‌دایە گــیان 

چاوەکـــانم ڵێڵ دەبــن کــاتێ 

بیرلەنەبـونت بـکەمەوە ڕۆژێ  

قــاچــەکـانم ســڕئـەبن ودەمخـەن بـەزەویـدا 

ئـەگــەرســـاتێ نـەبـیـــت لــەماڵــەکــەتــدا 

کۆشــک و ماڵـی شــاهانـەی زۆرم دیــوە و  

رۆیشــتووم بــەبــێ تــۆ 

بــەڵام هیـچیان وەکــو ماڵــەکەی تــۆ 

لێــوەکـانم ناخـاتە پێـکەنـــیـن و 

چــاوەکــانم تەڕ ناکــەن لەفـرمێســکی خــۆشـی 

تــۆ ئـەوکـەسەی کــەهەر جـارێ 

بـاوەشــت پێ دەکـەم ســوکنایـیە دادێ 

بـەروح و دڵمدا وەک منداڵێکـی ساوام لێ دێ 

کۆتــای هــەموو نـۆێژە فەرزەکـان 

لەسەر بـەرماڵەکـەم نزا دەکـەم تـەمەنـی نوحت هەبێ 

و مەرگــم پێش مەرگی تــۆ بــکەوێ 

چــاوەکــانم ئــەســرم  ئەڵێــم (امین) 

ئەی ئــەو ئـافرەتەی ڕووبارێکــی لەخۆشــەویستـی 

وداســتانێکــی لــەپتەوی و بــەهێزی  

نوقــمی ئــەشــق و سۆزی تـــــۆم 

نوقــمی وەفــا و ئەهــلی تــــۆم 

چــاوە ســەوزەکــانت بــەهاری ژیـانی منن 

کـە ئــەبـینم بــرینی دەســتەکـانت وەکــوجاران 

زوو چاک نابـێ دڵــم لـەنگـەر دەگرێ لەخــەم 

 وەکـو مـناڵــە بـچوکـەکـانی ترنیم 

هیچ کــات حــەزم نـەکردووە  

شیرینی ناو دوکانەکە بکریت و بیهێنیتەوە 

 چونکە تۆهەنگوینی ژیـانی ئێــمەی 

لـەو سـاتەوە چـاوم بـەدوونیـا هەڵهێنـاوە 

لانکـەی حـەوانەوەم باوەشـی تـۆ بوو 

تــۆ بـڵێی کەســێ هەبــێ؟ 

رەنجت بـەخەسـاربدا! 

 هــەمووان یـەکێکـیان هـەیە لــەڕووحیـان زیاتر خۆشــیان دەوێت تـۆئـەو یــەکەی بکـرە لەروح زیاتر 

 مـن هــەرجار لێت دەروانــم  

بـەهەشـتەجــوانەکـەی خودا ئـەبیــنم

حنان  عادل

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا