با ڕزگاریبێ،لەلایەنی دیکەشەوە من گرەنتی ساغلەمی ئەوکوڕەباشەدەکەم کەهەرگیز ناپاکی لێناوەشێتەوە.هیچ چارم نەما.یەکسەر گوتم هەڵسن بابڕۆین و جانتاکتشت بێنە،یەکسەر بردمە گەراج و سواری ئۆتۆمبیلی ڕێگای کۆیەبووین،تاگەیشتینە کۆیە کەس داوای هیچ ناسنامەیەکی نەکرد چونکە دڵنیابووم ڕەحیم بەتەمای خوا کەوتۆتە ڕێگا،کە گەیشتینە کۆیە ڕەحیم پرسی ئێرەکۆیەیە گوتم بەڵێ،یەکسەر بردمە لای ئاسایشی برام گوتم یەک سعات و دێمەوە چووم ڕامسپارد کە کەسێک هەیە دەبێ بەزووترین کات لەوناوە نەمینێ،دیارە هاوڕێی شەهید ئایشە گوڵم ئاگادار کرد کە دەبێ دەستو برد بکەن،براکەم تەنیادەژیاجێگەی بڕوام بوو،بەڵام من هەر هەمان ڕۆژ گەڕامەوە هەولێر،دوای من سێ ڕۆژی تەواو پێڵاویان بۆکڕی بوو جلو بەرگی کوردیان بۆ پەیداکردبوو،تێریان خواردبوۆوە وبە کاوەخۆ بەڕێیان کردبوو بۆ سماقوڵی ولەوێش کەوتبووە دەست مەفرەزەیەکی غەیری هاوڕێیان دوای یەک دووڕۆژ ئینجا تووشی مەفرەزەیەکی حزب دێن و بەگەڵیان دەکەوێ،چونکە دواتر شەهید ئەبوو لەیلا بۆیگێڕامەوە کەچۆن بەو زستانە لە بەفری ساوسێوەکانیان داوەو ڕەحیم وەزعی زۆر شەپڕێو بووە تا گەیشتوونەتە مەنزڵ و کەمێ ساوەتە.

دیارە ڕەحیم دەیزانی من دەچمەوەیان دەگەڕێمەوە  سەربازگا،ڕەنگە نەیشی زانیبێ من دواترێ کێوە دەچم،ئەگینا ئەو گەیشتە بەڕڕی ئەمان ئەدی من؟

من چوومەوە هەولێر و خۆم ئامادەکرد وگەڕامەوە وەحدەکەم لە ڕاشیدییە،شەممە چوینە ساحەی عەرەزات دیارە ناوەکان خوێندرانەوە و هاتە سەر ناوی ڕەحیم وناویان خوێندەوە بەڵام وەڵام نەبوو،وابزانم چیدیکە ناوی نەخوێندرایەوە،ئێستاو ئێستاش کەبۆڕەحیمی دەگێڕمەوە مووچڕکی پێدادێ و لەقاقای پێکەنیندەدا،ودەڵێ ئەدی نەترسای؟

ڕەحیم دوو یادگاری لەکن بەجێهێشتم یەکەمینیان تلفونی ماڵەکەیان بوو تکای کرد کە برایەکی هەبوو بەنێوی باسم پەیووەنی پێوەبکەم کە کارێکی ئەستەم بوو بەتەلەفۆن بتوانم ئەنجامیبدەم،کاتیشم هێندە نەبوو بچمە ناسڕییە،ئەوا چووشم بڵێم چی؟ ناتوانم بڵێم من براکەتانم دەرکردوە،ئەوە گوتیشم کێ پێم باوڕدەکا؟....

من لە سەفەرێکی نهێنیم بۆ پشتاشان زانیم کەڕەحیم ماوەو لە ڕەبایەی بیانەیە یان لێوژەیە،گرنگ سەلامم بۆ بەجێهێشت وگەڕامەوە.

ساڵانێک لێک دابڕاین،بەڵام دوای ئەو تاوانانەی بەحەقی پێشمەرگەکانی بەرەی جود کرا هەواڵیم نەزانیەوە ویان بیستم ناوی لەنێو مەجهولەکانە.

ساڵانێکی زۆر نزیکەی سی ودووساڵ بەسەر لێکدابڕانماندا تێپەڕی وزۆری بەدواداگەڕام نەگەیشتمە ئەنجام،شەوێک لەگەڵ هاوڕێ کاوە مەحموود دانیشتبووین وقسەو باسی هاوڕێیانی ونبوو هاتە نێوانەوە،من ناوی ڕەحیمم هێنا و ناوە حزبیەکەیشیم دەزانی هاوڕێ کاوە گوتی ئەوە تۆ ناردبووت ؟ گوتم بەڵێ بەڵام کەس نازنێ چی لێ بەسەر هاتوە؟ئەویش پێکەنی گوتی ماوە و لەهۆڵەندا دەژی هەر هەمان کات دووجار پەیوەندی کرد ژمارە تلفونەکەیم بۆ وەرگرێ چنگی نەکەوت،هەرچەندە من بێ هیوابووم بەڵا م بۆ سبەینێ ژمارە تلفونەکەی دامێ،من لەسەر سەفەربووم بۆ ئەوروپاوکەگەڕامەوە نەمدەوێرا تلفون بکەم تەنیا لەترسی ئەوەی نەوەکا هەونەبێ ،واتە ڕەحیمی هاوڕێم نەبێ وهێندەی دیکە بێ هیوابم،....

