​جیاکاری لەنێوان منداڵەکان لە خێزاندا یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو هەڵە پەروەردەییانەی کە دایک و باوک ئەنجامی دەدەن بەبێ ئەوەی زۆرجار هەستی پێبکەن و کاتێک باوک یان دایک یەکێک لە منداڵەکانیان بەسەر ئەوانی تردا بەرز دەکەنەوە یان بەردەوام بەراوردیان دەکەن ئەوا بێئاگایانە بنەمای متمانەبەخۆبوون لە دەروونی ئەوی تریاندا دەڕووخێنن و ئەم جیاکارییە بە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ پەیامێک دەگەیەنێتە منداڵەکە کە ئەو شایستەی خۆشەویستی و رێز لێگرتن نییە هاوشانی ئەوی تر ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستی ناگرنگی و بێوچانی متمانە بەخۆبوون و لەدەستدانی باوەڕ بە کەسانی دەوروبەر کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەلەقی و ترسێکی توند لە شکست و تەنانەت ڕکابەرییەکی توند و ڕق و کینە لەنێوان خۆشک و براکاندا کە تا تەمەنی پێگەیشتنیش بەردەوام دەبێت چونکە منداڵی پشتگوێخراو هەمیشە هەوڵ دەدات سەرنجی دایک و باوکی ڕابکێشێت یان بە پێچەوانەوە دوورکەوتنەوە و گۆشەگیربوون هەڵدەبژێرێت و ڕەفتاری توندوتیژانە بەرامبەر دەوروبەری نیشان دەدات بۆیە پێویستە لەسەر هەموو دایک و باوکێک دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان ڕۆڵەکانیاندا جێبەجێ بکەن و لەبری بەراوردکردن هەریەکەیان بە توانا و تایبەتمەندییە جیاوازەکانی خۆیەوە قبوڵ بکەن چونکە خۆشەویستی و پەروەردەی دروست کلیلە بۆ دروستبوونی کەسایەتییەکی هاوسەنگ و تەندروست کە لە داهاتوودا بتوانێت بە متمانەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵگە ببێتەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا