
نەبیل مەرسومی، شارەزای بوواری ئابوری عێراقی ڕایکەیاند، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کە بە ٤٣ تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە پڕۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ پشت بە قەرزکردن بە بڕی نزیکەی ٣٨ تریلیۆن دینار دەبەستێت، بە جۆرێک کە ٨٨٪ی کورتهێنانی بودجەکە لە ڕێگەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکییەوە دابین دەکرێت بەپێی خشتە فەرمییەکان.
قەرزی دەرەکی بە کۆی گشتی ١٦ تریلیۆن و ١٥٦ ملیار دینار دەبێت کە خۆی لە قەرزی نوێ بە بڕی ٨ تریلیۆن و ٤٢١ ملیار دینار و قەرزە بەردەوامەکان بە بڕی ٧ تریلیۆن و ٧٣٥ ملیار دینار دەبینێتەوە.
هاوکات قەرزی ناوخۆیی بە کۆی گشتی ٢١ تریلیۆن و ٧٣٤ ملیار دینار دەبێت بە بەشداریکردنی دەرکردنی حەواڵەکانی خەزێنە بە بڕی ١٤ تریلیۆن و ٧٤٣ ملیار دینار و سەنەدات بە بڕی ٥ تریلیۆن دینار و قەرزی بانکە حکومییەکان بە بڕی ٢ تریلیۆن دینار.
