
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند لە دوو ڕووداوی جیاوازداو لە دوو ناوچەی جیاوازی بەغدا، دوو گەنج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، ڕووداوی یەکەم لە ناوچەی کەمالیە تۆمار کراوە، کە تێیدا گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی 2010 لە ناو ژووری ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ڕووداوی دووەمیش لە ناوچەی زەورا لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕووی داوە و تێیدا گەنجێکی تر لەدایکبووی ساڵی 2002 بە سیمێک لە ژووری ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە دا کە پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە هەردوو ڕووداوەکە دەست پێکردووە بە مەبەستی ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکارییەکانیان.
