
حهیدهر مهنتك
لە کاتە هەستیار و پرۆسە گرژە سیاسییەکاندا، هەڵوێستی یەکلاکەرەوە، تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ دڵسۆزیی نوێنەران، پەرلەمانتار لە بنەڕەتدا نوێنەری سەروەریی خەڵک و باوەڕی حزبەکەیە، نەک نوێنەری بەرژەوەندیی تەسک و شخصی، بۆیە سەنگەرگواستنەوە لە کاتی قەیرانەکاندا خیانەتە، لە متمانەی ئەو جەماوەرەی دەنگی پێداوە و ئەو قەوارەیەی پشتیوانی کردووە..
دەنگدەران دەنگ دەدەنە پڕۆژە و ئاراستەی سیاسی، نەک کەسایەتییەکان، کاتێک ئەندامێکی پەرلەمان لە پێناو دەستکەوتی کەسیدا سەنگەر دەگۆڕێت، لە ڕاستیدا دەنگ و ئیرادەی هەڵبژاردەرانی دەفرۆشێت، مێژووی سیاسی سەلماندوویەتی کە پەرلەمانتاری ڕاستەقینە لە تەنگژەکاندا لەگەڵ جەماوەرەکەیدا دەمێنێتەوە.
کورسیی پەرلەمان قەڵایە بۆ بەرگریکردن لە مافی هاووڵاتییان، نەک پردێک بۆ گەیشتن بە ئامانجی تایبەت و خۆ دهوڵهمهندكردن، پاراستنی ئەم ئاڕاستەیە بنەمای سەرەکییە بۆ بونیادنانی متمانە لە نێوان هاووڵاتی و سیستەمی سیاسی و پاراستنی هاوسەنگیی دیموکراسی لە کۆمەڵگەدا. وهك چۆن كورسی بۆ كهمینهكان ڕێكخرا، بهههمان شێوهش بۆ سهنگهر گواستنهوه به ماده یاسایی و ڕێمایی ڕێكبخرێت..
ویستم گوزهرێك بكهم به نێو پهیڕهو بنهماكانی پهرلهمانی،، بۆ چهند ولاتێك بۆ پرسی سهنگهر گواستنهوهی پهرلهمانتاران لهكاتی تهنگهژهو قهیرانهكان... بهبێگومان ئهو بازاڕهش لهم ولاتانه بوونی ههبووه بۆیه به یاسا له پهیڕهوهكانیان ڕێكیان خستووه..
دیارترین ئەو وڵاتانەی سیستەمی بەهێزیان هەیە بۆ ڕێگریکردن لە سەنگەرگواستنەوە بریتیین لە
١- هیندستان
هیندستان یەکێکە لە ناسراوترین وڵاتان لەم بوارەدا، لە ساڵی ١٩٨٥ لە ڕێگەی
پاشکۆی دەهەم/ ی دەستوورەوە (یاسای دژە سەنگەرگواستنەوە)ی پەسەند کرد، ئەگەر پەرلەمانتارێک بە ویستی خۆی دەست لەو حزبە بکێشێتەوە کە لەسەری هەڵبژێردراوە، یان پێچەوانەی ڕێنماییەکانی حزبەکەی دەنگ بدات، کورسیی پەرلەمانەکەی لەدەستدەدات.
٢- مالیزیا
لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەموارکردنی دەستووری پەسەند کرد بەناوی (یاسای دژە سەنگەرگواستنەوەی پەرلەمانتاران)
بەپێی ئەم یاسایە، هەر پەرلەمانتارێک حزبەکەی بگۆڕێت، کورسییەکەی بە بەتاڵ هەژمار دەکرێت و دەبێت هەڵبژاردنی لاوەکی لەو بازنەیەدا بکرێتەوە.
٣- باشووری ئەفریقا
چونکە سیستەمی هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە بەپێی (نوێنەرایەتیی ڕێژەیی) یە ، کورسیی پەرلەمان موڵکی حزبەکەیە نەکن کەسەکە، ئەگەر پەرلەمانتارێک دەست لە حزبەکەی بکێشێتەوە یان دەربکرێت، دەستبەجێ کورسییەکەی لەدەستدەدات و حزبەکەی کەسێکی تر لە شوێنی دادەنێت.
٤ـ بەنگلادیش
بەپێی ماددەی ٧٠ی دەستووری بەنگلادیش، ئەگەر پەرلەمانتارێک دەست لەو حزبە بکێشێتەوە کە لەسەری هەڵبژێردراوە، یان لە پەرلەماندا دەنگ دژی حزبەکەی خۆی بدات، کورسییەکەی لەدەستدەدات.
٥- پاکستان
بەپێی ماددەی ٦٣ دەستووری پاکستان، ئەگەر پەرلەمانتارێک بچێتە ناو حزبێکی ترەوە، یان کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، دەنگدانی متمانە، یان بودجە بەپێچەوانەی ویستی حزبەکەی دەنگ بدات، لە پەرلەمان دەردەکرێت
٦- نیوزیلەندا
لە ساڵی ٢٠١٨دا یاسای تایبەتی پەسەند کرد بۆ ڕێگریکردن لە سەنگەرگواستنەوە، کە ڕێگە بە حزبەکان دەدات ئەو پەرلەمانتارە لە پەرلەمان دەربکەن کە حزبەکەی جێدەهێڵێت یان هاوسەنگیی نوێنەرایەتیی حزبەکەی تێکدەدات..
مەبەستی سەرەکی لەم یاسایانە:
ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی پارە یان پلە و پۆست بۆ کڕینی ویژدانی پەرلەمانتاران، پاراستنی متمانەی دەنگدەران، تاوەکو پەرلەمانتار نەتوانێت بە دەنگی دەنگدەرانی حزبێک بچێتە خزمەت حزبێکی تر.
