
خوێنەرانی ڕێگای کوردستان؛ ئەم وتارەی بەردەستان تەمەنی نزیک بە ٢٥ ساڵ لەمەوبەرە. ئەم وتارەی هاوڕێ کەریم ئەحمەد نەک تەنیا بەهرە و سەلیقەیەکی قوڵی ڕۆژنامەگەریی چەپی بەسەردا زاڵە، بەڵکو لە ڕووی فیکریشەوە کۆمەڵێ ڕەهەندی قوڵی فیکری لە خۆ گرتووە؛ هاوڕێ کەریم چارەکە سەدەیەک لەمەوبەر پێشبینیی جۆرێک لە تەوژمی لیبرالیی بێدیسپلین دەکرد کە هەوڵ دەدا شوێن بە هەموو ئیلتیزامێکی تر لەق بکات.
ئەم وتارە چارەکە سەدەیەک لەمەوبەر دەیەوێت بە بیر هاوڕێیان و ئەندامانی حیزب بهێنێتەوە کە ڕۆژنامەی فەرمیی حیزب زۆر لەوە جدیترە کە تەنیا وەکو ڕۆژنامەیەک لە پاڵ ڕۆژنامەکانی تر مامەڵەی لەگەڵ بکەیت؛ ڕۆژنامەکەت «ڕێگای کوردستان» لە ڕووی مێژووییەوە نەک تەنیا بەتەمەنترین ڕۆژنامەی چەپە لە کوردستان، بەڵکو ڕۆژنامەیەکە لە ڕووی دیسپلینی دەرچوون و بەردەوامییەوە هەمیشە هێڵی چەپی کۆمەڵگە بووە. ئەم وتارە بە بیر ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دەهێنێتەوە، کە «ڕێگای کوردستان» جیاوازە لە ڕۆژنامەکانی تر؛ بۆ هاوڕێ کەریم ئەحمەد چەشنی هەموو ڕابەرانی تری چەپی جیهانی، ڕۆژنامەی فەرمیی حیزب تەنیا «ڕۆژنامە» نییە، بەڵکو «ڕێکخەرێکی کۆمەڵایەتیشە».
نووسینی/ کەریم ئەحمەد-سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کوردستان
هه‌ر رێكخراوێكی سیاسی، یان كۆمه‌لایه‌تی، حزب بێت، یان كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ك، ئاشكرا‌و ڕه‌وا بێت یان نهێنی و ناڕه‌وا، واته له رووی یاساوه رێگه پێ نه‌دراو بێت، هه‌وڵده‌دات رۆژنامه، یان گۆڤارێك ده‌ربكات كه زمانحاڵی خۆی بێت، واته سیاسه‌ت و بیروباوه‌ڕ و ئامانجه‌كانی ده‌رببڕێت، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و چاپكراوه‌یه بگه‌یه‌نێته فراوانترین كۆمه‌لێنی خه‌ڵك و له‌وانه‌شه له ئه‌ندامه‌كانی داوا بكات كه ئه‌و بڵاوكراوه‌یه ببێته یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی تێگه‌یاندنیان، پێش هه‌موو شتێك بۆ باش تێگه‌یشتن و حاڵی بوون له بیروباوه‌ڕو سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی حزب له گشت بوارێكداو گه‌یاندنیان بۆ ناو فراوانترین كۆمه‌لێنی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی هێنانیان بۆ ناو حزب، یان ده‌ستخستنی لایه‌نگرییان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حزب و كۆبوونه‌وه له ده‌وری به پله‌ی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت رۆژنامه‌كه داخوازی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بخاته روو (ئه‌مه سه‌باره‌ت به حزبێكی شیوعی)و گرتنه‌به‌ری رێبازی راست و دروست بۆ كۆكردنه‌وه‌و رێكخستنی خه‌ڵكی به مه‌به‌ستی سه‌ركردایه‌تیی خه‌باتیان له پێناو داخوازییه‌كانیانداو له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا، هه‌ر به‌م مانایه‌ش رۆژنامه ئامرازێكی كاریگه‌ر ده‌بێت له رێكخستن و له ژیانی حزبدا، داواكارێكی چالاكی سیاسه‌ت و بیروباوه‌ڕه‌كانی حزب ده‌بێت.
رۆژنامه‌گه‌ریی شیوعی له بڵاوكردنه‌وه‌دا پشت به بیروباوه‌ڕی ماركسیزم ـ لینینزم ده‌به‌ستێت له باسكردنی پێكهاته‌كانی رووداوه‌كان و له شیكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و به ئه‌نجام گه‌یشتنی واقیعییانه، به‌پێی كێشه‌ی سیاسی (نیشتیمانی دیموكراسی) و کۆمەڵایەتی له قۆناغێكی مێژوویی دیاریكراودا. به‌م جۆره‌و به چه‌شنێكی وردبینانه‌ی هاوپه‌یمانییه کۆمەڵایەتی و سیاسییه‌كان و به گوێره‌ی قۆناغی مێژوویی كه بزاڤه‌كانی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و قۆناغی رزگاری نیشتیمانی و دیموكراسییه به‌رجه‌سته ده‌بن.
رۆژنامه‌ی حزب ده‌بێت بیروباوه‌ڕو سیاسه‌تی حزب و پابه‌ندێتی، دیسپلین، له‌به‌رچاو بگرێت، وه‌ك هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیتری حزب، ئێمه ئه‌و جیاوازییه‌ش ده‌زانین كه له نێوان ڕۆژنامه‌ی نهێنی و رۆژنامه‌ی ئاشكرادا هه‌یه، یه‌كه‌میان ئیلتیزام و دیسپلینی ته‌واوی به‌سه‌ردا په‌یڕه‌و ده‌بێت، چونكه ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كردن و بڵاوکردنەوەی تێدا ده‌كه‌ن ئه‌ندامانی حزبن و رۆژنامه‌ی نهێنی جێگه‌ی بڵاوکردنەوەی وتاری خه‌ڵكی دیكه‌ی تێدا نابێته‌وه، جگه له شیوعییه‌كان، هه‌روه‌ها نووسه‌ران له‌و چه‌شنه رۆژنامانه‌دا حه‌ز ناكه‌ن وتاره‌كانیان له رۆژنامه‌ی نهێنی حزبدا بڵاوبکەنەوە.
بەڵام رۆژنامه‌ی ئاشكرا، وێڕای پابه‌ندبوونی حزبییانه‌ی، له لاپه‌ڕه‌كانیدا جێگه‌ی بڵاوکردنەوەی وتاری هه‌مه‌جۆره‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌شی تێدا ده‌بێته‌وه كه شیوعی نین، بەڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه رۆژنامه‌كه بكرێته رۆژنامه‌یه‌كی لیبراڵی، ئاماده‌ش نییه هه‌رچی وتارێكی بۆ بنێردرێ بڵاویان بكاته‌وه.
ده‌سته‌ی نووسه‌ران چالاكیی به‌رفراوان بۆ هاندانی نووسه‌رانی پێشكه‌وتنخواز ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه وتاره‌كانیان و باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری و کۆمەڵایەتییان و ته‌نانه‌ت باسی پرسه فیكرییه‌كانیش به‌پێی باری سه‌رنجی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، له كاتێكدا بڵاوکردنەوەی بیروڕاو ره‌وتی نا ماركسییانه له رۆژنامه‌كه‌دا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه مافی ئه‌وه‌شمان هه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایانه بكه‌ین و به‌پێی باری سه‌رنجی ماركسیزم به‌رپه‌رچیشیان بده‌ینه‌وه، چونكه ناكرێت ده‌ستبه‌رداری هه‌موو ئه‌وه بین كه پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕو سیاسه‌تی حزبه، چونكه كارێكی له‌و چه‌شنه ده‌بێته مایه‌ی په‌شێویی سیاسی و فیكری و ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ناسنامه‌ی فیكری حزب، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب و به یه‌كێتی حزب ده‌گه‌یه‌نێت و یه‌كێتی بیر‌و كار له ژیانی ناوخۆیی حزبدا لاواز ده‌كات.
هه‌ر كام له رۆژنامه حزبییه‌كانی هه‌ر حزبێك سیاسه‌ت و بیروڕای حزبه‌كه ده‌ربڕێت، رۆژنامه‌كه له به‌رده‌م حزبه‌كه‌دا به‌رپرسه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌و پرسانه‌ش كه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه هیچ پابه‌ندبوونێكیان به سیاسه‌تی ئه‌و حزبه‌وه نییه‌و ئه‌و باری سه‌رنجانه‌ی له رۆژنامه‌كانیاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی ئه‌و حزبه یه‌كناگرنه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت به رۆشنی وەڵام بدرێنه‌وه.
حزبی شیوعی له كاتێكدا حه‌ز ده‌كات لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌كه‌ی بۆ نووسه‌رانی نا شیوعیش واڵا بكاته‌وه كه به‌رهه‌مه زانستی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و مێژوویی و فیكرییه‌كانیان له رۆژنامه‌ی ناوه‌ندیی (رێگای كوردستان) و له گۆڤاره‌كه‌ی حزب (بیری نوێ) بڵاو بكه‌نه‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌شدا حزب ده‌رفه‌تی بۆ ئه‌ندامانی حزبی ره‌خساندووه كه شتێك بڵاوبکەنەوە له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌خشه بۆ كێشراوی حزبدا بگونجێت و به ئازادی ته‌واو گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌ر له‌و كاته‌شدا حزب مافی وەڵامدانه‌وه‌یانی هه‌یه.
بڵاوکردنەوەی ئه‌م بیروڕاو ئه‌وی دیكه پرۆسه‌یه‌كی دینامیكی زیندووه‌و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه بیروباوه‌ڕ وه‌ك لاشه‌یه‌كی زیندووه‌و یاسای یه‌كێتی و ململانێی دژه‌كان ده‌یگرێته‌وه.
رۆژنامه هه‌ن لیبراڵین و موڵكی كه‌سانێك، یان كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن لیبراڵین و له سه‌ر بیروڕایه‌كی دیاریكراو ئۆقره ناگرن، تێكه‌ڵێكی پێكڕا نه‌گونجاوی بیروباوه‌ڕن، بەڵام له باری سه‌رنجیان و له تێڕوانینی (ئازادی!)دا یه‌كگرتوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی (ئازادی) شتێكی ره‌ها بێت و هیچ یاسا، یان نه‌ریتێكی کۆمەڵایەتی و شوێن و كات نه‌یگرێته‌وه.
ئه‌و چه‌شنه رۆژنامانه لاپه‌ڕه‌كانیان بۆ بڵاوكردنه‌وه ئاواڵا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له رووی هه‌ر كه‌س و هه‌ر بیرێكدا بێت بێ ئه‌وه‌ی به هیچ شتێكه‌وه پابه‌ندبن، كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌م چه‌شنه بیروڕایه لیبرالییه بێننه ناو ڕۆژنامه‌كانی حزبه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌م رێبازانه ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ده‌كه‌نه ژیانێكی پڕ له گێره‌شێوێنی و مرۆڤ به‌ره‌و ژیانێكی سه‌ره‌تایی ده‌گێڕنه‌وه.
رێگای كوردستان، ژماره (502) رێكه‌وتی 13/5/2002
لە کتێبی" وشەی سوور" ٢٠١٩
