
چین دەیان كۆمپانیای ژاپۆنی سزادا چونكە نیگەرانی ئاسایشی نیشتمانی چینی لێكەوتۆتەوە.
وه‌زاره‌تی بازرگانی چین سنورداركردنی هه‌نارده‌كردنی به‌سه‌ر نزیكه‌ی 20 دامه‌زراوه‌دا سه‌پاند، له‌نێویاندا میتسوبیشی و ده‌زگای بۆشایی ئاسمانی ژاپۆن و تۆمه‌تباری كردون به به‌شداریكردن له به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی ژاپۆن.
وه‌زاره‌ته‌كه 20 كۆمپانیای دیكه‌ی ژاپۆنی زیادكردوه، له‌نێویاندا كۆمپانیای سوبارۆ، بۆ "لیستی چاودێری" كه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی توندتره له هه‌نارده‌كردنی "كاڵای دو به‌كارهێنان".
وه‌زاره‌تی بازرگانی چین ڕایگه‌یاندوه، ئه‌م ڕێوشوێنانه ئامانجیان سنورداركردنی پڕۆژه‌كانی "چه‌ككردنه‌وه" و "خواسته ئه‌تۆمییه‌كانی ژاپۆنه"، شه‌رعی و مه‌عقول و به ته‌واوی یاسایین.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردودا، پەیوەندییەکانی نێوان تۆکیۆ و پەکین بە شێوەیەکی توند ئاڵۆزتر بو، دوای لێدوانەکانی تاکێچی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە سەرەتای مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 کە هەر دۆخێکی پێشبینینەکراو سەبارەت بە تایوان، "ئەگەر لەگەڵ بەکارهێنانی کەشتییە جەنگییەکان و هێزی سەربازیدا بگونجێت، دەکرێت بە قەیرانێکی وجودی هەژماربکرێت"، وەک دواتر دەرکەوت، ئەم وەڵامە وەک بەیاننامەیەکی فەرمی ئامادە نەکراوبو، بەڵکو شتێک بو کە تاکێچی لە شوێنی خۆیدا تاوتوێی کردبو.