
--------------- ( ٧ )-------------
بەردەوامی بەشداری هاوڕێیان لەگفتوگۆکاندا، لە جەلسەی بەیانی ٢٢ی حوزەیراندا.
+ نامەی هاورێی کۆچکردوو ،دڵزاری شاعیر خوێنرایەوە، کەپیرۆزبایی و داوای لێبوردنی کردبوو کە بەهۆی نەخۆشییەوە،نەیتوانی ئامادەبێت، ولەکۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: هیوادارم پەرە بە فیکری مارکسی لینینی بدەن، وسەرکەوتن هەر بۆ بیری سۆشیالیستی زانستیە.
+ کۆچکردوو ابوشوان:
* هاوڕێیان من ئینسحابم نەکردوە، من خۆم بەسەرکەوتوو دەزانم، ١٢ساڵ ماڵ و مناڵم بەجێ هێشت،ویستم کۆنگرە دەوڵەمەند بکەم، من لەگەڵ مەبدەئی تەجدیدم،کاریگەری شەخسی،کەشی کۆنگرە ئاڵۆز دەکات.
* ئەبونەبیل گوتی ئەوەی بێتەوە دەبێت بە ئەندامی کۆنگرە، من ئەڕۆمە دەرەوەی کۆنگرە،بەختیارم کە نوێنەری ڕێکخراوم.
+کۆچکردوو ئەبوسەرباز:
* ئێمە لە مەکتەبی هەرێم بڕیارماندابوو،کە هاوڕێیان بێنەوە وەک چاودێر بەشداربن، لیژنەی هەرێم دەسەڵاتی بە ئەندام کردنی هیچ کەسێکی نییە، ئەبو نەبیل هەڵەیە، ئەوکارە لەدەسەڵاتی لیژنەی هەرێمدایە، هەروەها ڕاست نییە بپرسی دەمێنیتەوە یان نا.
+ کۆچکردوو شێخ سەعید:
* یاسای ژمارە ٩٠ ، یاسای نوێی وەک ئەو یاسایە دەرناچێ، لەم قۆناغەدا جێبەجێ بکرێت، لەگەڵ حەمەشوانم،لەبارەی دیموکراسی و فیدراڵی.
* فیدراڵی هەنگاوێکە بۆ مافی چارەنوس و سەربەخۆیی.
+ ئەحمەد حامید:
* باسی هەڵویستی سوریا لە مەسەلەی کورد نەکراوە.
* ئەوەی نوسراوە( ئەوەی کەپێی دەوترا سیستمی دەوڵەتانی سۆشیالیستی) گومان دروست کردنە.
* + باسی ڕۆڵی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان ناکات، کەڕۆڵیان چی بوە لەم داڕمانەدا.
* دەربارەی چالاکی کەرتخوازەکان، هۆکاری سیاسەتی لێبوردەییە.
* چۆن دەبێ ئێمە بەرنامە لەسەر بنەمای بەرنامەی حشع دابڕێژین، لەکاتێکدا کۆنگرەی حشع نەبەستراوە.
+ کۆچکردوو ئەبودارا:
* دروشمەکە دوای جوتیارو کرێکار، سەرجەم زەحمەتکێشان زیادبکرێت.
* بەکارێکی پەسەندی دەزانم، بایەخ بە دیموکراسی، بەڵام دیموکراسی بێ مەرکەزیەت ناڕوا.
* من لەگەڵ (حشک- عێراق) م، پێوەندیمان شێوەی گۆرانکاری لە ئەو دەسەڵاتە دیاری دەکات، کە حوکمی عێراق دەکات، دیارنیە کەی گۆڕانکاری دەبێت، باشترە ئێستا ئەو پەیوەندییە دیاری بکەین.
+ بڕوا: کرێکاران بۆ دوای نیشتمانی و دیموکراسی زیادبکرێت،لەدروشمەکەدا.
* هۆکارەکانی دواکەوتنی کۆنگرە دیارنین.
* شکستی بزوتنەوەی کورد زۆرن، ڕاپۆرتەکە موجامەلەی زۆرە بۆ ئەحزابی نەتەوەیی.
* خۆدزینەوەی حزبە قەومییەکان ،پێویستە لەڕووی چینایەتییە هەڵسەنگاندنیان بکرێت.
* لەم کۆنگرەیەو مێژوی حزب بنوسرێتەوە، و لیژنەیەک دروست بکرێت.
* سروشتی چینایەتی ئەم حزبانەو دابڕان لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی کوردی و عەرەبیدا،هۆکاری چون بۆ گفتوگۆ بووە.
* هەڵوێستمان چی دەبێت، ئەگەر هەڵبژاردن نەکرایەوە؟ بەرەو ئۆپۆزسیۆن، باتەنازولات تەقدیم بکەین نەک تائێسقان.
* کاری بەرە لەئاستی سەرەوە بێتە ناو جەماوەر، هەندێک هاوڕێ لەبەرە بەرەییترن.
* بەپێی فیکری مارکسی لینینی، دەبوایە ڕەخنەگرانە لە گۆرباچۆفیەت بڕوانین.
* هەوڵی گەڕاندنەوەی مومتەلەکاتی حزب لەلای بەناو کوردستانییەکان بدرێت.
* بایەخ بە ڕێکخستنی نهێنی.
+ کۆچکردو محەمەد شیروانی:
* هێرشی ڕژێم لە ١٩٦٨ بۆسەر حزب دەست پێدەکات نەک ١٩٧٨.
* هاوڕێیانی دەرەوە دەعمی بزوتنەوەکەیان بەپارەو پێشمەرگە کردوە.
* تاڕژێمی بەعس بمێنێ، پێوەندی حشک و حشع بمێنێ، و کۆنگرەی هاوبەش و سەرکردایەتی هاوبەش هەبێت.
+ گوشاد : سەرەتاکانی دامەزراندنی حزبی کرێکاران، حشک دەرفەتی مێژووییە، کە میللەت لەم ناوەندانە ڕزگار بکەین و حکومەتی هەرێم بپارێزین.
* خۆمان لە پاشکۆی فیکری و سیاسی رزگار بکەین وبڕیاری دروست وەربگرین.
* هەرلە١٩٧٨ هێرش نەکراوەتە سەرمان ، بەڵکو لە بەرەی نانیشتمانەوە.
* پێویست بو باسی بێهەڵویستی وڵاتە سۆسیالیستەکان بکرایە سەبارەت بە کورد، ١٠٠ فیشەک بەکوردەوە نرابێت، ٩٩ ی دروستکراوی ئەووڵاتانە بوە.!
+ د.فەرهاد: ڕەخنەی توند لە بەرە
* لە ١٩٧٨، راپۆرتەکە بەسەرپێی باسی ڕێکخراوەکانی هەرێم دەکات.
* ململانێ نێوخۆییەکان چی بون؟ لاک و ملاک پێشبینیان نەبوە؟
* کوردستان پێویستی بە حزبی سەربەخۆیە کەلەتوانایدا بێت سەرکردایەتی بزوتنەوەی ڕزگاری نیشتمانی بکات.
* پێشنیاری کاری نهێنی، وبیری نوێ وەک ڕۆژنامە و زیادکردنی سوریا بۆ پارچەکانی تری کوردستان دەکەم.
+ ئەحمەد شیروانی: دەبوو ڕاپۆرتی دارایی هەبوایە.
* ٢ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار دراوە بە مەحەلی هەولێر.
* هاوکاری بارەگای کۆیە دوانەخرێت.
+ کەمال شاکر: لەگەڵ ئەوەم ڕاپۆرتەکە بە شیکارییەوە دابڕێژرێتەوە.
* کێشەی کوردستان باری سیاسیە، نەحکومەتە و نە فیدراڵییە.
* هەندێک ناوچەی کوردستانی چۆن لە دەست ڕژێم ڕزگار دەکرێن؟
* لەسەر فەلەستین، پێویستە لە باسی گفتوگۆدا، ئاماژە بە بەرژەوەندی فەلەستینیەکان بدرێت.
* لەبارەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی، گوێمان لەدەنگێک دەبێت، تائێستا ئامادەنیم لەوبابەتە ڕای خۆم بدەم.
* لەڕاپۆرتەکە سود لەوتارەکەی هاورێ عەزیز وەربگیرێت.
* تیۆرەکە پیر بووە،کێ تازەی دەکاتەوە؟بەتازەکردنەوە دەوڵەمەند دەبێت.
* بۆچی مارکس وئەنگلز نەبەینە بەر دادگاییکردن، هەروا حشعیش، کە سەربەخۆیی نەدابەئەحزابی شیوعی عالەمی، ئێمەش ئیتکالی بووین، کە ئیعتیمادمان نەخستە سەر خۆمان.
+ کیڤی : بەڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە، ڕۆژهەڵاتی بێدەنگ و ڕۆژئاوای دیماگۆگی وبێلایەن.
* گفتوگۆ وڕێککەوتن و ڕێنمایی لەهاوپەیمانی هەبوو، چونکە دیاربو کە ڕێکخستنەکان ڕۆڵیان هەبوو لە هاتنەدەرەوەی هاوڕێیان.
* هاوپەیمانێتیەکان بەسودی حزب نەبوون.
* بزوتنەوەی شیوعی باس لە بوژانەوە و دیموکراسی و داماڵینی چەک دەکات، کە ئیمپریالیەت باوەڕی بە دیموکراسی نییە.
+ ئەبو فەلاح : ڕێکخراوەکانمان بەرپرسیارێتی مێژووییان لەسەرە لە بەرانبەر، هەڵوەشاندنەوەو دڕان، دەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو واقیعە، بە لەخۆبوردوانە کاربکەین وببینە ئەو مۆمەی رێگای ئازادی ڕووناک دەکاتەوە.
+ سروود: من لەگەڵ بۆچونەکانی دایکی بەهارم، وەستان دژی تەجدید( نوێکاری) وەستانەوەیە دژ بەجەماوەری بوونی حزبدا.
* نوێکاری وامان لێدەکات، جارێکی تر نەکەوینە هەڵەی پاشکۆبوونەوە.
* پێکهینانەوەی ڕێکخستنەکان بە کادیرەکانی پێشمەرگە بووە، پاراستنی دیموکراسی و هەڵبژاردنی هەموودەستە حزبیەکان، وپشت بەستن بە ناسنامەی تێکۆشان.
+ عبدوڵاڕەش: بۆ ١٩٧٤ تیشک بخرێتە سەر سیاسەتی حزب، لەبەرەو ڕاگوێزان ، وبەرە تاکتیک بوو یان ستراتیژ.
* لەپاش ڕاپەڕین لە هەرێم نەمانتوانی چارەسەری پێوەندی فەردی بکەین.
* بایەخ بە بنەماڵەی شەهیدان.
* کواڕاپۆرتی دارایی؟