سوبحی مەهدی

    پێش چوونە نێو کرۆکی باسەکە، دەمەوێت بڵێم، هەر مرۆڤێکی هۆشیار، کاتێک( فیکر وڕیباز، ئایین ومەزهەب، شێوازیکی ژیان، دابونەرێتیکی کۆمەڵایەتی) ی بەدڵ نەبێت لێی دووردەکەوێتەوەو ئەوانەی دڵخوازو پەسەندکراوی خۆی بن هەڵیان دەبژێرێت و پەسەندی دەکات،  ئەوکات سوکایەتی وکاری قێزەون بەوانەی پێشوو ناکات و بۆ دڵخوازو پەسەندکراوەکەشی ئازادەچۆن بانگەشەی پۆزەتیفی بۆدەکات، بەمەرجێک ئازادییەکەی سنوری ئەوانی تر نەبەزێنێ.

   لە چەند رۆژی گوزەشتەدا هەواڵی کارە ناشیرینەکەی ( سەلوان مۆمیکا ) بە سوتاندنی کۆپییەکی قورئانی موسوڵمانان، سەرکۆنەیەکی فراوانی موسوڵمان وغەیرە موسوڵمانی لەبەشێکی زۆری سەرئەم هەسارەیە لێکەوتەوە،  ودوبارەکردنەوەی ئەمکارە  دوبارە مایەی سەرکۆنەیە.

   زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ژیاننامەی ئەو کەسەیان بڵاوکردەوە کەگوماناوی وسەر ڕاست نییەو،  چەندین کارو پێوەندی گوماناوی هەبوە.

  کاتێک کەسێکی خاوەن ئەمجۆرە  ( c.v) یە ،بەکارێکی لە شێوەی  سوکایەتی بە پیرۆزی هەزاران مرۆڤ بکات ،کە لە رووی تەندروستی دەروونییەوە نەخۆش نەبێت جێگەی  تێڕامان و لێکدانەوە نییە، پێش بڕیاردان لەسەر کاردانەوە؟

و پێویستە بارستەو سەنکی کارەکەو کاردانەوەکان هەڵسەنگاندنی ووردتری بۆ بکرێت.

   کەس نییە نکۆڵی لەوەبکات کە کتێبە ئاسمانییەکان لەلایەن شوێنکەوتووەکانیانەوە، پیرۆزترین کتێبن، لە هەمانکاتدا  پەرچەمی هەر ووڵاتێک و باڵویزخانەو کونسوڵخانەکانیش لای حکومەت و گەلانی ئەو ووڵاتانەش پیرۆزن.

  جگە لەوەش کردەوەی تاکە کەسی سزای تاکە کەسی وەردەگرێت، وکردەوەی حزب و کۆمەل و حکومەتێک کاردانەوەی بەهەمان سزاو وەڵامی تاکە کەس نییە.، جائەگەر ووڵاتەکەش عیراقێکی نایەکگرتوو و پڕلە قەیران بێت.، 

  ئەرێ کەسێک لەو سیاسەتکارە بریار بەدەستانەی پشت دەرکردن و ئاگرتێبەردانی کونسوڵخانەکەی سوئید، ئاگاداری ئەوەنین کە زیاتر لە سەدوپەنجا هەزار پەنابەری عێراقی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە لە سوئێد دەژین، ئەی ئاگاداری ئەوەنین کە سوئێد لە ٢٠٠٣ وە تائەمڕۆ نزیکەی شەست ملیۆن دۆلار هاوکاری جیاجیای عێراقی کردوە. ئەدێ بیریان لەوە نەکردەوە، کە ئەمکارە ،ئەگەر بە هەبوونی ئەگەرێکی گەورەش نەبێت، خۆدزینەوەی تورکیا بێت لە ژێر فشاری هاوپەیمانی ناتۆ بۆ قبوڵکردنی سوئێد لە هاوپەیمانییەکەدا ویارییەکانی تورکیا لەنیوان مانەوەی لە ناتۆ و موغازەلەی ڕوسیاو و فشاری بۆ سەر سوئید بۆ دژایەتیکردنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیاو و بەکارهێنانی سۆزی ئایینی وتاکتیکی سیاسی تابە پاساوی دژایەتی سوئێد بۆ پیرۆزییەکانی موسوڵمانان و داڵدەدانی نەیارەکانی ئەو ووڵاتە، پەرلەمانەکەی پەسەندی بەڵێنەکەی سەرۆکەکەی نەبێت کە بەفشاری هاوپەیمانەکانی نەرمی نواندبوو.

   بۆچی دەبێت لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا، رێگە بدرێت لەبری دەربڕینی نارەزایەتی مەدەنی و گرتنە بەری پێوەندییە دیبلۆماسییەکان، بوار بۆ توندوتیژی برەخسێت، کەدواتر بەئاسانی چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوەو عێراق ناچاری داوای لێبوردن بکرێی، کە لە شکۆی ووڵاتەکەو گەلەکەی دەهێنیتە خوارەوە، لەکاتێکدا یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا هەرئەمڕۆ سەرکۆنەی کارەکەی عێراقیان کرد لەبەرانبەر باڵوێزخانەکەی سوئێد.

   ئایائەوە کەوتنە مەلە نییە لە کوچەڵەیەک ئاودا ، کە دەشێت ئاوەکەش شێلو بێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا