سەرۆك وەزیرانی گریلاند رایگەیاند بەهیچ شێوەیەك نامانەوێ‌ بكەوینە ژێر هەژموونی ئەمەریكا و هەر سەر بە دانیماركین و بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی سەروەری یاسا.

فریدریک نیلسن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشد لەگەڵ میتە فریدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک  لە کۆپنهاگن وتی، "گرینلاند نایەوێت لەژێر کۆنترۆڵی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا بێت. نایەوێت پاشکۆی بێت. دۆخەکە زۆر مەترسیدارە". بەڵام وەک بەشێک لە دانیمارک دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە پابەندبون بە دیموکراسی و سەروەری یاسا.

وەزیرانی دەرەوەی دانیمارک و گرینلاند لەگەڵ شاندی کۆشکی سپی بە سەرۆکایەتی جەی دی فانس، جێگری سەرۆک کۆدەبنەوە، لە هەوڵێکدا بۆ دورکەوتنەوە لە ناکۆکییەک کە هەڕەشەی بێبەشکردنی دانیمارک دەکات لە دورگەیەک کە 98%ی خاکی شانشینەکە پێکدەهێنێت.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری دمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیاوە بڵاویكردەوە، "ئەگەر دۆناڵد ترەمپ بە خێرایی کار نەکات بۆ لکاندنی دورگەکە لە جەمسەری باکور، ڕەنگە دانیشتوانی گرینلاند دەنگ بدەن بۆ چونە پاڵ ڕوسیا".

مێدڤێدێڤ دەشڵێت، "دەبێت ترەمپ پەلە بکات. بەپێی زانیارییە پشتڕاستنەکراوەکان، لە چەند ڕۆژی داهاتودا ڕەنگە ڕیفراندۆمێکی لەناکاو ئەنجامبدرێت، کە تێیدا هەمو 55 هەزار دانیشتوەکەی گرینلاند دەنگ بدەن بۆ چونە پاڵ ڕوسیا... پاش ئەوەش کارەکە کۆتایی دێت. هیچ ئەستێرە بچوکێکی نوێ بۆ سەر ئاڵای (ئەمریکا) زیاد نابێت".

ترەمپ هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند لەلایەن ئەمریکاوە نوێکردەوە، کە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری دانیمارکە، و وتی واشنتن پێویستی پێیەتی بۆ ڕێگریکردن لە ڕوسیا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا