( ٥ )
گفتوگۆی راپۆرتی ئینجازی سیاسی،فیکری ،ریکخراوەیی، بەردەوامی هەیە.
+ هاوڕێی کۆچکردو ئەبوعامل:*
* حزبی شیوعی کوردستان ،تەنها مەسەلەیەکی فیکری نییە، بۆیە دەبێت هەموو کونجەکانەوە،و بەئەدەبی دەزانم کە لەگەڵ بۆچونەکانی کۆمیتەی ناوەندی بم( مەبەستی ک.ن ی حشع)ە.
* ساڵی ١٩٩٠ ک.ن بڕیاریدا، کە لیژنەی هەرێم ببێتە کۆمیتەی ناوەندی، وپێش بکەوێ، کەواتە ئاراستە گشتیەکە ،کە هەرێم بێتە حزب و ئەم ڕێکخراوە بە ناوو ناوەڕۆکەوە بگۆرێت ومن لەگەڵیدام کەحزب بێت وکۆمیتەی ناوەندی هەبێت.
* ئەم پێشخستنە گۆرانی شێوە نییە، بەڵکو ناووناوەڕۆکە بەدەسەڵاتەکانییەوە.
* بەڵام سیفاتی چۆن بێت، حشک سەربەخۆ بێت یان لەچوارچێوەی حشع* *،وناوی حزبی شیوعی کوردستان- عێراق، یان حزبی شیوعی هەرێمی کوردستان، یان هەرناوێکی تر ،ئەوەگونجاوە بۆ گفتوگۆ.
* پێویستە ئەو ناوە هەڵبژێرن کە لەگەڵ باری کوردستان وگەلەکەیدا گونجاوە، واتە لەسەر واقعی بابەتی نەک ئارەزوو،،ونابێ بۆ دواوە بڕۆین.
* لەسەر ئەو بنەمایەی کۆماری سەربەخۆیە، یان یەکێتی فیدراڵ، یان دەوڵەتێکی یەکگرتوو.
* ئەلێم مافی گەلانە کەبڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات،کەواتە مافی کوردە بڕیاربدات وئەوەش دان پێدانراوە.
* مافی چارەنوس واتە مافی جیابونەوە،کەواتە مافی کوردە کەکۆماری خۆی دروست بکات،کەی بەرژەوەندیەکانی بخوازێ،لەگەڵ تواناکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم مافە.
* ئەرکی مرۆڤی شیوعیە کە لەپێشەوەوگەڵیدابێت،داوای جیابونەوە ناکۆک نییە لەگەڵ مافی چارەنوس. وئەم مافە ماناکەی ون ناکات ئەگەر ئامانجیشی نەپێکا.
* حشع فیدراڵیەتی بە باش زانی بۆ ئەم قۆناغە.
* ئەمڕۆ نەک بەیانی حکومەتی هەرێم و بەرەی کوردستانی ودراوسێکانمان هەروادەڵێن. کەواتە فراوانترین دروشم فیدڕاڵییە، دەبێت دروشمی کۆنگرەش بێت، ئەگەر کۆماری سەربەخۆمان هەبوو، داوای حزبێکی سەربەخۆ دەکەین، ئەمەش تاوان نییە، تاوان ئەوەیە داوای نەکەین.
* لەبەر ئەوەی حوکم لەکوردستان لە پێوەندی فیدراڵیدایە لەگەڵ عێراقدا،کەواتە دروشمی واقعی ئەوەیە پێوەندییەکە ناوەندی بێت. ناوەڕۆکەکەی جۆن بێت؟ حشک- عێراق لە چوارچێوەی حشع. وپێویستە ناوو ناوەڕۆک وەک یەک بن
* لەبەر ئەوە من لەگەڵ ناوی (حزبی شیوعی هەرێمی کوردستان )م.
+ مەریوان: ***
* بزوتنەوەی ڕزگاریخواز، بۆکوردستانی سەربەخۆ.
* پێوەندی دووحزب نابێت بەو شێوەیە بێت.
* کۆنفرانسی هەولێر شەرعی بوو.
+ دڵنیای هەولێر: داوایکرد،کە دوبارە دەنگدان بکرێتەوە بۆ کاتی قسەکردن( کەئەم داوایە پێچەوانەی سیستمی بەرێوەبردنی دانیشتنەکانەکە دەڵیت: هەربابەتیک دەنگی لەسەردرا دەرگای گفتوگۆی لەسەر دادەخرێت)
+ مامۆستا عەلی وەڵامیدایەوە.
+ ئەبو ئەحلام:
* من ئەندامی (حشع) م. بەقسەیەک جان کوکوتو، بۆ هەردوو لایەنی گفتوگۆ،لەروی فیکرییەوە بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و بەرژەوەندییەکانی ڕەنجدەرانی کوردستان تێکۆشاوم. و ئەم دروشمە جێی شانازیمە.
* قۆناغی رزگاری نیشتمانی هێشتا تەواونەبوە.
+ دڵشاد خدر:
* هێزەکانی بەرە ویستیان راپەرینەکە سەرانسەری بگۆڕن.
* هەڵویستی فەوجەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی چینایەتی خۆیان بو.
* دەستەبەندی لەهەرێم،دەوری هەبوو هاندەر بوو، هاتوچۆیان بۆ محەلی( مەڵبەند) نەبوو.
+ئەبو نیزال:
* لەنیو دێردا باسی چالاکیمان لەبەرەداکراوە، لەکاتێکدا، دەستە قیادیەکان ڕۆڵیان زۆر باش بوو.
* کاری بەرەی لە دهۆک خراپ بوو بۆ حزب.
+ هەڵکەوت :
* کاری فیکری پێویستە بناغەی هەبێت،هەندێک بڕوایان بە سۆشیالیزم نییە
* داواکاری هەندێک هاوڕێ بۆ نوێکاری نیە، سەرلێ شێواویە.
* بەبروای من سۆسیالیزم هەرەسی نەهێناوە، و بیرسترۆیکا زیندویەتی ماوە، نابێت نوێکاری بەرەو هەڵدێر ببرێت.
* هەرێم ڕۆڵی لاوازبوە، بۆیە کۆنگرە نەبەستراوە، ودەبوایە هەرێم سەرکردایەتی کاری پێشمەرگایەتی بکردایە.
* کۆنفرانسی هەولێر و کەرتکاران، بۆفیکرنەبوو بەڵکو بۆ د...و پارەکۆکردنەوەبوو،یاریان بەچارەنوسی رێکخراوەکەوەکرد.
+ سەیدعەلی جەباری:
* لە ڕێکخستن ئاماژە بەڕۆڵی هاورێیانی زیندانی لەنمونەی( جەوهەر، عەلی جاسم) نەکردوە، هەروەها خەباتگێرانی پێشمەرگایەتی نمونەی( عەلی کڵاشنکۆف، بەکرتەلانی،ملازم بڕوا...)
* لەدیموکراسی
* نێوخۆییدا، ئاماژە بە دواکەوتنی کۆنگرەبکرایە.
+ ام بهار( پەخشان زەنگەنە) :
* باری سیاسی،قسەی زۆر هەڵدەگرێت،ئەرکەکانی ئیستا ٩٠ بۆ٩١ ،وباری نائاسایی،لەچوارچێوەی ئابوری دورمەودا.
* بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لەپراکتیک هەڵەی زۆربوە،لەهەمانکاتدا هەندێک مەسائلی تیۆری بەسەرچوە.
* بیروباوەڕی مارکسیزم،وکەلەپوری لینین بنەماکەی ململانێی چینایەتیە،باڵاترین تیۆرە، بۆ چارەسەری کێشەی چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە.
* مارکس نەیوتووە بە بەستەڵۆکی مامەڵەبکەن، بۆیە پێویستە بەشداربین لەپێشخستنی فیکری مارکسیزمدا،هەروەها واقیعی کۆمەڵمان لەبەرچاو بێت.
* دوو بۆچون هەیە، کۆن بمێنینەوە یان تازەکردنەوە؟ زۆرهاوڕێ سەریان سوڕاو وایان زانی ئیتر دونیا هەروا دەمێنێتەوە، هەردوو بۆچون کاریگەریان هەیە لەسەرپێشکەوتن و پێشکەوتنی فیکرمان.
* نەمانتوانیوە هاوشانی پێشکەوتن بڕۆین ودوربووین لە واقیع،ئەوەس کاریگەری هەیە لەسەر دیموکراسی و بیرۆکراسی.
* شێوازی بیرۆکراسی لەلاك ستەمە.
* پێشنیازی پەسەندکردنی نەخشەی کار دەکەم لەکۆنگرەوە.
+ئەبوباز:
* بەدوای بروسترۆیکادا ڕامانکرد،لەهەموو ماوەی داڕمانی سۆڤیەتدا،نەگەیشتوینەتە یەکێتیەکی فیکری، ئەوەش قوڕەکەی خەستتر کردۆتەوە، کە پێویستی بە لێکدانەوەی زانستی جێگیرە.
* لیبرالیەت ژیانی حزبی گرتۆتەوە، ناسنامەی چینایەتی حزبمان دیارنییە،ئەوەش لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە جگە لە بەسەردا تێپەربوون زیاتر نییە بەبێ تێڕوانینێکی ئایندەیی ڕوون.
* پێویستمان بەلێکدانەوەی زانستیە، هەڵوێست لەچین، بەستنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەم ووڵاتە سۆشیالیستیانەی کەلە دەسەڵات ماون.
+ کۆچکردوو حەیدەر فەیلی:
* دروشمی کۆنگرە، ببێتە( لەپێناو پاراستنی ئەزموونی نیشتمانی دیموکراسی) واتە نیشتمانی بۆ زیادبکرێت.
* نوێکاری پەیوەستە بە فیکر و ڕێکخستن و سیاسەتەوە.
* حشع مێژوویەکی پاکژی هەیە لەمێژووی نیشتماندا.
* پێویستە بزانین، ئەم قەیرانە بەبێ نوێکاری ناتوانێت گۆران لە کۆمەڵدا بکات. تاحزب بتوانێت،لەپراکتیکدا مارکسیزم پێڕەو بکات.
* فیکری هەستپێکراو( ملموس) بۆ واقعێکی مەلموس، نوێکاری دوو بەربەستی لەبەردەمدایە، کە پارێزکاری و گوێ پێنەدانە.
* نوێکاری لە کوردستان، نیشتمانی ونەتەوەییە، پێویستە تێگەیشتنی نوێمان هەبێت بۆ گشتی و تایبەتی، و نەتەوەیی و نێونەتەوەیی.
* بەرنامەدەبێت، بەرنامەیەکی نیشتمانی دیموکراسی بێت،دیموکراسی بەماناو بەهابەرزە مرۆیانەکەی.
* لەبواری رێکخستندا، سەرکردایەتی هەرێم بێ توانابوون، ڕێکخستن ئیفلیج بوە، رۆڵی سەرکردایەتیان نەبینیوە، لەبوارەکانی قوتابیان لاوان کرێکاران جوتیاران باشتر نەبوە، و پیویستی لەسەر وەستان و لە دەربڕینی بیروڕاو فیکرەوە بۆ جێبەجێکردن بەکردەیی .
------------------------------------*ابوعامل ،یەکێکە لەسەرکردە دیارەکانی حزبی شیوعی عێراق، و لە نەتەوەی ( کلدان- ئاشور- سریان)ە، ئەفسەر و یاساناس بوو، شێوەی پێشکەشکردنی قسەکانی ئەوەندە بە تەرتیب بوو، ئەگەر لەگەڵیدا
کۆکیش نەبویتایە، نەتدەتوانی گوێگرێکی باش نەبیت .
** حشع کورتکراوەی حزبی شیوعی عێراق و حشک کورتکراوەی حزبی شیوعی کوردستانە.
*** مەریوان، بەهۆی هەڵویست و قسە توندەکانی کە لایەنگری کەرتکارانی دەکرد، هەندێک لەهاورێیانی توڕەکرد، ئەوەش وایکرد پێشمەرگەکانی کەرکوک، بەبریاری هاوڕێیان( م.عەلی و ئاشتی چەند سەعاتێک سجنی بکەن).

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا