
ژووری هەواڵ
لە سایەی دەسەڵاتی ئەحمەد شەڕع، سوریا بە قۆناغێکی سەخت و هەستیاری ئابووریدا تێدەپەڕێت و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی ئەو ووڵاتە لەوپەڕی خراپیدایە.
هەرچەندە لە چوارچێوەی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا هەنگاوی سەرەتایی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە نراوە، بەڵام هاووڵاتیان هێشتا بە دەست قەیرانی ئابووری و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی جەنگەوە دەناڵێنن.
چاودێران ئاشکرای دەکەن، کە لە ڕووی بژێوی و ئابوورییەوە، دۆخی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە، پشت بەئامارەکان دەبەستن ودەڵێن، ئامارەکان دەری دەخەن کە زیاتر لە ۹۰٪ی هاووڵاتیانی سوریا لە خوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و بێکارییەکی بەرچاو سەرجەم ناوچەکانی گرتووەتەوە.
هەروەها دەڵێن، سەرەڕای بێکارییەکی زۆر، بەڵام بەسەدان مامۆستاو فەرمانبەر و مووچەخۆر دەستبەرداری پیشەکانیان بوونە و هەوڵدەدەن کارێکیان دەستبکەوێت، کە لە مووچەکەیان زیاتربێت، هەرچەندە ئەمەش کارێکی ئاسان.
ئاشکرای دەکەن، قەیرانی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان لەوانەش نان و سووتەمەنی و کەلوپەلی سەرەکی لە ئاستێکی قورس و تاقەتپڕوکێندا ماوەتەوە.
ڕۆژانەش بەهۆی نەبوونی کارەباو بەنزین لە شارو شاروچکە جیاجیاکان خۆپیشاندان دەکرێت.
