
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، ڕائد فەهمی، ڕەخنەی توندی لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکانی دژە گەندەڵی گرت و ڕایگەیاند، تێبینی دەکرێت هەڵمەتەکان تەنیا کەسایەتییەکانی سەر بە قەوارەی سیاسیی دیاریکراو دەگرێتەوە، بەبێ ئەوەی لێپرسینەوە لە حیزبەکانیان بکرێت.
ڕائد فەهمی جەختی لەسەر کردەوە، کە گەندەڵی لە عێراقدا بە شێوەیەکی مەترسیدار بووەتە دیاردەیەکی دامەزراوەیی.
ئاماژەی بەوەش کرد کە متمانەی هاووڵاتییان بەم هەڵمەتانە بەستراوەتەوە بە بەردەوامییان بەبێ جیاوازی و چاو پۆشی، هاوکات ووتی، پێویستە هەڵمەتەکە سەرجەم گەندەڵکاران و ئەو لایەنانەش بگرێتەوە کە پشتیوانییان لێ دەکەن.