لە ئەڵمانیاوە زەنگم بۆ ئەو ژمارادا کەهی گوایە ڕەحیمە و وەڵامیداوە منیش بە عەرەبی پێیمگوت تۆ ڕەحیمی گوتی بەڵێ،نوی بابو باپیریم گوت کەخەڵکی ناسڕیەی دیسانەوە گوتی بەڵێ،

بەڵام تۆکێی و لەکوێ من دەناسی؟من نەمتوانی قسەبکەم دەمێک وەستام دڵنیانەبووم لەوەی هاوڕێیەکەم ماوە ،ئێ بڵێم چی نەمدەزانی بڵێم چی ،قوورگم گیرا قسەم بۆنەدەکرا،

ئەویش هەر هەلەو هەلەوی بوو،ددانم بەڕۆحی خۆمداگرت و پێیم گوت ڕەحیم ئەگەردەمناسییەوە ،حاول ان تربگ جێ‌شك،تکایە سەرت نەسووڕمێ،من ناوم گوشاد حەمەسەعیدە،لە کولیەی ئاداب پێکەوە بووین.

یەکسەر گوێم لە دەنگێک بوو هەر دەیگوت،هە هاهاها کێ کۆشاد ناوی من وەک عەرەب لەبزیدەکەن و تلفونەکە داخراوە،من زانیم ڕەحیم لە واق وڕماویان نەیتوانی قسەبکا،دوای دەمێک ئەو زنگی داوە بەڵام ئەوجارە من نەمتوانی قسەبکەم،هەر دەیگوت ئەدرێسەکەتم بدەیە من سبەینێ دێمە لات ،ئەوجارە لەبەر هەنسکی خۆشی و ڕەوینەوەی ئەو هەموو خەمەی لەمەڕ ئەو هاوڕێیەوە لە دڵمدابوو تلفونم داخستەوە،ئەوجارە دوای ئەوەی هێمن بوومەوە کە چەند جارێک زەنگیدا و هەڵم نەگرت،من زەنگمداوە،ئەوجا تێر قسەمانکرد،قسەو باسی چی،وەک کۆلکە زێڕینەی دوای بارانی بەهاران جارێکی دیکە هەستی هاوڕێیەتی خۆمان لەنێو ئەوهەموو ڕەنگە جوانەدا بەسەر ئەتڵەسی بەهاری ژیاندا پڕژاندەوە

یادگاری دووەمینی ڕەحیم نامیلکەیەک بوو نەنێوی ئەبوزیاتی عیراقی،ئەبووزیات جۆرێکە لە گۆرانی و مەقاماتی خوارووی عیڕاق،نازانم چەند ساڵان ئەو نامیلکەیم هەڵگرت بەیادی ڕەحیم ،وامدەزانی لەو بەندەن و کەوشەنانە هەر تووشی دەبم و دەیدەمەوە چونکە زۆری کەیف بە شیعرەکان دەهات کە بەشێکی زۆریان بە زمانی ڕۆژانەی یان جلفە نووسرابوو بەڵام ئێستاش نەمزانی چۆن و لەکوێ ونبوو.

ئەوماوەیەی ڕەحیمی تێدا ونبوو جگە لە موسای بەسرایی کەسی دیکە نەیدەزانی ،بەڵام هەر لەوسەروبەندانە هاوڕێیەکی قوتابیم کە ئێمە پێشتر لەهەولێرەوە برادەری یەکدی بووین و لەبەغداش کەم وادەبوو لێکدی داببڕێین وناویشی ڕزگار کەریم سەلیم بوو وزۆر متمانەمان پێکدی هەبوو وهەرگیز شتمان لێکدی نەدەشاردەوە،دوای ڕاکردنی من لە سەربازی کە ڕزگارم ئاگادارکردەوە،یان هەواڵم بۆنارد کە ئەگەر هاتەوە هەولێر بێتە کۆیە سەردانمبکا،هەرواش بوو لەدوای من هاوڕێیەکی کەربەلاییمان پەنای بۆوی بردبوو تابیگەیەنێتە دەستی من،ئەوهاوڕێیەش ماوە لەنێوان دانمارک و کەربەلادادەژی ،ڕەنگە هەر مانگێک یان دوومانگ دەبوو من لەبەغدا نەمابووم کە عەلی ناچاری ڕاکردن دەبێ و ڕزگار یادی بەخێر گەیاندیە کۆیەو گەیشتە دەستی من،بەڵام من ڕۆژی دوایی بەیانی زوو لەوعاردانەم نەهێشت و گەیاندمە نازەنین....ماو یەت

 

وتاری نووسەران