
وەزارەتی كارەبا لەسەر هاتنەوەی پارەیەكی زۆر بۆ هاوڵاتیان رونكردنەوەی دا‌و دەڵێ: مانگی رابردوو هاوڵاتیان خۆیان كارەبایان زۆر بەكارهێناوە و بۆیە بڕێكی زیاتریان بۆ هاتۆتەوە، هیوادارین دەست بەكارەباوە بگرن تا نەبێتە بارگرانی بەسەریانەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه نرخی كاره‌با هه‌مان نرخه كه به ڕێگای یاسایی په‌سه‌ندكراوه و له وه‌قائعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، نرخه‌كانیش دیاریكراون بۆ یه‌ك مانگ حساب ده‌كرێن، هاوكات پێدانی كرێی كاره‌با به ڕێگای ئۆنلاین هه‌نگاوێكی شارستانی و پێشكه‌وتو و شه‌فافه و ئاسانكاریشه بۆ هاوڵاتیان بۆئه‌وه‌ی بتوانن به بێ سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با كرێی كاره‌باكه‌یان بده‌ن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌باره‌ت به‌كرێی كاره‌با له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رما و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما زۆرێك له هاوبه‌شان بڕی كاره‌بای زیادیان به‌كارهێناوه، بۆیه له مانگی (كانونی دوه‌م/1) كرێی كاره‌با زیاتر بۆیان هاتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێكیش بۆ هه‌ر هاوبه‌شێك دروستبوبێت، ئه‌وا له فه‌رمانگه‌كانی فرۆشتنی كاره‌با، تیمی تایبه‌ت چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ده‌كه‌ن، ئومێده‌وارین هاوبه‌شانی كاره‌با به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كاربهێنن تاوه‌كو نه‌بێته بارگرانی له‌سه‌ریان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هاوڵاتیان ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی له‌باره‌ی گرانی نرخی كاره‌با ده‌رده‌بڕن و له‌هه‌مانكاتیشدا له هه‌ولێر و دهۆك، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێدانی پاره‌ی كاره‌با دوابخات، ئه‌وا كاره‌باكه‌ی ده‌بڕدرێت و له‌ئێستاشدا كاره‌بای ماڵی ده‌یان هاوڵاتی كوژێندراونه‌ته‌وه.