
هێرش قه‌هار عزیز
ده‌توانین بڵێین، پێكەوە ژیان به ئاشتیانه و مامه‌ڵه‌كردنی چه‌ندین گروپی جیاواز له‌ته‌ك یه‌كدا، ئاین و نه‌ته‌وه و كلتوور و فكری جیاواز له‌نێو كۆمه‌ڵگادا، به ئارامی ژیان ده‌كه‌ن و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گرینگه، كه له مێژوودا ئه‌و جیاوازییانه به‌ریه‌ككه‌وتن و گرژی و ناكۆكییان هه‌یه، بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ئاشتتی و هاوسه‌نگ له كۆمه‌ڵگادا، به تایبه‌تی له وڵاتی خۆمان، كه تێیدا چه‌ندین گرووپی جیاواز له ئارادایه، ده‌بێت گفتوگۆی هاوبه‌ش و یه‌كتر قبووڵكردن له‌نێوان گرووپه جیاوازه‌كاندا هه‌بێت، هەبوونی ده‌ستێکی هاوبەش له‌نێوان گرووپە جیاوازه‌كاندا هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و دروستكردنی متمانه له‌نێوانیاندا، چونکە ده‌بێته ئاسۆیه‌كی هاوبه‌ش بۆ داهاتوویان،كه تێیدا هه‌موو گرووپه جیاوازه‌كان به‌شدارده‌بن له په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات‌دا، له كوردستانی له‌مه‌ڕ خۆشمان‌دا پێویستە به‌شێوه‌یه‌كی چالاك كار بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ده‌مارگیری له‌نێوان گروپه جیاوازه‌كاندا، له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵی حزیه‌كان زۆر پێویستە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک چونکە ئەوان ده‌وری به‌رچاویان هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی دژایەتی یه‌كتر و ده‌مارگرژی نێوانیان و به‌ره‌و پێشبردنی پێكه‌وه ژیان، بۆ پێناسه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌مێژوو، بۆ دروستكردنی هاو وڵاتیبوون و پێكه‌وه‌ژیان له‌گشت ئۆڕگانه‌كانی كۆمه‌ڵگادا .
په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر گرینگی پێكه‌وه ژیان و ڕێزگرتن له‌جیاوازییه‌كان، دابینكردنی ڕێگای یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، هاوبه‌شی كلتوری و جیاوازی بیر و بۆچوونه فكرییه‌كان، به‌واتای دژ به‌یه‌ك نایه‌ت، به‌ڵكوو تایبه‌تمه‌ندی خوودی مرۆڤه‌كانه، فره‌یی ته‌نها چه‌مكێكی سیاسی نییه، به‌ڵكوو ڕێچكه و ڕێڕه‌وی ژیانه بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتوو،له فره‌ییدا، بۆیه گرینگه تێڕوانینی فكری و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، گرووپ و ئیتنیكه جیاوازه‌كان دابه‌شكردنی ژیان نییه، بەڵکوو هاوبه‌شیكردن و پێكه‌وه ژیانه، چونکە ئه‌و زه‌وییه‌و پێكهاته‌كه‌ی هی هه‌مووانه، خۆر و ئاووهه‌وا و سامانی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی هه‌موویان لێی هاوبه‌شن. ئێره شوێنی داوه‌ری و ڕق و كینه نییه، به‌ڵكوو شوێنی پێكه‌وه ژیان و یارمه‌تی و هاوكاریكردنی یه‌كتره، شوێنی قبوڵكردنی یه‌كتره به هه‌موو جیاوازییه‌كانییانه‌وه، هه‌ر تاكه‌و له‌ئاستی خۆیدا به گوێره‌ی توانا و پێگه‌یشتوویی خۆی، خۆیان ده‌نوێنن و ئه‌سپی خۆیان له مه‌یدانی ژیاندا تاوده‌ده‌ن. تۆ پێمبڵێ ئه‌ی مرۆڤ بۆ ده‌بێت جیاوازی میوه و داروبه‌رد و خاك ...هتد قبووڵ بكه‌یت ؟ بۆ نابێت بیر و بۆچوون و فكر و ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز قبووڵ بكه‌یت ؟