عامر فایز، سەرۆکی کوتلەی "تەسمیم" لە پەرلەمانی عێراق،کاتی دەستپێکردنی دۆسیەی کۆکردنەوەی چەکی لە وڵاتدا دیاریکرد و جەختیشی کردەوە کە سەرجەم هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی  بەبێ هیچ ناکۆکییەک پشتیوانی ئەم دۆسیەیە دەکەن.

فایز لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوایدا ووتی، "سەرجەم هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، پشتیوانی دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک دەکەن و هیچ جیاوازییەک لە هەڵوێستەکاندا نییە، بەڵکو هاوڕاییەکی تەواو لە دیدگاکاندا هەیە سەبارەت بە گرنگی و پێویستیی ئەم هەنگاوە لەم قۆناغەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە سیاسییەکان لەسەر بنەمایەکی جێگیر ڕێککەوتوون، ئەویش ئەوەیە کە دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک دەبێت ١٠٠٪ عێراقی بێت، جەختیشی کردەوە کە "پێویستە ئەم دۆسیەیە بە ئیرادەیەکی نیشتمانیی پەتی و دوور لە هەر کاریگەرییەکی دەرەکی بەڕێوەبچێت."

فایز پێشبینی ئەوەی کرد "قۆناغی یەکەمی دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە، ڕاستەوخۆ دوای پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەستپێبکات، ئەوەش دوای تەواوبوونی ڕێککەوتن لەسەر وردەکاری و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی"، دوپاتیشی کردەوە کە "ئەم ئاڕاستەیە لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا یەکلایی بووەتەوە، لەپێناو چەسپاندنی ڕێڕەوی دەوڵەت و بەهێزکردنی شکۆکەی."

ئاماژەی بەوەشدا "قۆناغی داهاتوو بینەری ڕاگەیاندنی دیدگایەکی ڕوونی عێراقی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم دۆسیەیە، کە چەندین خاڵ و تەوەر لەخۆدەگرێت کە ڕێککەوتنی سیاسی و ئەمنییان لەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەی دوای پێکهێنانی حکومەت وێنەکە ڕوونتر بێت و دەستبکرێت بە جێبەجێکردنی لەسەر ئەرزى واقیع."

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا