
------------------( ١٠ )-----------
دواجەلسەی ئێوارەی ٢٣ ی حوزەیرانی ١٩٩٣، و دەستپێکی گفتو گۆ لەسەر ڕەشنوسی پڕۆگرام( بەرنامە).
+ کۆچکردوو حەیدەر فەیلی:
* باوەڕی لینین و بەلشەفییەکان بۆململانێی چینایەتی، وەک باوەڕی زانایانی فیزیایە، بۆخۆرگیران ومانگ گیران.
* فیل لەپێشماندا تێپەڕیوەو دەڵێین نەماندیوە، بەرنامە بەڵگەی تێگەیشتنە لەکۆمەڵ و بنیاتی کۆمەڵایەتی،ئەوەش وەک سەرەتای هەفتاکان نییە.
* جوتیاران باری ژیانیان گۆڕاوە، وگەورەترین پێکهاتەن.
* دورکەوتنەوەی زیاتر دەبینین، کرێکاران زەرەرمەندی یەکەمن، بەرەو بێکاری و کرێکاری کاتی وتەنانەت بۆخڵتەو قاچاخچێتی دەڕۆن. پێویستە ڕوانینی نوێ هەبێت بۆ کرێکاران.
* بۆرژوامان بیرۆکراسی و مشەخۆرە، لەدوای ڕوخان ( مەبەست ڕاپەڕینە) دەوڵەمەندی نوێ لە بەرپرسانی دەسەڵات دروست بوە، وبەچەمکی نیشتمانەوە بازرگانی دەکەن.
* لەبەرنامەی حشک دا، قۆناغەکە دیاری بکات کەڕزگاری نیشتمانییە، ئەرکە نەتەوەیی وچینایەتییەکان دیاری بکات، لەفیدراڵی بۆچارەنوس، و جیاناکرێتەوە لەدیموکراسی.
+ زیرەک: حشک سەربەخۆیە، پاشان لەناوحزبدایە.
* سەربەخۆیی حشک بنەماکەی مارکسیزم ولینینیزم وسەرجەم کەلەپوری سۆشیالیستی ومێژوی خوێناوی حشع وحشکە.وبڕوای بە مەسەلەی چینایەتی و ئافرەت وەک کێشەی سەربەخۆ ببەستێ.
* هاورێی شیاو لەشوێنی شیاو دابنێین.
+ شێخ سەعید: لە پێشەکیدا ناساندنی گەلی کورد،وشیکردنەوەی باری کۆمەڵایەتی کوردی بکردایە،لەگەڵ مێژوی کورد، پێش شەڕی جیهانی یەکەم.
* من لە ستراتیژ و تاکتیکی ڕازیم. ئەم حکومەت وفیدراڵە هەنگاوە لەسەر ڕێی مافی چارەنوس.
* لەبەر ڕۆشنایی حشع بەرنامە دادەنێین، ناکرێ ئێمە جیاواز بین وبڵێین سود لەبەرنامەی ئەوان وەردەگرین.
* تەبەنی سۆشیالیزمی زانستی وەرگرین.
* دیموکراسی بێ ناوەندی نابێت،وئیزافەی ناوەندی بکرێت.
* لەکشتوکاڵدا، ترسناکە بەم شێوەیەی ئێستا، یاسای ژمارە ٩٠ دەسکاری بکرێت.
* + کۆچکردوو ئەبودارا:
* لەگەڵ شێخ سەعیدم بۆیاسای ٩٠، هەر دەسکارییەک لە بەرژەوەندی جوتیاراندا نییە.
+ محەمەد خدر: سەربەخۆیە؟ سەربەخۆیی دارایی؟
* لەپێشەکیدا ١٩٣٤ لابدرێت، لەبەرچاوگرتنی کوردستان ئینجا عێراق.
+ حاجی ئەکرەم: بەرنامەکە زیاتر بۆ هەڵبژاردنە و شۆڕشگێڕانە نییە, وخاڵییە لەلێکدانەوەی کۆمەڵایەتی و ئابوری.
* مافی چارەنوس وپاراستنی دۆخی کوردستان، وهاوپەیمانێتی زەحمەتکێشان، بایەخی پێبدرێت
* پێویست بەباسی مەسەلەی فەلەستین ناکات،و پێویست بە باسی هاوپەیمانی ناکات بۆ ڕووخاندنی ڕژێم.
* بایەخ بە لاوان وپشتیوانی مادی ومەعنەویان.
+ مەهدی: هیوادارم ئەو بەڵگەنامەیە دیراسەبکەین، و بەپێی پێودانگە گشتیەکانی حشع لابدرێ.
* (تایبەتمەندی نەتەوەیی و ئاینی) و (فیدراڵ) لابدرێ.
* ئایینی ببێتە ڕوحی.
* لەمەسەلەی چینایەتی لەگەڵ حەیدەرم.
* گەشتوگوزار ناشەرعییە، موڵکیەتی بۆ خائنانە.
* مادەی ١٥١ی ٧٠، قەدەغەکردنی کار،بە بێ عەقدی کار.
+ عەبدوڵا ڕەش: حشک حزب بێت نەک پاشکۆ، پەیوەندی فیدراڵی بێت.
* بڕگەی سەرمایەداری ناتوانێ، لابدرێت،سەرمایەداری کێشەی کۆمەڵایەتی چارەسەرکردوە!!
* بۆیاسای ژمارە٩٠ لەگەڵ شێخ سەعیدم.
+ دڵشاد خدر:
لەهاوپەیمانێتیدا، ئێمەی شیوعی دەبێت زانیاری تەواومان هەبێت، و موراعاتی بیروبۆچون بکرێت.
* لەبارەی ١٩٧٤،چەند کەموکوڕی باسکراوە، بەڵام ئیدانەی پدک نەکراوە، کەخۆیان ئیدانەی خۆیانیان کردوە.
+ م.عەلی سەراج: پێشەکییەکە لەبری حشک کە بەردەوامبوونی....تاد، ببێتە هەرێم.
+هۆشمەند: لەئاینەکان، ڕێوشوینی گونجاو هەبێت.
* لەکشتوکاڵ، کەرتی هەرەوەزی زیادبکرێت.
+ ئەبو ئەحلام: بەرنامەکە واقیعی وگونجاوە بۆ ئەم قۆناغە، لەگەڵ چەند ئیزافەیەک.
* چەسپاندنی دیموکراسی، هاوکاری دەسەڵات و بێدەنگ نەبوون لە کەموکوڕییەکان، دیاریکردنی باج بەشێوەی تەساعودی، کار بەشێوەیەک بێت کە ڕەچاوی تواناو لێهاتویی بکات،
* گۆرانکاری لەحزب بۆ حزبێکی جەماوەری ئاشکرای پەرلەمانی، و ڕێکخستنەوەی نیوماڵمان بە جوتیاران و زەحمەتکێشان.
+ محەمەد شیروانی; گرانی و خراپی گوزەرانی خەڵک، بایەخ بە پیشەسازی نەوت و وەبەرهێنان و کارگەی بەرهەمهێن.
* قوتابخانەی تایبەت بۆ نەتەوەکانی تر.
* ئیلغاکردنەوەی یاساکانی ڕژێم و داڕشتنەوەی یاساگەلی دیموکراسی.
+ ئەحمەد شیروانی: بەرنامەی حشک، بایەخ بە تایبەتمەندی هەرێم بدات.
* لەگەڵ عەبدوڵا ڕەشم لەبارەی سەرمایەداری.
* خەبات بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێم و مافی زیندانی سیاسی.
* هاندانی کەرتی تێکەڵاو وکەرتی تایبەتی پسپۆری.
+ فەرهاد: پێشەکییەکە کورتە،پێویستی بەگەڕانەوەیە بۆ بەڵگە.
* بایەخی زۆر بە پێودانگ دراوە، ولەگەڵ (تیۆری مارکسیزم لینینیزم وکەلەپوری مرۆڤایەتی وگەلانی عێراق) نەک (ڕێبازی م.ل).
* ئیزافەی حشک، ململانێی چینایەتی، بەبزوێنەری گەشەی کۆمەڵگای کوردستان دەزانێت.
* ستراتیژ سۆشیالیزمە، کام؟ بۆ کوێ؟،گۆڕانکاری ئابوری کۆمەڵایەتی، فەلسەفەی ئابوری حزب چییە؟
* دژ بە بازاڕی ئازادم، لەگەڵ زاڵکردنی کەرتی دەوڵەتم،لەگەڵ هەوڵدان بۆ دابینکردنی بژێوی گەل.
+ شەهید سۆران عوسمان:*
* پێشەکی تێروتەسەل بوە.
* کوردستان دابەش و ئیلحاق کراوە،بەبێ خواستی گەلی کورد وبزوتنەوەی ڕزگاریخوازی لەهەموو پارچەکان.
* بەرنامەی حشک پێودانگە، بڕیارنەدراوە.
* ئاماژە بەقۆناغی ڕزگاری نیشتمانی، وحشک بەشێکە لەو بزووتنەوەیە،و ڕێبازی مارکسی وکەلەپوری لینین.، وئیزافەی کەلەپوری گەلی کوردستان.
* تیڕوانینمان ڕوون بێت، کە مەسەلەی ڕزگاری نیشتمانی و کۆمەڵایەتی پێکەوەگرێ بدات.
* ئارەزومەندانە وفیدراڵ، شێوازی پەیوەندی دیاریکراوی خۆی.
* ململانێی چینایەتی، لەڕوانگەی چینایەتییەوە، سەیری کێشەی چینایەتی ووسۆشیالیزم، بۆ کێ و لەکوێ؟
* سەرمایەی بێگانە مەترسیدارە، هەوڵمان بۆ ئاوەدانی، و خوێندن و پەروەردە و وەستانەوە دژ بە حزبایەتی تەسک لەو بوارانەدا.
+ هەڤاڵ تۆفیق: کەبەرنامە دادەڕێژین، واقیع شتێکە و ئەوەی هیوای بۆ دەخوازین شتێکی ترە، ئەوەش پێویستی بەتوانا زاتییەکانە بۆ پێکەوە گرێدانی واقیع و هیواکان.
+ ئەبو باز: بابەتەکانی کشتوکاڵ، ئاڵۆزن و ڕووبەڕووی کوردستان دەبنەوە و پێویستی بە چارەسەری ڕیشەییە.کە پڕۆژەکە بە عمومیات هێناویەتی، من بەرنامەی چارەسەری ڕیشەیی پێشکەش دەکەم.
+حەمەڕەشید قەرەداخی:
* لەپێشەکی و یاسای ژمارە ٩٠، لەگەڵ ڕاکانی شێخ سەعید دام.
* هێزی پێشمەرگە بەبێ جیاوازی لەسوپای کوردستاندا یەکبخرێت، وپاکسازی تێدابکرێت.
* چەپ کێن؟ چۆن نزیک بینەوە لێیان؟
+ عەتا :
* ئاوەدانکردنەوەی کوردستان وپاکتاوکردنی ئاسەواری ڕژێم.
* ئاماژە بە پشتگیرئ حزبمان بۆ پارچەکانی تری کوردستان.
+ بێساران:
* هەوڵدان بۆڕووخاندنی ڕژێم.
* جیایی دین لە دەوڵەت.
+ م.عەبدوڵا ڕوسی:
* جیایی دین لە دەوڵەت.
* شەش سەعات کار.
-------------------------------------
*شەهید (سۆران عوسمان)، لاوێکی هەڵکەوتووی حزب بوو، یەکەم جار بوو کەبە ئەندامی کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی( مەڵبەند) هەڵبژێررابوو، و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دوکان و پیرەمەگرونی حزب بوو،.
لەئەنجامی کێشەیەک ،لەنێوان ئێمەو ی.ن.ک دا ، لەسەر بینایەکی حکومەتی بەعس کەلەلایەن هاوڕێیانمانەوە کرابوو بە بارەگاو جێگای ژیانی کۆمەڵێک خێزانی پێشمەرگە کە بێ خانەو لانە بوون، و ینک داوای ئەوبینایەی دەکرد، لێک تێنەگەیشتن ڕوویداو و لەو شوێنەدا، غەریب هەڵەدنی، کە کادیریکی دیاری ینک بوو کوژراو وهاورێ حسێن سارتکەیی بریندار کراو، وپاش هاتنە ناوەوەی مەلاو ڕیش سپی ناوچەکە کۆتایی بە شەڕەکە هات، و لەگەڕانەوەی هاوڕێ سۆران لە مەعەسکەر سەلام، کە بارەگای سوپای یەکگرتوی کوردستان بوو، هاورێ سۆران دەبەن بۆ ئەو مەعەسکەرەو لەلایەن چەند فەرماندەیەکی سەربازی ینک ەوە لە ٢٢ی تەمموزی ١٩٩٤دا، بە دڕندانە شەهید دەکرێت، و بەهەمان شێوەش هاوڕێ حسێن سارتکەیی لە نەخۆشخانەی سلێمانی شەهید دەکرێت،( شەهید سۆران برازای هێمای شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، عومەری خاوەرە)