ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا گۆڕانکاری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بکات  هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر 152هەزار دینار دیاریکرد و لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت.
وردەکاری و نرخە نوێیەکان
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بە هاووڵاتییان بە ١٥٢٠ دینار دیاریکراوە و نرخەکان بەم شێوەیەن خوارەوەن:
•    نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: ١٥٠٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.
•    نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: ١٥١٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.
•    نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: ١٥٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.
یاساییبوونی بڕیارەکە
ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدایە که بەپێی مادەی ٥٦ی یاسای بانکی ناوەندیی عێراق، گۆڕینی نرخی دراو تەنیا لە دەسەڵاتی ئەو بانکەدایە. جێی باسە پێشتریش بانکی ناوەندی لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٣ نرخی دۆلاری گۆڕیبوو، بەڵام ئەمجارە بڕیارەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دراوە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا