لە كۆبوونەوەی دوێنێ‌ شەوی چوارچێوەی هەماهەنگی  ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەن خۆیان یەکلا بکەنەوە.

دوای کۆبونەوەیەکیان لە نوسینگەی عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕۆژی چوار شەممە، ٤ شوبات ٢٠٢٦، چوارچێوەی هەماهەنگی رایانگەیاند "گرنگە لە هەرێمی کوردستان گرنگی بەو پێشنیازانە بدەن، کە شاندی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ هەرێمی کوردستان پێشکێشی کردبوون، بە شێوەیەک کە رۆڵ ببینێت لە سازان و کۆتاییهێنان بە دۆخی پەککەوتنەکە".

لە ڕاگەیێنراوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی کاتە دەستنیشانکراوەکان کراوەتەوە بە پێی دەستور و چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە پەرلەمانتارەکانی کرد کە ئازادبن لەدەنگدانیان ئەگەر رێککەوتن بۆ یەک بەربژێر نەبوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و دەڵێت "بەردەوامیی پەککەوتنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەگەڵ قەبارەی ئاڵنگاری سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا ناگونجێت".

ڕۆژی دوو شەممە، ٢ شوبات، شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی پارتی و یەکێتیان لە هەرێمی کوردستان کرد و بەجیا کۆبونەوە لەگەڵیان و دوێنێ عەقیل ڕودەینی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسڕ ڕایگەیاندبوو کە چوارچێوەی هەماهەنگی ٤٨ کاتژمێری بۆ وەڵامی پارتی و یەکێتی دیاریکردوە سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.

ئێوارەی ڕابردوو سپی میدیا وەک یەکەم میدیا بڵاویکردەوە کە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بە نهێنی لەگەڵ بافڵ تالەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پیرمام کۆبونەتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار بوە کە هەردوو حزبەکە بەجیا بەربژێریان هەیە، بەڵام تا ئەم کاتە لەسەر ئەنجامی کۆبونەوەکە هیچ زانیاریەکمان دەست نەکەوتوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا