------------------( ٨ )-------------
گفتوگۆکان لەسەرڕاپۆرتی ئینجازی بەردەوامە.
+ سوبحی مەهدی:
* لەبەرئەوەی دۆخەکە گۆڕاوە، بەرەی کوردستانی پێویستە میکانیزم و پێکهاتەو ئامانجەکانی گۆرانی بەسەردا بێت.
* بازدان لەسەر مێژوو هەیە، کێ بەرپرسە لە پاشەکشە .
* لەبەرئەوەی رژێمی دیکتاتۆری ماوە، پێویستی بە هەبوونی ڕێکخستنی نهێنی دەکات.
* پێویست بو، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بدات بە لاوازی ئامادەیی بۆ گەڕانەوە.
* هۆشیارکردنەوە بۆ نوێکاری کەم بوو، دیموکراسی ونوێخوازی تەواوکاری یەکن، جیاوازی هەیە، لەنێوان ڕاپۆرتەکە و پرۆژەی پێڕەوی ناوخۆ.
* بایەخ بدرێت بەدابەشکردنی جوگرافی لەڕووی پێکهاتەی سەرکردایەتیەوە، بۆ نمونە هەڵەبجە.
+ کرێکار:
* بۆچی هەرێم نەیتوانی لەماوەی ساڵێکدا ئامادەکاری بۆ کۆنگرە بکات؟
* نوێخوازی لە چوارچێوەی مارکسیزم لینینیزم بێت، ئەوەی باوەڕی بە خەباتی چینایەتی نەبێ چی دەکات لەنێو حزبی شیوعیدا.
* جوتیاران و بێکاران داکۆکیان لێ بکرێت
* وەستانەوە بەڕووی تێکدەراندا.
+ فواد،هەولێر:
* دروشم ببێتە( لەپێناوپەرەگرتنی بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی و زامنکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا).
* لەڕووی فیکری لەگەڵ دایکی بەهارو ئەبو ئەحلامم.
* باملاک دەست لە کۆن هەڵگرن، ڕێبازی مارکسی و کەلەپوری لینینی و سەرجەم کەلەپوری مرۆڤایەتی و سۆشیالیستی.
* باس لە پەلامارە ناوخۆیەکانی نمونەی پشتئاشان بکرایە.
* هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی لاوازە.
* حشک پێویستی بە توانای دارایی باش هەیە.
+ شێخ لەتیف: نوێخوازی شتی چاکە، سنوری هەبێت، ببەسترێتەوە بە ڕێبازی حزبەوە.
+ ملازم ماجد:
* حشک پێویستە شێوەوناوەڕۆک بێت،من کۆمەڵێک ناکۆکی دەبینم لەهەمووبابەتەکاندا،بۆیە دەبێت تێڕوانینمان بۆئەرکی حزب، بزوتنەوەی دیموکراسی کوردستانی بێت.
* مادام لەچوارچێوەی عێراقدا بین، دەبێت پێوەندییەکە فیدراڵی بێت.
* لە کۆنگرە دەرنەچین و سەلەفیەت بەهێز بکەین، ئێمە بەشێکین لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی عێراق.
* پێویستە ئەم حزبە لقەکانی خۆی هەبێت لەدەرەوە وبەهەمان پێوەندی لەگەڵ حشع.
+ ابو دلێر: لەگەڵ دروشمەکەم، زیادەڕۆیی هەبوو لەباسی وەزعی کوردستان.
* لقی کوردستان بەرنامەو پێڕەوی هەبوە، باسی ١٩٦١ نەکراوە .
+ بێساران: گرفتی شەخسی هۆکاری دورکەوتنەوەیە.
* بەناوکوردستانییەکان، ناوەندیان هەبوە کە ینک و پدک بوە.
* پێویستە حزب هەڵوێستی دیاربێت لە کێشەی جوتیاران و ڕاگواستن وبە عەرەب کردن وکێشەی جوتیاران.
+ مەهدی(ئالان) : ئەو ئەزمونە چۆن دەپارێزرێت،تابنیاتنانەوە نەبێت،دیموکراسی نەخۆشە، چۆن بەشداری لەوئەزمونە نەخۆشە دەکەین.
