ئەوەی لە فەڕەنسا ڕوودەدات ئەستەمە بتوانیت بە موتڵەقی قبوڵی بکەیت یان بە موتڵەقی رەتی بکەیتەوە، چونکە تەنیا یەك ڕەهەند بەڕێوەی نابات.
ڕەهەندێکی عەدالەتخوازی لەم ناڕەزایاتیانە هەیە کە تێکهەڵکێشە لە قوتابیان و سەندیکاو رێکخراوە پیشەیی و کرێکاریەکان، لە پاڵیدا ڕەهەندێکیتر هەیە کە تەنیا ئامانجی تێکدان وتاڵانیە، بەشێك لە چەپەکان و بەشێک لە ڕێکخراوە ئیسلامیەکان و نەوەی سێیەمی گەنجی کۆچبەرانی ئیسلامی لەڕەهەندی دووەمن، بە دڵنیایی شێواندن و فۆکس خستنە سەر یەك ڕەهەندو وێنەکانی سوتاندن و تاڵان کردن بە ئامانجەوە دەکرێت، کە ڕوخساری بزوتنەوە راستەقینەکە نەمێنێت، کە ڕەهەندێکی ماف و عەدالەت خوازیە.
نزیك دە ساڵیک لەمەوبەر، کە ئەو دەمیش پاریس و شارەکانیتر بە دەستی ناڕەزایەتیەکان دەسوتا، فەیلەسوف ژیژەك پێ ی وابوو کە ئەم توندو تیژیە بە دەر لە هەموو فاکتە ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کۆچبەری، فاکتێکیتر هەیە کە سیستەمی کاپیتالیزم ڕۆڵی راستەوخۆی تێدا هەبووە، کە ئەویش دروست کردنی " بۆشایی ئایدیۆلۆژیە"! 
سیستەم پاش کارکردنی دەیان ساڵەی لە سەر نابودکردنی هەموو سێتێکی فیکری، عەدالەتخوازی، رێکخستنی کۆمەڵایەتی، ئایدیۆلۆژی، چەند نەوەیەکی بەرهەم هێناوە کە بە قوڵی دابڕاوە لە خەباتی راستەقینەی پیشەیی و ڕێکخراو، لە هۆشیاری و کلتوری بەشداری سیاسی، بۆیە پەنا دەباتە بەر ئاسانترین ئاکشن "وێران و تاڵانی" بزنسی بچووك سوتاندنی ماشێنی پۆلیس و موڵکەکانیتری حکومەت.
میدیاش بە تەواوی ڕەهەندەکەیتری ئاوت کردووە، بۆ ئەوەی وابێتە بەرچاو کە ئەوەی لە فەڕەنسا دەگوزەرێ تەنیاو تەنیا هاری و بەربەریەتە نەك بزوتنەوەیەکی عەدالەتخواز

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا