
لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق، بەهۆی دەمەقاڵێ و شەڕ لەسەر نۆرەی بەنزین لە وێستگەیەکی سووتەمەنی، کەسێک کوژرا.
بە پێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئەمنی، دوای ڕووداوەکە، دۆخی ناوچەکە بە تەواوی ئاڵۆز بووە لە ئێستادا، هێزە ئەمنییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی پێکدادانی چەکداریی فراوان لە نێوان هەردوو هۆزەکەدا.