* تائێستا لەزۆر لایەنەوە نەمانتوانیوە داکۆکی لەبەرژەوەندی زەحمەتکێشان بکەین،کرێکاری کوردستان ١٥ سەعات کاردەکات!!.
* ملاک قابلی هەڵە نییە؟هەڵوێستی لەکۆنفرانس ڕاست نەبوو.
* بەشداری لەو حکومەتە ڕاست نەبوو، قاعدە لەگەڵی نەبوو.
* پێویستمان بەچاککردنی باری داراییە،داهاتی جێگیر دیاری بکرێت.
* لەڕاگەیاندن بەڕوونی لاوازی هەیە،بەشداری هەرێم لاوازە،سەروتار تەعبیر لەڕای حزب ناکات.
* لەباری فیکریدا ،مەدی دینی، وهەرێمی ونێودەوڵەتی باس نەکراوە.
* لەڕاپەڕیندا ،لەشوراکاندا ،چەپی نائەقلانی زاڵ بوو.
* بورژوازیەت ٢ جۆری هەیە، پیشەسازی هەرەجۆرە مشەخۆرەکەیەتی.
+ دڵنیا: لەگەڵ دیاریکردنی کات نیم.
* بونی هاورێیانی عەرەب لەڕیزی پێش مەرگە نەزعەی نەتەوەپەرستی دروست نەکرد.
* ڕەخنەکانی سەر ملاک، سەرکردایەتی حزب تەحەمولی دەکەن.
+ مامخدر : نوێکاری میکانیزمی پێویستە.
* لەگوتاری سیاسیدا، زیادەڕۆیی و موجامەلات هەیە.
+گۆرانی هەولێر: جێی سەرسوڕمانە، بۆ تائێستا کۆنگرە نەبەستراوە، هەرێم ناو بوە ناوەڕۆکی نەبوە.
* ئاماژە بۆ شاڵاوەکانی سەر پشتئاشان نەکراوە.
+ نیگار: لەناو کۆنگرە، ماف و باڵا هەیە، مەریوان لەبەر هەڵویستی ڕەفزکرا.؟
+ کۆچکردوو مەلاحەسەن:
* لەگەڵ زۆربەی ئەو قسانەم لەبارەی فیکرەوە کران، مەسەلەی پاکتاوکردن، تەجدید.
* گورباچۆڤیەت ڕوسی نییە،حزب لەبەردەم پاکتاوکردن و شێواندنی مێژودایە.
* ئێمە دەمانویست ڕاپۆرتەکان دورودرێژ نەبن.
+ هیوا(حاجی مەکی): داوای بایەخ بەکاری نهێنی ڕێکخراوەیی، و رێکخراوە پیشەیی و دیموکراسییەکانی کرد.
* شاڵاو لەسەرمان زۆر بوە، لە ١٩٩١ ەوە لەسفرەوە دەستمان پێکردۆتەوە. هێڵەکانی ڕێکخستن لەبەر دۆخەکە لەناو جەماوەر نەبوون.
* + جەلال دەباغ:
* بەشدار بووم لەئامادەکردنی ڕاپۆرتەکاندا، بەهۆی ئەندامێتیم لەلاک دا،هەروەهالە بەرنامەو پێڕەودا ڕاستەوخۆ بەشداربووم.
* لەگەڵ مەبدەئی نێوەندێتی دیموکراسیم.
* لەگەڵ پێوەندی هاوڕێیانەی،یەک حزب و یەک سەرکردایەتی، لەگەڵ فیدراڵی.
* نوێخوازی پێویستە،و دەبێت خۆمان نوێ بکەینەوە، چونکە مارکسیزم لینینیزم لەتازەبونەوەدایە.
* لەگەڵ دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریام، چونکە دژ بە بۆرژوازیە.
* ٣٧ ساڵە ئەندامی حزب، و٢٤ ساڵ ئەندامێتی هەرێم، بە ١٠ دەقیقە دەنگم بداتێ نوێخوازیە؟