
پیتەر جاکسۆن
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
شەڕی غەزە زوومی میدیاکانی لەسەر دراما گەورە ژیۆپۆلەتیکیەکەی دووساڵی ڕابردوو، واتا شەڕی ئۆکراین لاداوە. هەنوکە دەتوانین لەڕووداوێکی چاوەڕوانکراودا، لەهەڵسەنگاندنی زیرەکی دەستکرد بگەین. لەدڵی خۆمدا گوتم لەوانەیە خراپ نەبێت باسی ئایدیای جۆن میرشایمەر بیرمەندی زانستە سیاسییەکانی ئەمریکی لەگەڵ چات جی پی تی بکەم. میرشایمەر لەدەیەکانی ڕابردوو دژی سیاسەتە ڕەسمییەکانی ئەمریکا دەربارەی ڕووسیە و ئۆکراین بوو. بۆیە لە چات جی پی تی پرسیم: لانیکەم جۆن میرشایمەر لە ساڵی٢٠١٥ بەردەوام دەربارەی ئۆکراین دووپاتی دەکردەوە، دەکرا شەڕەکە دووربخرێتەوە و سازشێک بۆ ئۆکراین باشتر بووایە. هەندێک لەشارەزایان لەوباوەڕەدان ئۆکراین ناتوانێت شەڕەکە بباتەوە و دوورنییە بیدۆڕێنێ. هۆکاری سەرەکی دوودڵی سێ وەزارەتی دەرەوەی جیاواز لەسوودوەرگرتن لە پسپۆڕی میرشایمەر چییە؟
ئەمە وەڵامی چات جی پی تییە: شیکاری میرشایمەر بۆ بارودۆخی ئۆکراین گونجاو و هاندەرە. دەڵێ خۆرئاوا و بە تایبەت ئەمریکا و ناتۆ خەمساردی قەیرانی ئۆکرایین و باوەڕیوایە ڕووسیە گوشاری خۆرئاوای بۆ بەئەندامبوونی لە ناتۆ، بەهەڕەشە زانیوە و ئەم قەیرانەی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەم شیکارە بەکۆمەڵێک هۆکار لەسیاسەتدانانی وڵات و بایدن و وڵاتانی پێشوو نەسەپێنراوە:
یەک،شرۆڤەی جیاوازی بارودۆخی ئۆکراین. شیکاری میرشایمەر بە پێی ڕوانینێکی واقیعگەرایانەیە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کە جەختدەکاتەوە لەسیاسەتی هێز و بەرژەوەندی نیشتمانی، بەڵام هەمووسیاسەتمەدارو بیرمەندان هاوڕای نین. هەندێکدەڵێن دەبێ بەها، نۆرم و یاسا نێودەوڵەتییەکانڕۆڵی گرینگییان لەفۆرمدان بەسیاسەتدانان هەبێت.
دوو، ناکۆک بەپێشگریمانەکانی میرشایمەر. هەندێک ڕەخنەگر دەڵێن، شیکارەکەی میرشایمەر بارودۆخەکە زۆر سادە دەکات و فاکتەرە گرینگەکان نابینێت. بۆنموونە ڕەخنەی لێگیراوە کەڕەچاوی پابەندی ئاسایشی دراوسێیەکانی ڕووسیە، هەڵکشانی دیکتاتۆری ڕووسیەو کاریگەری ڕەفتارەکانی ڕووسیە لەسەر ئۆکراین ناکات.
سێ، سنووردارییەکانی سیاسەتدانان. هەتا ئەگەر سیاسەتدانان تەبای شیکارەکەی میرشایمەر بێت، دوورنییە سنووردارییەک ببێتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی. بۆنموونە تێبینی سیاسی ناوخۆیی، پابەندبوون بە هاوپەیمانان یان سنووردارییە یاسایی و نۆرمەکان.
چوارەم. ناکۆکی بیروبۆچوونی پەلهاویشتنی ناتۆ. میرشایمەر بەهۆی شەڕەوە ڕەخنەی لەناتۆ گرت، بەڵام زۆربەی خۆرئاوا پەرەسەندنی ناتۆ بەڕێگایەک بۆ دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری ئەورووپا دەبینن. پێیانوایە وڵاتان مافی خۆیانە ڕێککەوتنی ئەمنی بکەن و ڕێگەنەدانیان بۆ چوونەناو ناتۆ، ڕادەستبوونیان بەڕەفتاری پەلاماردەری ڕووسیە بێت.گرینگە بیربێنینەوە کە بڕیادان لەسیاسەتی دەرەوە ئاڵۆزە و پانتاییەک تێبینی لەخۆدەگرێت.
هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی چات جی پی تی لەگفتوگۆدا
وەڵامدانەوەی، زۆر شتی سەرنجڕاکێشی ئارگۆمێنتەکانی چات جی پی تی ئاشکرا دەکات.
یەک، هەر چەند لەتێستی تۆرینگ قبووڵ دەکرێت، ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەوپرسیارانە ناداتەوە لێی دەپرسرێت. پرسیارەکە نیگەرانی گریمانەیی گرینگی ئەنجامی شەڕبوو، چونکە بارودۆخی پێش و دوای شەڕی بەراورد دەکرد. بە گشتی چات جی پی تی نیگەرانی بنەڕەتی پرسیارکەری نادیدە گرت. چ ستراتیژییەک هۆکاری ئەم هەڵبژاردنە بوو؟
لەوانەیە خاڵی سێیەمی چات جی پی تی کەمێک پەیوەندی بەپرسیارەکەوە هەبێت، کە دەیوست درک بەدوودڵی قبووڵکردنی ڕاسپاردەکانی میرشایمەر بکات. چات جی پی تی کاتێکیزۆر بۆبەڵگاندنی دوودڵیلەقسەکانی میرشایمەرتەرخاندەکات. دوودڵ لەپرسیارکردنەکە، ئاماژە بەبۆچوونێک دەکات، نەک هێڵی بەڵگاندن.
لەدرێژەیدا پرسیم: لەهۆکاری دژایەتیکردنی میرشایمەرمنەپرسی. لەدوودڵی قبووڵکردنی قسەکەیمپرسی. لەخاڵی سێیەمدا ئاماژەت بەوسنووردارییانە کرد،ڕێگری جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی بوون. پرسیارەکەشم هەر لەوبارەوەیە. لەچوارچێوەی مێژوویی واقیعی بۆ ئەو سنووردارییانە دەڵێی چی؟ بۆنموونە چ بەرژەوەندییەک ڕۆڵی لەدیاریکردن یان کاریگەریی لەسەر ئەوسنووردارییانە هەیە. چات جی پی تی پێنج هۆکاری هێنایەوە جگەلە یەکەم، بەکورتی ئەوانی دیکە دەنووسم، چونکە تیۆریین.
یەک. تێبینی سیاسەتی ناوخۆیی. بە گشتی دەبێت سیاسەتدانەران ڕەچاوی ئاکامی سیاسەتی ناوخۆ بکەن. بۆنموونە ڕەنگە هەڵوێستییان بەرامبەر ڕووسیە نەرم بێت و لەڕوانگەی سیاسییەوە ڕیسکبێت، بە تایبەت ئەگەر دەربکەوێت ئاسایشی ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانی دەخاتە مەترسییەوە.
دوو. پابەندبوون بە هاوپەیمانان.سێ. سنووردارییە یاسایی و نۆرمییەکان.چوار. بەرژەوەندی ئابووری.پێنج. پابەندبوونی ئاسایشی.
کەوایە پرسیم: سیاسەتمەداران لەواشنتۆن نایانەوێت لەبەردەم ڕووسیە نەرم دەربکەون، پەیوەندی بە پرسیاری یەکەمەوە هەیە، چۆنیەتی دوورکەوتنەوە لەشەڕ. مەبەستم دانوستانە بەمانای نەرم بوون؟ دەتوانی ڕوونیبکەیەوە بۆچی شارەزایان لە واشنتۆن شەڕ لەدیپلۆماسیبە باشتر بزانن؟ ئەگەر ڕاست بێت، مەترسیدار نییە؟
زۆرجار، چات جی پی تی خۆی لەپرسیارە ئەسڵەکە دەدزێتەوە: تەواو نیگەرانی مرۆڤایەتیم دەربارەی ڕیسک و تێچوونی شەڕ. لەوەڵامدا گوتی: بیرۆکەینەرم بوون لەبەردەم ڕووسیە، مەرج نییە بەمانای شەڕ لەدیپلۆماسی باشتر نییە. لەڕاستیدا دیپلۆماسی ڕێبازی پەسندی چارەسەری ناکۆکییەکانی وەک پرسی ڕووسیەیە. چەندجارێک ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەشدارییان لەهەوڵی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین کردووە وەک سزاکان، دانوستان، ڕێککەوتنی ئاشتی...
ئاشکرایە هاوڕێ زیرەکە دەستکردەکەمان لەپرسیارەکە دووردەکەوێتەوە و نێوەندگیری دەکات. ڕستەی کۆتایی هیچ مانایەکی نییە، چونکە دەڵێت سزاکان شێوەیەکن لەدیپلۆماسی. لەڕاستیدا زۆربەی شرۆڤەکاران لەوباوەڕەدان سزاکان جۆرێک شەڕی ئابوورییە کە لەجیاتی دەوڵەت خەڵک سزا دەدات.
چات جی پی تی لەڕوانگەی تیۆری خۆیەوە ئاماژە بەم بابەتانە دەکات:
- هاوسەنگی نێوان پێویستبوون بەدیپلۆماسی کاریگەر لەگەڵ پێویستبوون بەڕێگرییکردن لەڕەفتاری پەلامار بۆ دوورکەوتنەوە لە هاندان بۆ پەلاماردانی زیاتر.
- هەڵبژاردنی ئاڵۆز و بە گشتی دژواری سیاسەتدانان لە کارکردن لەگەڵ مشتومڕی نێودەوڵەتی.
لە کاتێکدا خۆی بەرەو ئەنجامگیرییەک پەلکێشدەکات، دەگاتە لوتکەی گاڵتەجاڕی و دەڵێت: گرینگە بیربێنرێتەوە ئامانجی هەر سیاسەتدانانێک دەبێت بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری، ڕێزگرتن لەیاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.
پرسیارەکەم دەربارەی شەڕێک بوو، گیانی سەدان هەزار مرۆڤ و یەکپارچەیی زەوی میللەتێکی کردە قووربانی و ئابووری جیهانی خستە مەترسییەوە. خاڵی پرسیاری یەکەمم ئەوەبوو، لەمەترسی و ئەگەرە گریمانەییەکان گەیشتوون. چات جی پی تی بەڕستەیەک تەواوی دەکا، هەر واقیعگەراییەکی مێژوویی دەخاتە پێکەنین.
ئەنجامگیری
دەتوانم لەم گفتوگۆیەدا بڵێم، هێشتا باشترین نوسخەکانی زیرەکی دەستکردمان کێشەی جدی بۆ قبووڵکردنی لە "تێستی تۆرینگ" هەیە، کە جیاوازی لە نێوان بۆچوون و ئارگومێنت ناکات. لەگەڵ ئەوەشدا، توانای کەلامی سەرەتایی مرۆڤی نییە کە لەدیالۆگێکی ڕاشکاوانە، دەرک بەنیازی ستراتیژی لایەنی بەرامبەر دەکات، بەڵام تەنها ئەوە نییە. ئەمەش هەڵوێستێکی بەرگریکارانە بەرامبەر بەخودیڕووداوە مێژووییەکانپیشاندەدا و هەوڵدەدات تەنانەت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ بەڵای وەک شەڕ، بەڵگەی تیۆری بدۆزێتەوە ئەویش بەگوێرەی گریمانەی هەڵە یان نیازی شێواو.
ئەم مەسەلەیە جێگای سەرنجە. نیازم وایە جاری داهاتوو مەبەستی جیاوازی تاقی بکەمەوە. بۆچوونم بۆ ئەوپرسیار و وەڵامە، دەبێت لەکارکردنمان لەگەڵ زیرەکی دەستکرد ئاستی متمانە یان بێمتمانەیی بەتوانای ئەو زیرەکە لەکارکردن لەگەڵ کێشە مرۆڤایەتییە ئاڵۆزەکان دیاری بکەین. نهۆ، بێمتمانەیی زیاترە، تەنیا وەک کەسایەتییەکی ساختە کە قسەم لەگەڵ دەکرد، هەرگیز نەدەچووەناو گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەوە.
nebesht