
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە هەڵبژاردنی سەرۆكی عێراق یەكلایی بكاتەوە، ئەمڕۆش لە ئاستی باڵادا یەكیەتی و پارتی هەر بۆ ئەم مەبەستە كۆدەبنەوە.
ئامانجی کۆبونەوەی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدێکی تەوافوقی یان پەنابردنە بەر بژاردەی "کۆدەنگی نیشتمانی" وەک چارەسەرێکی بەدیل بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار له‌پێناو ئه‌وه‌ی چیتر پرسه‌كه دوانه‌خرێت.
رۆژنامه‌ی سه‌باح بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی پێنجشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه بڕیاربو ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام بۆ سبه‌ی جێده‌هێڵرێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ههرئەمڕۆ چوارشەممە فراكسیۆنه کوردییەکان کۆدەبنەوە، به‌ڵام "ناتوانرێت دانیشتنی پەرلەمان لە هەمان ڕۆژی کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبچێت، بۆیە بەدوری نازانرێت دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگدان لەسەر سەرۆک کۆمار لەخۆبگرێت".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، تائێستا لایه‌نه‌كانی شیعه له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن تاوه‌كو له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بتوانرێت رابسپێردرێت.
رۆژنامه‌ی سه‌باح باسی لهوهكردوه، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبونەوەیەک لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجامبدرێت.
خه‌ندان دوێنێ له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتون، رێكه‌وتنه‌كه‌ش به‌جۆرێكه پارتی ڕەزامەندە به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌لایه‌ن نزار ئامێدی كاندیدی یه‌كێتیه‌وه و به‌ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه د. فوئاد حسێنی كاندیدی خۆی ده‌كشێنێته‌وه.
مه‌رجه‌كه‌شی بۆ یه‌كێتی ئه‌وه‌یه داوای هەندێک وەزارەتی سیادی و پێگەی ئەمنی نەکات لە کابینەی دەیەم لەوانە وەزارەتی ناوخۆ و لە هەمانکاتدا یەکێتی ڕەزامەند بێت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم و ئامادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم بێت بەسەرۆکایەتی مەسرو بارزانی.