
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت'' له مڕۆوە شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه و شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش ده‌ڵێت، "ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كە بڵاویكردۆته‌وه'' لەمڕۆوە كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله ده‌ستپێده‌كات به نمه بارانی كه‌م، سبه‌ی سێشه‌ممه كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت سه‌ره‌تا له كاته‌كانی به‌یانی نمه باران ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌مان.''
پاشان له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا رێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت و هه‌ندێك كات لێزمه باران ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانبارین هه‌ندێك كات هه‌وره تریشقه‌ش ده‌بێت و خێرای با زیاد ده‌كات بۆ سه‌روی 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، به‌فربارینیش له ناوچه‌شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌ستپێده‌كات.