
بەهۆی تێچوونی بارودۆخی ئەمنی و ئەو هێرشە توندانەی دەکرێتە سەر گەڕەکەکانی (شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید) لە شاری حەلەب، تاوەکو ئێستا ٩٦ خێزان گەیشتوونەتە ناوچە ئارامەکانی ڕۆژاوای کوردستان،هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئەم خێزانانە دوای ئەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوچەکانیان و کۆمەڵکوژییان دژ بە هاوڵاتیانی سڤیل،کورد، ئەنجامدا.
لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کانتۆنی جزیرە لە پێشوازیکردن و هاوکاریکردنی ئاوارەکان بەردەوامن.