بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە تێیدا هاتووە، ئەنجومەن داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەگەڵمان بوەستن و کۆببنەوە بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانمان، هەروەها لە ٦ی بانەمەڕەوە گەڕەکەکانمان بە چەکی قورس بۆردومان کراون.

ئەنجومەنەکە دەڵێت، ئەم بۆردومانە مزگەوتەکان، قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، ماڵە مەدەنییەکان، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی کردۆتە ئامانج بۆیە گەلەکەمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا خۆڕاگرییەکی گەورە نیشان دەدەن.

ئەنجومەنەکە باسی لەوەکردووە، ئامانجی ئەم هێرشانە کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان و دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونی زۆرەملێیە، ئەم هێرشانە بە مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی ڕێککەوتنی یەکی نیسانە.

ئەنجومەن ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، حکومەتی کاتی بە پشتیوانی دەوڵەتێک هێرشەکانی ئەنجام دەدات بە توندی ئیدانەی بێدەنگی نێودەوڵەتی ئەو زلهێزانە دەکەین کە لە ڕێککەوتنەکانی ١٠ی ئازار و ١ی نیساندا ئامادەبوون، هەروەها هێرشەکان و هەڕەشەی کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان بەردەوامە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکە هاتووە، ئێمە بڕیارمانداوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگری لێبکەین، و تەسلیم نابین، ئەو کۆمەڵکوژییانەی لەدژی عەلەوییەکان و دروزەکان ئەنجام دەدرێن لە گەڕەکەکانمان دووبارە دەبێتەوە و لەناو ژن و منداڵدا شەهید و بریندار هەیە، نەخۆشخانەی گەڕەکیش کراوەتە ئامانج. ئەمە تاوانی جەنگە، بۆیە ئەو فشارانە قبوڵ ناکەین کە بەسەرماندا سەپێنراوە و نە بانگەوازەکانی تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین و متمانەمان بە حکومەتی دیمەشق نییە کە ئاسایشی خۆمان بە ئێمە بسپێرێت، بڕیارمان داوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگرییان لێ بکەین.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا