
بەپێی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی دۆلاری ئەمریکی بە ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانی.
لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەدا، ئیدارەی ترامپ بڕیاری داوە کۆتایی بە ڕاگرتنی چوار مانگەی ناردنی دۆلاری نەختینە بۆ بەغدا بهێنێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێککەوتنە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕی دراوی عێراق هەبێت و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی زیاتری بەهای دینار و کەمبوونەوەی نرخی کەلوپەل لە ناوخۆدا.
