
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند بەمەرج سزامان لەسەر شەرع هەڵگرتوەو ئەو هێرشانەی كردیە سەر هەسەدە جێگەی قبوڵ نین و ئەمەریكا بە پەیوەندیەكانیدا دەچێتەوە.
براین ماست، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا، لەمیانی كۆبونەوەی لیژنەكە لەبارەی بارودۆخی سووریا رایگەیاند" لەماوەی رابردوودا چەندین رووداومان بینوە لە دژی چەندین كەمینەی ئاینی و نەتەوەیی و چەندین ئاڵنگاری هەن لە سووریا بۆ ئەوەی بگەنە حوكمڕانیەكی باش".
وتیشی" لەگەڵ سەرۆكی سووریا كۆبونەوەم كرد، باسی چەندین پرس و ئاڵنگاریمان كرد، بەتایبەت چەكدارە بیانیەكان كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن، هەروەها ئەو هێرشانەی كرانە سەر هەسەدە كە هاوپەیمانی ئێمەن قبوڵنەكراوە، چەندین هەنگاو هەن كە لە دژی هەسەدە نراون و لە دژی ئەو زیندانانی كە چەكدارانی داعشی تیادایە، ئەمە جێگەی نیگەرانیە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە دەزانین كە سەرۆكی سووریا پێشتر چەكداری ئەلقاعیدە بووە، شەرع پێیویتن ئەو دەیەوێت خۆی لە رابردووی خۆی رزگاربكات و بە دوای ئەوەیە كار بۆ گەلەكەی بكات، بەڵام ئێستا سووریا هیچ نزیكی لەو شوێنەی كە پێویستە لێی بێت، ئەمریكا ئاسودە نییە بەوەی لە سووریا روودەدات، بۆ دواوە دەچێت، ئەوەی لە دژی كورد و عەلەوی و دروز كراوە مەلەكردنی پێچەوانەیە.
جەختیشكردەوە، شەرع هیچ چەكێكی سپی (شیك علی البیاچ) لە ئەمریكاوە پێنەدراوە، سزاكانمان لەسەر سووریا لاداوە بۆ ئەوەی كاری باش بۆ وڵاتەكەی بكات، بەڵام پێمانوتووە كە مەرجەكان جێبەجێبكات، لەوانەش تێكەڵكردنەوەی هێزەكان و پاراستنی كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكان.