
ڕۆژژمێری ڕۆژانی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان.
( ٤ )
وێڕای بریاردانی سیستمی بەڕێوەبردن، کەچی گفتوگۆ کۆتایی نەهات ، وتا سەعات ٦ ئێوارە ئەم موداخەلانە کران:
+ دەستەی سەرۆکایەتی تەئکیدی ئەوەیانکردەوە، کە وتارەکەی هاوڕێ عەزیز، سودی لێوەردەگیرێت، بەڵام هەریەک لەهاوڕێیان هادی(کاوە) و مەهدی(ئالان) ، سوربون لەسەرئەوەی ببێتە بەشێک لە بەڵگەنامەی فیکری، ومەهدی ووتی: ئەوهێلە فیکریەی هاورێ عەزیز، جیاوازە لەوەی کەهەرێم تەرحی کردوە، باشە وەک خەتی جێگرەوە پێشکەش بکرێت).
+هاورێ کەریم ڕوونکردنەوەیدا : ڕاست نییە وتارەکە ببێتە بەڵگەنامەو گفتوگۆی بکرێت، چونکە بەڵگەنامەکانی هەرێم لە قاعدەو لەکۆنفرانسەکان موناقەشە کراون، تەنهاسوودی لێ وەربگرین.
+ سەرەرای حەسمکردنی چاودێر بۆ ئەندام،بەدەنگدانی کۆنگرە، هاوڕێ دایکی ئەستێرە، داوایکرد،چاوخشاندنەوە بکرێت بە بڕیارەکەی ئەبوشواندا، و هاوڕی پەروینیش داوایکردکە ڕابگەیەنرێت کە ئەندامی کۆنگرە نییە.
+ هاوڕێی کۆچکردوو مەلا حەسەن، داوایکرد کەباگفتوگۆی ڕاپۆرتەکەی م.س بکرێت.
+ هاوڕیی کۆچکردوو شێخ سەعید لەگەڵ ئەوەدا بوو، بەشی سیاسی وفیکری لەیەک جیا بکرێتەوە.
+ هاوڕێی کۆچکردو ئەبوشوان، پێشنیازی کرد لەبەر ئەوەی ووتارەکە چاپ نەکراوە، بالە بەرنامەیەکی تردا بخرێتە بەرباس.
+ هاوڕێی کۆچکردوو ( ئەبوسیروان) پێی وابوو باوتارەکە لەگەڵ بەڵگەنامەکانی کۆنگرە گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
( خستنە ڕووی ئەم تێبینیانە، لەدوای گفتۆگۆی پێشوو و بڕیاری سەرۆکایەتی کۆنگرە، دەربڕی تینویەتی هاوڕێیان بوو بۆ کەشێکی دیموکراسی گفتوگۆ، و هەبوونی کات کەلەکاتێکدا ئەم کۆنگرە دەبەسترێت، زیاتر لە دوو ساڵە، دەسەڵاتی ڕەشی دیکتاتۆری لەکوردستان نەمابوو).
# دواجەلسەی ڕۆژەکە لە کاژێر ٧،٥ ی ئێوارە،پاش وەرگرتنی پشوویەک تەرخان کرا بۆ دیراسەی ڕاپۆرتی سیاسی.
---------------------------------
لەڕاستیدا ئەم بەشە جگە لە بەشی سیاسی، بابەتە فیکری و رێکخراوەیی و جەماوەریەکانی لەخۆ گرتبوو بە ، هەربۆیە بەشدارییەکان فرە ڕەنگن.
+زیرەک کەمال:لەگەڵ ئەوەنەبو کەڕاپۆرتەکە باسی فەردیەتی مەکتەبی هەرێم دەکات.
* پێویست بوو هۆکاری دواکەوتنی کۆنگرە دیاری بکرێت.
* بایەخ بە پرسی خەباتی چەکداری.
* برەودان بە پەروەردەی کادیر.
* ڕەخنە لە بەستنی تەنهایەک کۆنگرەی هەرێم.*
* هۆکارەکانی شکستی بزوتنەوەی چەکداری.
* شەری براکوژی، وبەقوربانیبوونی حزبەکوردستانیەکان لەشەڕی عێراق- ئێراندا.
* بێدەنگی وڵاتە سۆشیالیستەکان و رۆژئاوا لە دۆزی کورد.
* بوترایە کە سۆڤیەت دۆستی گەلان نەبوە.
+ م.عەبدوڵا: بەستەڵۆک بون لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی.
* بیرۆکراتیەتی مەکتەب چی بوە،بۆ کاردابەش نەکراوە؟
* کێ بەرپرسیارێتی کەرتخوازەکان بوە.
* ڕۆڵی کەرکوک باس بکرایە.
(کۆتایی رۆژی دوەمی کۆنگرە).
+ لە ڕۆژی سێهەمدا کە بەرواری ٢١ ی حوزەیرانی ١٩٩٣ دەکات، گفتوگۆی ڕاپۆرتی سیاسی، ئینجازی، فیکری، رێکخراوەیی،جەماەری بەردەوامی هەبوو.
+ حەمە شوان: دروشمەکە بکرێ بە ئەزموونی دیموکراسی و فیدراڵی، و کرێکاران زیاد بکرێت.
* لەباسی بەرەدا ووشەی/ تەقەدومی/ بەکارنەیەت.
* پێداگری لەوەی کە سۆڤیەت لە مەرگەساتی هەڵەبجەدا داکۆکی لە کورد نەکردوە.
* ئاماژە بەسیاسەتی چەوتی ئێران لەکاتی ڕاپەڕیندا.
+ کۆچکردوود. سەلیم:
* تۆخکردنەوەی سیاسەتی چینایەتی حزب.
* پێداگری لەسەر مافی چارەنوس.
+ محەمەد خدر: ڕاپەڕین بە خۆڕسک لەقەڵەم نەدرێت.
* سەرکردایەتی هەرێم بەهۆی خۆ شەتەکدانی بەبەرنامەیەکی سەرانسەرییەوە،نەیتوانی ڕۆڵی خۆی ببینێ لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.
* لاک** نەیتوانی سەرپەرشتی ڕێکخراوەکان بکات لە ڕاپەریندا.
* سەرکردایەتی حزب و لاک لەڕووی فکرییەوە،پەرت وبڵاوبوون.
+ چالاک: ڕام لەگەڵ حەمەشوانە بۆ دروشمەکەمان.
* بەرە لەلایەن حزبەوە پێشنیازکرا.
* بۆرژوای عەرەبی هانی سەدامیدا کوێت بگرێت.
+ کۆچکردوو سەلام فەواز:
* سروشتی پێوەندی رێکخراوە دیموکراسییەکان بەحزبەوە رێک بخرێت.
* ئاماژە نەدراوە بە کەرتکاران لە بادینان.
* پێویستی کاری نهێنی.
* قوڵکردنەوەی هۆشیاری چینایەتی،وڕووبەروبونەوەی دیاردەی دورەپەرێزی وبێهیوایی. وبایەخ بە خولەکانی ڕۆشنبیری.
* بایەخ بەلاوان وهاوئاهەنگیان لەگەڵ دێرینەکان.
+ کۆچکردو ئەبوشوان:
* مەسەلەی من تەرح نەکرایەوە.
* حزبی سەربەخۆ دارایی سەربەخۆی دەوێ، ئایا پیتاک وئابونە هەیە، موحتەریف*** کەم دەکەینەوە،تێچوی ئۆتۆمبێلەکان کەمدەکەینەوە.؟
* داواتان لە ڕێکخراوی سوید کرد کۆنفرانس بگرن و نوێنەر بنێرن، وتیان ئێوە حزبی شیوعی عێراقن. +هاوڕێی کۆچکردوو کەریم ئەحمەد:راپۆرتی ریکخستن، موەفەق نەبوو لە بە مەوزوعی سەیرکردنی (لاک) دا.
* بنیاتنانەوەی حزبی بە سەلبی باسکردوە، مەبەستی لە فەردیەت چییە؟ متمانە نەدا بە ڕێکخراوەکان کە پێشبرکێ بکەن.
* ڕێکخراوەکانی حزب، دوای ڕاپەرین دەستکراوە بە بنیاتنانەوەی، ئاستی لە ئاست جەماوەردابوە.
* ئەرکە قیادییەکان هەرێمی یەکجار مەشغوڵ کردبوو لەنێوان( گفتوگۆ و ململانێ و هەڵبژاردن و بەڵگەنامەکانی پەرلەمان، و زۆر مەسائلی تری ئابوری و کۆمەڵایەتی) و لەئاستی دەوری قیادیدا نەبوو.
* جگە لە ئەرکە سیاسیەکان قیادەی هەرێم، خەریکی ئامادەکاری ئەم بەڵگەنامانەی ( سیاسی و رێکخراوەیی و بەرنامەو پێڕەو،و کۆنفڕانسەکان) بووین بۆیە بەچاوی بابەتی سەیری ئەم کارانە نەکراوە.
* ململانێی نێو هەرێم لەبری کار بۆ بنیاتنانی ڕێکخستنی حزبی، یاریدەدەری کەرتکاران بوو.
* ڕاپۆرتەکە، تەنها باسی باری ئاشکرای رێکخراوەیی کردوە، ئایاکاری نهێنی پێویست نییە؟
* مەسەلەی حزبی شیوعی کوردستان لە .پڕۆژەکەدا باسدەکەم، پێویستە ناوو ناوەرۆکی یەک بێت.
-----------------------------------
*کۆنگرەی یەکەمی هەرێم لەساڵی ١٩٦٩ لە دەرگەڵە بەستراوە، تا کۆنگرەی دوەمی هەرێم ٢٤ ساڵیان لە نێواندایە.
* لاک : کورتکراوەی ( لجنة اقليم كوردستان) ە ، بەمانای لیژنەی هەرێمی کوردستان دێت.
*** موحتەریف: ئەوکادیرانە بوون کە حزب ، لەپای ئیشکردن تەنها بۆ حزب، لانی کەمی ژیانی خۆی و ماڵو مناڵی دابین دەکرد، ئێستا کادیری موحتەریف ، پێڕەو ناکرێت.