ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (IHR) کە بنکەکەی لە نەرویجە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی ئێران گەیشتووەتە ١٩٢ کوژراو، ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای دەسپێکی ناڕەزایەتییەکانەوە زیاتر لە ٢٦٠٠ خۆپیشاندەری دیکە دەستگیرکراون.

ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە "لە ڕێگەی سەرچاوەی ڕاستەوخۆ یان لانی کەم دوو سەرچاوەی سەربەخۆوە وردبینی بۆ ئەم ئامارانە کردووە"، ڕوونیشیکردووەتەوە کە "لە نێو کوژراوەکاندا ٩ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵییەوەیە".

مەحموود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، بەگوێرەی بەیاننامەکە هۆشداریدا لەوەی کە "کوشتنی خۆپیشاندەران لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بەتایبەتی دوای پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لەسەر ئاستی وڵات، ڕەنگە زۆر زیاتر بێت لەوەی تا ئێستا ڕاگەیەندراوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "قەبارەی ڕاستەقینەی زیانە مرۆییەکان ڕەنگە دواتر و لەگەڵ گەڕانەوەی زانیارییەکان دەربکەوێت".

موقەدەم ئەوەی ئێستا ڕوودەدات بە "تاوانێکی نێودەوڵەتی گەورە بەرامبەر بە گەلی ئێران" وەسف کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد "بە پەلە بجوڵێن و ئامرازە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان بەکاربهێنن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا