دەسەڵاتی دادوەری ئێران سێ کەسی لە سێدارەدا، کە بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی ۲۰۲٦ و ئەنجامدانی کار بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا خستبووە پاڵیان.
​بەپێی ووتەی دەسەڵاتی دادوەری، حەسەن دیوباند، حامید کازمیی و ڕەزا زەنگەنە بە تۆمەتی بەکارهێنانی چەک و نارنجۆک و سووتاندنی دامەزراوە گشتییەکان لە شاری کەرەج لەسێدارە دراون.
​دادگا ئاماژەی بەوە کردووە کە سزاکە لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەند کراوە و هاوکات دادگا سزای زیندانیکردنی پێنج تا دە ساڵی بەسەر دە کەسی دیکەی پەیوەندیدار بە دۆسیەکەوە سەپاندووە.

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا