
بەهۆی خراپی بارودۆخی ئێران و بەتایبەتی تاران فەرەنسا باڵیۆزخانەكەی لە تاران چۆڵكردووە.
تیمی دیپلۆماسی ناپێویست له باڵوێزخانه‌ی فڕه‌نسا له تارانی پایته‌ختی ئێرانیان به‌وجێهێشت، ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته به‌رده‌وامن.
ئه‌و دو سه‌رچاوه‌یه ڕونیانكرده‌وه كه پڕۆسه‌ی ڕۆیشتن به دو قۆناغ له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دوشه‌ممه ئه‌نجامدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئاشكرا بكه‌ن كه له بڕیاره‌كه‌دا هاتوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كه تاران ڕۆژی دوشه‌ممه باڵوێزی چوار وڵاتی ئه‌وروپای بانگهێشت كردوه: بریتانیا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه به پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی ئێران وه‌سفی كردوه.
له چوارچێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداردا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئامۆژگارییه‌كانی گه‌شتی خۆی سه‌باره‌ت به ئێران نوێكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، "به‌هۆی دۆخی ئه‌منی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئامۆژگاری دژی هه‌مو گه‌شتێك بۆ ئێران ده‌كات و داوا له سویدییه‌كان ده‌كات كه ئێستا له ئێرانن وڵات به‌جێبهێڵن".