ژووری هەواڵ

​لە کێبڕکێ و هاوسەنگییە هەمیشەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لێکۆڵینەوە سەربازییەکان هەمیشە تیشک دەخەنە سەر جیاوازییەکانی نێوان هێزە گەورەکانی ناوچەکە. بەراوردێکی نوێی سەربازی لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا دەریدەخات کە هەر یەک لەم دوو وڵاتە خاوەنی پێگە و خاڵی بەهێزی جیاوازن، تورکیا لە ڕووی قەبارە، هێزی مرۆیی و پێگەی جوگرافییەوە باڵادەستە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە ڕووی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، کوالێتی هێزی ئاسمانی و خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمییەوە پێشەنگە.
ماوەی چەند ساڵێکە جەنگی سارد لە نێوان ئەم دوو ووڵاتە بەڕێوە دەچێت و هەندێجاریش جەنگەکە گەیشتووەتە ئاستی هەڕەشەی هێز.

​بەپێی ڕیزبەندییەکانی ماڵپەڕی ناسراوی (Global Firepower)،گڵۆباڵ فایلپاوەر،
، تورکیا لە ئێستادا لە پلەی نۆیەم و ئیسرائیل لە پلەی پازددەیەمی ڕیزبەندیی هێزە سەربازییەکانی جیهاندا دێن.

​هێزی مرۆیی و ژمارەی سەرباز

لە بوارە مرۆییەکاندا، تورکیا بەهۆی زۆری دانیشتووانەکەیەوە خاوەنی ژمارەیەکی زۆری سەربازە. لە ئێستادا نزیکەی 355,000 بۆ 512,000 سەربازی چالاک خزمەت دەکەنخ و ئەمەش وای کردووە کە تورکیا خاوەنی دووەمین گەورەترین سوپای وشکانی بێت لە هاوپەیمانی ناتۆدا.
لە بەرامبەردا، ئیسرائیل سەرەڕای ئەوەی ژمارەی سەربازە چالاکەکانی لە نێوان 170,000 بۆ 178,000 سەربازدایە، بەڵام خاوەنی سیستەمێکی یەدەگی زۆر خێرا و کارایە کە لە کاتی جەنگدا توانای کۆکردنەوەی سەروو 400,000 سەربازی هەیە.

​باڵادەستی ئاسمانی و تەکنەلۆژیا

لە ڕووی کوالێتی و تەکنەلۆژیای ئاسمانییەوە، ئیسرائیل پێگەیەکی ڕەهای هەیە بەهۆی بەکارهێنانی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی وەک F-35ی ئەمریکی، هەروەها خاوەنی تۆڕێکی فراوانی زانیاری هەواڵگری و پێشەنگە لە جەنگی ئەلیکترۆنیدا.
لای خۆیەوە، تورکیا خاوەنی نزیکەی 280 بۆ 300 فڕۆکەی جەنگیی جۆراوجۆرەخ و لە ساڵانی ڕابردوودا ستراتیژی خۆی گۆڕیوە بەرەو پەرەپێدانی پیشەسازیی سەربازیی خۆماڵی، بەتایبەت لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.
​هێزی زەمینی و دەریاوانی
لە بەرەی زەمینی و دەریاییدا، تورکیا لە پێشەنگدایە، سوپاکەی سەروو 2,200 تانکی جەنگی و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەکاردەهێنێت، هاوکات هێزی دەریایی تورکیا لە ڕووی ژمارەی کەشتی فراوانترە.
لە بەرامبەردا، ئیسرائیل پشتی بە تانکی خۆماڵیی (مێرکاڤا) بەستووە کە یەکێکە لە پۆڵایینترین و بەهێزترین تانکەکانی جەنگ لە جیهاندا، هاوکات خاوەنی ژێرئاوی پێشکەوتووی جۆری (دۆلفین)ە کە توانای هەڵگرتنی مووشەکی ستراتیژیی هەیە.

​ستراتیژی و چەکی ناوکی

لە خاڵی یەکلاکەرەوەی ستراتیژیدا، ئیسرائیل خاوەنی چەکی ئەتۆمییە و لە ڕووی بەرگریی مووشەکییەوە خاوەنی قووڵترین سیستەمە لە جیهاندا، وەک (قوبەی ئاسنین، تیر، و دەیڤد سپێر). لە بەرامبەردا، تورکیا وەک ئەندامێکی سەرەکیی ناتۆ، لە ڕووی جیۆپۆلەتیک و کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوە ئاوییە هەستیارەکانەوە پێگەیەکی گەورە و کاریگەری لە ناوچەکەدا هەیە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا